ترەمپ پارەى بەکورد داوە؟

چەندە و لەچیدا سەرفکراوە؟

 ترەمپ پارەى بەکورد داوە؟

585 خوێندراوەتەوە

كاتێك دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ باكوری سوریا ڕاگه‌یاند، له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی واشنتندا ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌كی توند بوه‌وه‌، تا گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی پارته‌كه‌ی خۆشی ڕه‌خنه‌یان له‌م كاره‌ی گرت، بۆیه‌ دواتر ترامپ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر چه‌ندین تویتی دژی كورد بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ گرنكترینیان ئه‌وه‌ بوو كه‌ وتی له‌ به‌رامبه‌ر شه‌ڕكردنیان له‌ دژی داعش، واشنتن پاره‌یه‌كی زۆری به‌ كورد داوه‌.

ئایا ئه‌م قسه‌یه‌ی ترامپ تا چه‌ند ڕاسته‌؟ به‌ دیاری كراوی چه‌ندی داوه‌؟

ترامپ به‌ دیاری كراوی چی وت؟
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 7ی ئۆكتۆبه‌ر ترامپ له‌ تویتێكیدا وه‌ك به‌رگری كردن له‌ بڕیاره‌كه‌ی ڕایگه‌یاند:" كورده‌كان له‌گه‌ڵماندا دژی داعش جه‌نگان، به‌ڵام ئێمه‌ پاره‌یه‌كی زۆرمان پێدان، هه‌روه‌ها چه‌كمان پێدان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ بكه‌ن( بجه‌نگن).

،،

هه‌رچه‌نده‌ (زۆر) وه‌سفێكی ناڕوونه‌ و نرخه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه‌، به‌ڵام ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ ئه‌مریكا داویه‌تی به‌ كورد به‌ ملیاره‌ها دۆلار كه‌متره‌ له‌و بڕه‌ی كه‌ واشنتن ساڵانه‌ وه‌ك هاوكاری سه‌ربازی ده‌یدات به‌ ده‌وڵه‌تانی تر.


پرسیاره‌كه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئایا ئه‌و بڕه‌ پاره‌ زۆره‌ به‌ دیاری كراوی چه‌نده‌؟ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مریكا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یان داوه‌ته‌وه‌، تۆڕی (CNN) له‌ ڕاپۆرتێكیدا له‌ژێر ناونیشانی ( ترامپ ده‌ڵێت ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هاوكاریه‌كی زۆری كورده‌كانی كردووه‌، تا چه‌ند ڕاسته‌؟) وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی ترامپی داوه‌ته‌وه‌.

 
ڕاپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ندێك چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی به‌ شه‌ڕڤانانی كورد داوه‌، له‌گه‌ڵ پێدانی 100 بۆ 400 دۆلار بۆ هه‌ر شه‌ڕڤانێك، هه‌رچه‌نده‌ (زۆر) وه‌سفێكی ناڕوونه‌ و نرخه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه‌، به‌ڵام ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ ئه‌مریكا داویه‌تی به‌ كورد به‌ ملیاره‌ها دۆلار كه‌متره‌ له‌و بڕه‌ی كه‌ واشنتن ساڵانه‌ وه‌ك هاوكاری سه‌ربازی ده‌یدات به‌ ده‌وڵه‌تانی تر.


كۆنگرێس پێشتر ئاشكرای كردبوو، كه‌ ئه‌مریكا له‌ ساڵی (2014)ه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی دژی داعش له‌ سوریا و عیراق، بڕی (28.5) ملیار دۆلاری له‌و جه‌نگه‌دا خه‌رج كردووه‌، كه‌ كورد ڕۆڵی سه‌ره‌كی تێدا بینی.

،،

ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بووه‌ هۆی زیادبوونی توانای هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا (هێزه‌كانی سوریای دیموكرات)، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ توانیان به‌ ته‌واوه‌تی كۆتایی به‌ داعش بهێنن.


له‌ باره‌ی پاره‌ی خه‌رجكراویش بۆ هێزه‌ كوردیه‌كان، میلیسیا داڵتۆن له‌ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی نێوده‌وڵه‌تی له‌ واشنتن ئاشكرای كرد: له‌ ساڵی 2017ه‌وه‌ كاتێك ئه‌مریكا به‌ چڕی ده‌ستی كرد به‌ هاوكاری كردنی هێزه‌ كوردیه‌كان بۆ دژایه‌تی داعش تاكو ساڵی 2019، ئه‌مریكا بڕی (1.4) ملیار دۆلاری بۆ ڕاهێنان و چه‌كی ئه‌و هێزانه‌ خه‌رج كردووه‌.
داڵتۆن ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بووه‌ هۆی زیادبوونی توانای هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا (هێزه‌كانی سوریای دیموكرات)، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ توانیان به‌ ته‌واوه‌تی كۆتایی به‌ داعش بهێنن.
ترامپ بۆ بودجه‌ی 2020 داوای 300 ملیۆن دۆلاری كردووه‌، كه‌ خۆی له‌ ڕاهێنان و پاراستنی هاوبه‌شه‌كه‌مان له‌ سوریا و 3000 چه‌كی كڵاشینكۆف و زه‌خیره‌ و بۆمبی ده‌ستی و بلدۆزه‌ر ده‌بینێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ موچه‌یه‌كی مانگانه‌ به‌ بڕی 100 بۆ 400 دۆلار.

 

خه‌رجی شه‌ڕی داعش چه‌ند بووه‌؟
هنری پاركی یاریده‌ده‌ر له‌ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ سی ئێن ئێن ی وتووه‌: بارودۆخی سه‌ربازی هێزه‌ كوردیه‌كان له‌ سوریا پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆك ترامپ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، كه‌ ده‌ڵێت كورد پاره‌یه‌كی زۆری وه‌رگرتووه‌.

،،

تاكو ئێستا نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌سیان تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی لایه‌نگریان بۆ داعش هه‌یه‌، هه‌سه‌ده‌ له‌وه‌ ده‌ترسێت كه‌ نه‌توانێت كۆنتڕۆڵی ئه‌و سه‌ربازگه‌یانه‌ بكات.


ئه‌و توێژه‌ره‌ ده‌ڵێت:هێزه‌ كوردیه‌كان به‌هۆی كه‌می بودجه‌وه‌، به‌ده‌ست ئیداره‌ دانی سه‌ربازگه‌كان و پاسه‌وانی كردنی گرتوخانه‌كانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، ئه‌و گرتوخانانه‌ی كه‌ چه‌كداره‌ داعشه‌كانی تێدا زیندانی كراوه‌.


سه‌ربازگه‌ی هۆل یه‌كێكه‌ له‌و شوێنانه‌ كه‌ نزیكه‌ی 70 هه‌زار كه‌س له‌ خۆ ده‌گرێت، كه‌ تاكو ئێستا نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌سیان تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی لایه‌نگریان بۆ داعش هه‌یه‌، هه‌سه‌ده‌ له‌وه‌ ده‌ترسێت كه‌ نه‌توانێت كۆنتڕۆڵی ئه‌و سه‌ربازگه‌یانه‌ بكات.


له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئابی ئه‌مساڵیشدا جێمس جێفری نێرده‌ی تایبه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ له‌ناو بردنی داعش ئاشكرای كرد، كه‌ نزیكه‌ی 10 هه‌زار تیرۆرستی داعش له‌ باكوری سوریا له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه‌ زیندانی كراون،له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره‌ زۆره‌شدا ئه‌مریكا هاوكاریه‌كی كه‌م پێشكه‌شی هه‌سه‌ده‌ ده‌كات.

 

author photo

نوسەر و رۆژنامەنوس

 بروانامەی بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی عەرەبی