مۆبایل و ئۆتۆمبێل سەری پەكەكە دەخوات؟

مۆبایل و ئۆتۆمبێل سەری پەكەكە دەخوات؟

1276 خوێندراوەتەوە


تایبەت بە دیلۆماتیك

ئێوارەیەكی پایزی بێ‌ دەنگی سلێمانی رۆژی 15ی ئۆكتۆبەر خەڵك سەرقاڵی ژیانی ئاسایی خۆی بوو لە ناكاو لە بەرزاییەكانی ئەزمەڕ دەنگی تەقینەوەیەك بیسترا، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راگەیاند لە ئەنجامی تەقینەوەیەك دوو كەس گیانیان لە دەستداوە، بەڵام دواجار ئاسایشی گشتی (سلێمانی) سەر بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان 22ی ئۆكتۆبەر 2019 بێ‌ دەنگیان شكاند لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد كە دوو كادیری باڵای پەكەكە بە فرۆكەی بێ‌ فرۆكەوانی توركی كوژراون.

دەزگای ئاسایشی گشتی جگە لەوەی رووداوەكە بە شێوەیەكی دڕندانە وەسف دەكات هاوكات دەڵێ‌:" ئەوەی رویداوە دەستپێشخەری‌و پێشهاتێكی مەترسیدارە‌و خزمەت بە ئاسایشی هاوبەش‌و پێكەوەژیان ناكات". چونكە ئەمە بە یەكەم كردەوەی توركیا لە سنووری یەكێتی نیشتمانی كوردستان دادەندرێت بە تایبەت شوێنی دیاریكراو هەستیارە لە نێو خەڵكی مەدەنی و شوێنی گەشتیارە ئەمەش بە نامەیەكی روونی ئەنقەڕە بۆ یەكێتی دادەندرێت بە تایبەت دوای داخستنی ئاسمانی سلێمانی بۆ ماوەی سالێك و چەند مانگێك و دەركردنی نوێنەری یەكێتی لە ئەنقەڕە لە ئابی 2018.

،،

بە پێی زانیارییەكانی دیپلۆماتیك بەشێك لەو هێرشانەی توركیا لە قوڵایی قەندیل دەكاتە سەر سەركردەو باڵاكانی جگە لەوەی پێشكەوترین تەكنۆلۆژیای سەربازی تێد بەكاردەهێنی هەوكات چاو ساغی كوردی باكوور وباشوور و هەندێك هەڵەی زەقەی بەرپرس و گەریلاكانی رۆڵیان هەیە.

 

كوشتنی ئەو دوو كادیرە باڵایەی پەكەكە بە 5 حاڵەتی كوشتن و تیرۆری سەركردە باڵاكانی پەكەكە دادەندرێت لە سنووری هەرێمی كوردستان دادەندرێت، كوشتنی ئەمجارەی هەر یەك لە دەمهات عەگید بەرپرسی پێشووی پەیوەندییەكانی پەكەكە جەمیل ئامەد لە چیای ئەزمەڕ گورزێكی گەورەیە بۆ رێكخستنەكانی پەكەكە بە تایبەتی هەر یەك لە دەزگای هەواڵگری توركیا (میت) و سەرۆكایەتی كۆماری ئەو وڵاتە پیلان و ستراتیژیان بەرامبەر پەكەكە گۆڕیوە بەوەی هەموو هێرش و پەلامارەكانیان بۆ سەر بنكەی سەرەكی پەكەكە لە قەندیل چڕكردووتەوە بۆیە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ 24 كاژمێر فرۆكەی بێ‌ فرۆكەوانی توركیا بە ئاسمانی قەندیل دەسووڕێتەوە بە شێوەیەكی گشتی هەموو پێنجشەممە و هەینییەك بۆردومانی هەرێمی میدیا ژێر كۆنتڕۆڵی پەكەكە دەكرێت كە بە هۆییەوە چەندین سەركردە، كادیری باڵا و گەریلا بوونەتە قوربانی.

 

بە پێی زانیارییەكانی دیپلۆماتیك بەشێك لەو هێرشانەی توركیا لە قوڵایی قەندیل دەكاتە سەر سەركردەو باڵاكانی جگە لەوەی پێشكەوترین تەكنۆلۆژیای سەربازی تێد بەكاردەهێنی هەوكات چاو ساغی كوردی باكوور وباشوور و هەندێك هەڵەی زەقەی بەرپرس و گەریلاكانی رۆڵیان هەیە.

دوای زانیاری هەواڵگری و سیخوری چاندنی جی پی ئێس لە لایەن هەندێك كوردی بەكرێگیراوی دەزگای هەواڵگری میت هاوكات بەكارهێنانی مۆبایل و ئۆتۆمبێل بە پلەی یەكەم دێت بە لایەن سەركردەكانی پەكەكە هۆكارێكی سەرەكی شوێن پێ هەڵگرتنی فرۆكە بێ‌ فرۆكەوانەكان كە راستەوخۆ دواتر مووشەك بارانی كاروانی ئۆتۆمبێلی سەركردەكانی پەكەكە دەكەن بە تایبەتی لە كوشتنی هەر یەك لە زەكی شەنگال، ئەندامی كۆسەی بەرێوەبەری كەجەكە و فەرماندەی یەكینەكانی بەرخودانی شەنگال (یەبەشە) لە چیای شنگال و دیار غەریب ئەندامی كۆسەی بەرێوەبەری كەجەكە لە قەندیل لە نێو ئۆتۆمبێل كرابوونە ئامانج.

 

،،

دیبلۆماتیك زانیویەتی دەزگای هەواڵگری توركیا سوودی زۆری لە ژمارەی بەرپرسانی پەكەكە بینوە بەوەی بەشێك لە بەرپرسانی پەكەكە بۆ پەیوەندی لەگەڵ گوندنیشییەكان و رۆژنامەنووسان ژمارەی مۆبایلی ناسراویان هەیە ئەمەش كارئاسانی بۆ تیمەكانی میت كردووە كە بە ئاسانی ئەو بەرپرسانەی پەكەكە بكەنە ئامانج.

دیبلۆماتیك زانیویەتی دەزگای هەواڵگری توركیا سوودی زۆری لە ژمارەی بەرپرسانی پەكەكە بینوە بەوەی بەشێك لە بەرپرسانی پەكەكە بۆ پەیوەندی لەگەڵ گوندنیشییەكان و رۆژنامەنووسان ژمارەی مۆبایلی ناسراویان هەیە ئەمەش كارئاسانی بۆ تیمەكانی میت كردووە كە بە ئاسانی ئەو بەرپرسانەی پەكەكە بكەنە ئامانج.

شەڕی پەكەكە و توركیا جگە لەوەی باكووری كوردستان و رۆژئاوای كوردستانە هاوكات دوای هەڵپەساردنی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا ئەنقەڕە بەشێكی زۆری شەڕەكەی هێناوەتە قوڵای هەرێمی كوردستان لە قەندیل، برادۆست، شنگال و دەڤەری بادینان.

 

تیرۆكردنی سەركردە باڵاكانی پەكەكە لە لایەن توركیا لە كاتێكدایە پەكەكەش دەستوەستان نەوەستاوە بەرامبەر چالاكییەكانی توركیا بەڵكو جگە لە دەستگیركردنی دوو كارمەندی باڵای میت لە قەزای دووكان لە پارێزگای سلێمانی هاوكات كارمەندێكی باڵای میتی لە كونسوڵگەری توركیاشی لە هەولێر لە رێسۆرانی هۆقەباز لە ناو جەرگەی پایتەختی هەرێمی كوردستان كوشت كە بە پێی زانیارییەكانی جەمیل بایك ئەو كارمەندە بەرپرسی دۆسییەی ئێران بووە لە ناو میت.

ئەگەرچی دوای سنوورداركردنی چالاكییەكانی پەكەكە لە سنووری سلێمانی و هەواڵەكانی بەرهەم ساڵح لەگەڵ رەجەب تەیب ئەرۆدغان سەرۆككۆماری توركیا بە كردنەوەی ئاسمانی توركیا بە رووی گشتەكانی فرۆكەخانەی سلێمانی جۆرێك لە نزیكبوونەوەی یەكێتی و توركیا هەستی پێكرا هەر بۆیە كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) كە كۆكەرەوەی دامەزراوەكانی (پەكەكە)یە، لە بەیاننامەیەكدا سەبارەت بە هێرشەكەی ئەزمەڕ هەندێك هێزی هەرێمی و و سیخوری تۆمەتباركرووە بە هاوكاریكردنی توركیا لەو هێرشە بەبێ‌ ناوهێنان، بەڵام یەكێتی لە راگەیەندراوەكەی ئاسایش جگە لە ئیدانەكردنی ئەو رووداوە بە پێشلكردنی سەروەری خاكی هەرێمی كوردستان و عێراق وەسفی دەكات دەڵێ‌:" داوا لە هەموو لایەك دەكەین خاكی عێراق‌و كوردستان بەكارنەهێنن بۆ هێرشكردنەسەر وڵاتانی دراوسێ".