تره‌مپ زۆر شتى نهێنى به‌ مه‌زڵوم كۆبانى وتووه‌

محه‌مەد پێنجوێنی: ترامپ هه‌ندێك شتى به‌ جەنەڕاڵ مەزڵوم وتووه‌، کە ئێستا وەختی ئەوە نییە بڵاوی بکەنەوە

تره‌مپ زۆر شتى نهێنى به‌ مه‌زڵوم كۆبانى وتووه‌

925 خوێندراوەتەوە

 دیداری، بڕوا کەمال

 

له‌م دیداره‌یدا له‌گه‌ڵ " دیبلۆماتیك مه‌گه‌زین"،  محه‌مه‌د پێنجوێنى، كاره‌كته‌رى سیاسى نزیك له‌ په‌كه‌كه‌، ده‌رباره‌ى ڕۆژئاواى كوردستان ده‌دوێت‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ترامپ له‌ ته‌له‌فۆنه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم كۆبانێ، هه‌ندێك شتیى به‌و وتووه‌ كه‌ ئێستا كاتى نییه‌ كه‌ بڵاو بكرێنه‌وه‌.

محه‌مه‌د پێنجوێنى، ده‌رباره‌ى نه‌بوونى ڕۆڵى په‌كه‌كه‌ له‌ په‌لاماره‌كانى سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستانیش ده‌ڵێت، په‌كه‌كه‌ موراعاتى دۆخه‌كه‌یان كردووه‌و بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ئاماژه‌یه‌ لبه‌رن كه‌ په‌یه‌ده‌و هێزه‌كانیترى سووریاى دیموكراتیش سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ن.

 

دیبلۆماتیك مه‌گه‌زین:  به‌بڕواى ئێوه‌، ئەزموونی رۆژئاوا لەدوای داگیركاری توركیاوە چی بەسەر دێت، ئایا ئەتوانین بڵێین خۆسەری دیموكراتی لە رۆژئاوا كۆتاییهات؟

 

 

محه‌مەد پێنجوێنی: نەخێر، خۆسەری لەڕۆژئاوای کوردستان کۆتایی نەهات، چونکە ئەوان نمونەیەکی فکری‌و عەدالەتێکى كۆمه‌ڵایه‌تى‌و نمونەیەکی نوێیان پێشکەشی میللەتی ڕۆژئاواو ئەوخەڵکە كرد کە له‌ نەتەوەکانیتر لەو ناوچەیە دەژین، ڕاستە ئەم هێرشەی دەوڵەتی تورکیاى فاشیت، ڕاستە دەڵەتی تورکیا دەڵێت کورد لەهەر شوێنێک بیه‌وێت دەوڵەت دروستبکات‌و کیان دروستبکات دەبێت بیڕوخێنین.

ڕاستە ئەوان هەندێک ناوچەی جوگرافیای سەریکانی و گرێسپیان داگیرکرد، بەلام شوێنەکانیتر بەدەستیانەوە ماوە، ئیدارەکە لەجێگەی خۆی ماوە، ڕاستە هێزی چەکدارو چەکە قورسەکان ٣٠ کیلۆمەتر هاتوونەتە دواوە، چونەتە مەنتیقەی دێرزور و ئەوشوێنانە، بەڵام ئیداره‌ی زاتی‌و خۆبەڕێوەبردنی زاتی لەوشوێنە ماوە، ئیدارە چۆن خزمەتگوزاری‌و خزمەتی خەڵکی مەدەنی‌و سڤیلی کردوە هەر بەو شێوەیە دەڕوات.

،،

جگە لە له‌ دەستدانی دووشارو شارۆچکەو هەندێک ناوچە کەوتەدەست تورکەکان، بەڵام لەڕووى سیاسی وە له‌ ڕووى فیکری‌و دیبلۆماسی‌ومەسەلەی کورد سەد قات چووە پێشەوە.

لەوەختی هێرشەکانا هەندێک ئاڵۆزی و نائومێدی و ئاڵۆزی ئیداری و ئاڵۆزی فیکری و ئالۆزی سیاسی لەناوچەکە دروست بوو، بەهۆی ئەو هێرشەی تورکیاو ئەوبەرخۆدانە کەخەڵک ئاوارەبوو، لەوشوێنانە لەگرێ سپی، بەڵام ئیدارە لەشوێنی خۆی ماوە، ئیشی خۆیان دەکەن، هەرچەندە ئەمشتانە ڕوویدا نێگەتیڤ بوو بۆمەسەلەی ڕۆژئاواو ئەو نموونە نوێیە پێشکەوتنخوازەو بەو شێوەیەی ئەوان وەکو ئیدارە پێشکەشیان کرد، بەڵام جگە لە له‌ دەستدانی دووشارو شارۆچکەو هەندێک ناوچە کەوتەدەست تورکەکان، بەڵام لەڕووى سیاسی وە له‌ ڕووى فیکری‌و دیبلۆماسی‌ومەسەلەی کورد سەد قات چووە پێشەوە، هەتاکو ئێستا کورد لەم قۆناغەدا نەبووە، کە به‌یەک ئیرادە زۆربەی خەڵکی کوردستان لەهەر چوار پارچەى کوردستان هاتنە سەر شه‌قام بۆبایکۆتکردنی شەریکات و دەوڵەتی تورکی.

هاتنە سەر شه‌قام بۆ ئەوەی تۆڵەی ئەم هێرش‌و کوشتن‌و بڕینە دەرحەق بەڕۆژئاوای کوردستان بکرێتەوە، هەتاکو وای لێیهات ترامپ و حکومەتی ئەمریکا بەشی هەرە زۆری پەشیمان بوونەوەو ترامپیان بە خائین‌ دانا، هەموو جومگەکانی ئەمریکا دژی ئەوبڕیارە بوون و پشتی کوردیان گرت، لەمڕۆژانەى دوایدا بینیمان ترامپ خۆی تەلەفۆنی بۆ جەنەڕاڵ مەزڵوم کردبوو، لەتەلەفونەکەیدا هەندێک شتى پێوتووە کە ئێستا وەختی ئەوە نییە بڵاوی بکەنەوە مومکیەنە لەڕۆژانی داهاتوودا شتی پۆزەتیڤ و شتی باشتر ببیستین دەربارەی وەزعی ڕۆژئاوای کوردستان.

 

دیبلۆماتیك مه‌گه‌زین: خەڵكی ئەو پرسیارەیان لا دروست بووە بۆچی پەكەكە لەو پەلامارانەی سەر رۆژئاوادا هیچ رۆڵیكی نەبوو، یان چالاكی سەربازی لەناوخۆی توركیا ئەنجام نەدا؟

 

 

محه‌مەد پێنجوێنی: چالاکیان لەدژی ئەو هێزانەی کە باشوری کوردستانیان داگیرکردووە وەکو خۆیان دەڵێن باشوری کوردستان، بەشێکە لەنەخشەی میساقی میللی تورکی،  چالاکی زۆریان کرد بەرامبەر بەجەیشی داگیرکەری تورکیا، شەری باشیان کرد وە لەناوخۆی تورکیاش هێزە مەدەنیەکان تاڕادەیەک، بەڵام ئەو قەتڵ‌و عام‌و کوشتن و کوشتارەی کەلەشەڕی خەندەقدا تورکیا بەرامبەر بەخەڵکی شارەکانی باكوری کوردستان کردی ئەوەنە دژوارو و ئەوەندە نالەبارە خەڵکەکەی تۆزێک هیلاک کردووه‌، جگە لەوە مومکینە لەناحیەی سیاسیش پەکەکە بۆئەوەی ئەو شوێنکەوتنە لەسەر پەیەدەو لەسەر هێزی سوریا دیموکرات لابه‌رێت كه‌ بڵێن ئەمانە هەمووئ پەکەکەن، ئەندامی پەکەکەن، پەیەدە یان هێزەکانی سوریای دیموکرات بەشێکە لەپەکەکە، مومکینە سیاسیەن موڕاعاتی ئەوەیان کردبێ.

 

،،

هەرچەند ئەوشەڕە جوگرافیەن هەندێک شوێنمان لەدەستداوە بەلام وته‌ کلاسیکییەكه‌ی کەدەیان وت کورد هیچ دۆستێکی نییە جگە لەچیاکان ئەوە ئیسپات بوو

 

دیبلۆماتیك مه‌گه‌زین:  ئایا رازیبوون بە مەرجەكانی ئاگربەستی ئەمریكاو رووسیا لەلایەن شەرڤانانەوە خۆبەدەستەوەدان بوو، یان كارێكی عاقڵانەی سیاسی؟

 

محه‌مەد پێنجوێنی: کارێکی عه‌قڵانی‌و سیاسی بوو کەجەنەڕاڵێکی وەک مەزڵوم و هێزێکی عەسکەری‌و وەک هێزی سوریای دیمورکراتی ئەوشتەیان قبوڵکرد، لەوە زیاتر هیچ شتێکیتر مومکین نەبوو، ئیتیفاقی ئەمه‌ریکاو تورکیا خاڵی زۆر نێگەتیڤی تێدابوو دوای ئیتیفاقی ڕووسیاو تورکیا کەهەمووی بەئاگاداری هێزی سوریای دیموکراتی هیچ شتێک مومکین نەبوو، ئەوان بەڕەئی من بەهەرشکڵێک بەهەر شێوەیەک ئەوشەڕو بوەستێنن لەمەسڵەحەتی کوردو کوردی ڕۆژئاواو هێزی سوریای دیموکرات بووە، موهیم ئەوەیە شەڕەکە بوەستێنن، تاکو ئەوان خۆیان ئەگرنەوەو خۆیان ڕێکوپێک دەکەن، هەرچەند ئەوشەڕە جوگرافیەن هەندێک شوێنمان لەدەستداوە بەلام وته‌ کلاسیکییەكه‌ی کەدەیان وت کورد هیچ دۆستێکی نییە جگە لەچیاکان ئەوە ئیسپات بوو، کەدۆستمان هەیە لە ئەمریکا، لەئەوروپا دۆستمان هەیە، تەنانەت لەوڵاتانی عەرەبی وڵاتانی ڕۆژئاوا وەقەتیش کورد ئاوا یەک نەبووە، لەڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا، لەباشوورەوە بۆباکور، هەموو لەسه‌ر مەسەلەیەی ڕۆژئاوا هاتنە جواب، لەبەرئەوە بەبڕوای من شتێکی زۆر عاقڵانەو سیاسیانەى باشیان کرد.

 

 

دیبلۆماتیك مه‌گه‌زین: رات چییە لەسەر بایكۆتی كاڵای توركی‌و كاریگه‌رى ئەو پرۆسەیە چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

 

محه‌مەد پێنجوێنی: یەکەم، بایکۆتکردنی کاڵای تورکی شەڕێکی دەروونی‌و ئابورییە بەرامبەر بە دەوڵەتی داگیرکەری کورد، لەژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی‌و ئەم سەردەمەی کوردا هێشتا هاودەمی‌و یەکدەنگی وا ڕووی نەداوە، ک ەلەمنداڵێکی قوتابخانەی سه‌ره‌تاییه‌وه‌  تاقوتابیەکانى زانکۆکان لەپیرەوە تاکو گەنج.

لەدەوڵەمەندەوە تاکو هەژار نەگەیشتوونەتە هاودەنگییه‌كى وا، چلە کوردستان چ لە ئەوروپا چ لە دەرەوەی کوردستان، ئەم داوایە تەئسیری کردۆتە سەر دەوڵەتە گەورەکان، لەپەڕلەمانی ئەڵمانیا کەخۆم لەوێ بووم، هاوار بەرزبۆتەوە کەبایکۆتی ئابوری‌و کەلوپەکی تورکی بكه‌ن‌و چەک  بەتورکیا نەفرۆشن‌و عەلاقاتی عەسکەری لەگەڵ تورکیا هەموار بکەنەوە.

ئەمانە هەمووی شەڕێکی دەروونی‌و سیاسیە بەرامبەر بەتورکیا دەکرێت، بەڕاستی من قسەیەکی عه‌بدوڵا ئۆجەلانم بەبیرهاتەوە وەختی خۆی لەبیقاع لەوێ  بووم،  ئەیوت دەبێت ئێمە میللەتەکەمان هەموو تاکێکی ئەم میلەتە ببێت بە شۆرشگێڕ، هەیە بەشاخەوە هەیە بە لەشارا هەیە لەماڵەوەیه‌، هەیە لەکار، ئەم خەڵکە ئێستاکە وایلێهاتووە لەم هەموو شوێنانە داوای بایکۆت دەکەن، ئەوە سیاسەتێکی سەرکەوتوو بوو کەڕۆژئاوای کورستان گرتییه‌ بەر، ئەمشەڕە کایگەرترە بەرامبەربەدەوڵەتی تورکیا، چەکی بایکۆت چەکێکی زۆر بەهێزو کاریگەرە، هیوادارم هەموو لایەک هەوڵبدەن بۆئەوەوەی ئەم چەکە بەکار بێت لەهەموو شوێنێک.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس