بۆچی ئێستا سەردانی مەسرور بارزانی بۆ تورکیا خراپە؟

بۆچی ئێستا سەردانی مەسرور بارزانی بۆ تورکیا خراپە؟

575 خوێندراوەتەوە

بۆچی ئێستا سەردانی مەسرور بارزانی بۆ تورکیا خراپە؟

ئارام رەفعەت

ئایا مەسرور بارزانی ئیسرائیل دەکاتە دوا وڵات لە نەتەوە یەکگرتووەکان؟

دوێنی دووشەم، دانی دانۆن، نوێنەری ئیسرائیل لەنەتەوە یەکگرتووەکان بەتوندی رەخنەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گرت و بەوە تۆمەتباری کردن کە لە ئاست هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژاڤا و پرۆسەی پاکتاوی رەگەزیدا تا ئێستا تورکییایان سزا نەداوە. ئەو بەتوندی رەخنەی لە داگیرکاری تورک گرت و گوتی دەبێت دەسبەجێ رابوەستێت و داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە هاوکاری رۆژاڤا بکەن.

ئەم سەرکۆنە کردنەی تورکیا لە لایەن ئیسرائیلەوە لە نەتەوە یەکگرتووەکان یەکێکە لەو زنجیرە نارەزایەتییانەی وڵاتانی جیهان بەرامبەر هێرشی داگیرکارانەی تورک بۆ سەر رۆژاڤا. بەڵام مەترسی ئەوە هەیە کە ببێتە دوا نارەزایەتی و سەرکۆنە کردنی تورکیا لەلایەن وڵاتانەوە. هۆکاری ئەم مەترسییەش سادەیە. سەردانە ناوەخت و بێ پاساو و نابەرپرسانەکەی مەسرور بارزانییە بۆ لای تورک. رەنگە زۆر کەس ئەم پێشبینی و مەترسییە بە نالۆژیک و زێدەرۆیی بزانێت، بەڵام مێژوو راستی و دروستی ئەم پێشبینییە دەردەخات. بۆ ئەوەی لەم مەترسییە تێبگەین کە رەنگە بەهۆی ئەم سەردانە نا بەرپرسیارانەی مەسروور بارزانییەوە بەرەورووی گەلی کورد دەبێتەوە، با دوو هەنگاو بگەڕێینە دواوە..

هەنگاوی یەکەم: ساڵ: ١٩٩١ بابەت: کۆڕەوی ملیۆنی خەڵکی کوردستانە. زۆرینەی هەرە زۆری وڵاتانی جیهان نیگەرانن، میدیاکان هەواڵ بەدوای هەواڵ لەسەر کۆڕەویکوردان بڵاو دەکەنەوە، شەقامە سەرەکییەکانی ئەوروپا و ئەمریکا لەسەر پێن. سەرکردەی وڵاتە زلهێزەکان بەدوای رێوشوێنێکی یاساییدا دەگەڕێن کە هەم سەدام سزا بدەن و ئەم کیانێکی فەرمی بۆ کورد دروست بکەن کە کورد تێیدا پارێزراو بێت. ئا لەم ساتە وەختەدا، سەرانی بەرەی کوردستانی، لەناویشییاندا باوکی ئەم کاک مەسرورە، روویان کردە بەغدا و باوەشیان بە سەدامدا کرد. میدیاکان لەبری وێنەی تراژیدیای ملیۆنان خەڵکی کۆڕەو کەوتنە بڵاوکردنەوەی وێنەی ماچ و موچی نێوان سەدام و سەرانی کورد. ئەم سەردانەی سەرانی کورد، پاساوەکەی هەرچییەک بێت، گەورەترین کارتی کوردی سوتاند. سەرانی کورد ئەوێ رۆژێ لە حەساسترین وەرچەرخانی مێژووییدا، کە زۆرینەی دونییا چاوییان لەسەر کورد بوو،

..

هیچ وڵاتێکی تر لەم هێرشە داگیرکارییەیدا پشتیوانی تورکیا نییە. تورکیا ئێستا لە دونیا دابڕاوە.

بەم چونە بەغداییەیان، بە دونییایان گوت ئێمە لەگەڵ سەدامدا ئاشتبوینەتەوە و رێککەوتووین ئێوە چ دەردتانە؟ ئاگرێک بە ئاوەکەدا کرا و دونیا جارێکی تر لەئاست نەهامەتییەکانی کورددا بێ دەنگ بوو

هەنگاوی دووەم: ساڵ: ١٩٢٣ بابەت: رێککەوتنی لۆزانی نێوان تورک و هاوپەیمانانە. هاوپەیمانان هەوڵییان دەدا بۆ هەمیشە ئیمپراتۆری عوسمانی گۆڕەوشار بکەن و تورکیش بخەنەوە قاڵبە ئەسڵەکەی خۆیان. لەوێدا پرسی کورد هاتە ئاراوە. هاوپەیمانان بە تورکییان گوت، ئەوانیش مافی جیابوونەوەیان هەیە و لە پەیماننامەی سیڤەر ئەو مافەیان ناسراوە. تورکەکان، کە لەوپەڕی لاوازی و رەزیلی دابوون، هەندێک کورد بەجلی کوردییەوە، لەبابەتی حەسەن خەیر، لەگەڵ خۆیان بردبوون و بە هاوپەیمانانییان گوت، باسی کورد دەکەن، ئەمانە کوردن بزانن چیان دەوێت. حەسەن خەیرییەکان گوتییان ئێمە و تورک دوو براین و لە یەکە مەملەکەت دەژین و هەرگیز لەیەکتری جیانابینەوە و تورکیا وڵاتی ئمە و تورک دەبێت. هاوپەیمانان دەستیان شۆڕ کردەوە و رازیبوون بەو نەخشە جوغرافییایەی کە لەوساوە بە تورکیا ناسراوە و لەسای حەسەن خەیرییەکان بۆتە هەم گۆڕستان و هەم جەهەننەمی نەوە دوای نەوەی کورد. ئێستا با بێینەوە سەر سەردانەکەی مەسرور بارزانی. لە ٩ی ئۆکتۆبەر تورک لەهەوڵی داگیرکردنی رۆژاڤادایە

. لەم سەری دونیاوە تا ئەم سەری دونیا، جگە لەمیحوەری شەڕ، کە قەتەر و تیرۆریستە هاوپەیمانەکانی تری لەبابەتی حەماس و گروپە چەتەکانی سوریا، هیچ وڵاتێکی تر لەم هێرشە داگیرکارییەیدا پشتیوانی تورکیا نییە. تورکیا ئێستا لە دونیا دابڕاوە. لە هیچ سەردەمێکی ئەم سەد ساڵەی تەمەنی دەوڵەتی تورکدا و تەنانەت لەکاتی داگیرکردنی قوبرسیشدا، هەرگیز تورکەکان بەقەد ئێستا لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە دژایەتییان نەکراوە. هۆکاری ئەم دژایەتییەش یەک شتە، داگیرکردنی رۆژاڤا و هەوڵی پاکتاوی رەگەزی کورد و سڕینەوەی رۆژاڤا لە سەر نەخشە. بابەتی رۆژاڤا بۆتە سەردێڕی زۆربەی میدیاکانی جیهان و باسی سەرمێزی زۆربەی ناوەندە جیهانییە کاریگەرەکان.

..

زۆرینەی وڵاتانی جیهان لەسەر ئەوە کۆک کە ئەم شەڕەی تورک لەدژی کوردە و بەشێکی زۆریشیان بە ئاشکرا هەوڵ بۆ کۆتایی هێنان بەو شەڕە دەدەن

زۆرینەی وڵاتانی جیهان لەسەر ئەوە کۆک کە ئەم شەڕەی تورک لەدژی کوردە و بەشێکی زۆریشیان بە ئاشکرا هەوڵ بۆ کۆتایی هێنان بەو شەڕە دەدەن. ئا لەم ساتە وەختەدا مەسرور بارزانی، بەسیفەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات. تورک باش دەزانێت کە ئەم سەردانەی مەسرور، رەنگە ئەم پشتیوانی و هاوسۆزییە نێودەوڵەتییە کۆتایی بێنێت. تورک لەم بانگهێشتەی مەسروردا و لەم ساتە وەختەدا کە سەرگەرمی لەناوبردنی ئەزموونی رۆژاڤا و کوشتوبڕی شەرڤانانە دەیەوێت مەسرور هەمان رۆڵی حەسەن خەیریو هاورێکانی ببینێت. دوای چونی مەسرور، ئیتر تورکەکان دەتوانن بە دونیا دەڵێن دەمتان داخەن و شەڕی ئێمە لەگەڵ تیرۆرە نەک کورد. دوای چونی مەسرور، ئیتر تورکەکان دەتوانن، وێنەی باوەش و ماچ و موچی مەسرور لەگەڵ سوڵتانی ئەنقەرەدا بۆ هەموو دونیا بنێرن و پێیان بڵێن ئێمە براین ئێوە چ دەردتانە.

هەروەک عیسمەت ئینۆنۆ لە لۆزان ئاماژەی بە خەیری و هاورێکانی کرد، بە هاوپەیمانەکانی گووت کورد هیچ دەردێکی نییە لەگەڵ تورکدا، ئێوە چ دەردتانە. هەڵبەت، ئەگەر لە دوای سەفەرەکەی مەسرورەوە، سەرکردە و میدیاکانی جیهان، لە ئاست هێرشی داگیرکاری تورک چاو بنوقێنن و لەبەرامبەر سڕینەوەی کورد و ئەزمونەکەی لەرۆژاڤا دەمییان داخەن ناهەقییان ناگیرێت. ئاخر نە هاوپەیمانان ئەوسا دەیانزانی حەسەن خەیری و هاورێکانی چ کوردێکن و نە ئێستاش وڵاتانی دونیا دەزانن مەسرور بارزانی چ کوردێکە. مەسرور، لەم سەفەرەیدا تاکە دەسکەوتێکی هەبێت ئەوەیە ناوی لەمێژوودا بە خەتێکی رەش رەش دەنوسرێت، رەشتر لەناوی حەسەن خەیری و لەهەناوی ئەردۆغان. ئارام رەفعەت