چیرۆكی ئەشكەنجەدانی مامۆستایان و ڕۆژنامەنوسان لە زیندانەكانی پایتەختدا

لە ڕێگەی دیپلۆماتیك مەگەزینەوە

چیرۆكی ئەشكەنجەدانی مامۆستایان و ڕۆژنامەنوسان لە زیندانەكانی پایتەختدا

1969 خوێندراوەتەوە

.
ئەم رۆژانە شەقامەكان جمەیان دەهات لە هاونیشتمانیان و مووچەخۆران كە داوای قووت و مافەكانیان دەكرد.. دەنگی مامۆستایان لەهۆڵەكانی خوێندنەوە بۆ شەقەماكان گواسترابوویەوە كە پر بەگەروو هاواریان دەكرد ـ ئەی حكومەتی قومارچی ... پارەی نەوتت دا بەچی ـ


شان بەشانی مووچەخۆران و مامۆستایان رۆژنامەنووسانیش هەواڵ و زانیارییەكانیان بۆ میدیاكان دەگواستەوە. ئەو چین و توێژانەی كەوا لەناو ئاپۆرای خۆشپیاندەراندا بوون رووبەرووی چەندین كارەساتی ئازار بەخش بوونەوە بەتایبەت مامۆستایان و رۆژنامەنووسان.


چیرۆكی ئەمجارەی مامۆستایان و رۆژنامەنووسان كە ئازار دراون و رفێنراون هەردوو پارێزگای هەولێرو دهۆكی گرتەوە, بەتایبەت هەولێری پایتەخت لەئێستادا شوێنی دەیان چیرۆكی تراژیدی و ئازاربەخشە. كە باسیانكردنیان مرۆڤ توشی سەراسیمە و شۆك دەكات كە كورد بتوانێ بەو رادەیە دەستی بچێتە مامۆستاو قەڵەم بەدەست و رۆژنامەنووسانی.

"لە كۆڵانێكی تەنگەبەری قوڕ و چڵپاودا بۆ ماوەی 25 خولەك لێیان دام"

مامۆستا حەیدەر محمد كە مامۆستایەكی مافخوراوە و لەهەمانكاتدا ئەندامێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانە لەگەڵ هانا چۆمانی كە رۆژنامەنووسێكی شاری هەولێرەو لەرادیۆی دوارۆژ ئیش دەكات. هەردووكیان چیرۆكی چۆنییەتی پەلاماردان و گرتن و ئازاردانیان بۆ دپلۆماتیك مەگەزین دەگێڕێنەوە.

،،

وەك مامۆستایەك لەكاتژمێر 12 تاكو یەكو نیوی شەو لەوێ مامەوە، تیرۆرستێكی داعشیشیان لابوایە هێندە ئازاریان نەدەدا.


حەیدەر محمد، دەڵێ بۆ چەند رۆژێك لەسەر یەك ئێمە دەرۆشتینە سەرشەقام لە هەولێر بۆ داواكردنی مافەكانمان بۆ دابینكردنی موچەی تەواو بۆمان بۆ ئەوەی بەدەسەڵات بڵێین ئێمە ئەو روبعە مووچەیەمان ناوێ كەئێوە وەك سەدەقەو سواڵ بە مامۆستایان و مووچەخۆرانی دەدەن, محمد دەڵێ لە بەردەم پاركی شانەدەر رۆژی سێ شەممە بەرواری (27_3_2018) لە هەولێری پایتەخت بۆ جارێكی دیكە چووینەوە سەر شەقام هاوارمان بۆ مافەكانمان دەكرد.


چەند كەسێك بەجلی مەدەنییەوە موراقەبەی ئێمەیان دەكرد، بەڵام زۆر نزیكمان نەدەكەوتنەوە و كەمێك لەدوورەوە وەستابوون، حەیدەر دەلێ كەسێك لەوانە هات گووتی سەیدی كاری پێتە چووم بۆلایان گووتم سەیدی كێیە سەیرم كرد بەجلێكی مەدەنییەوە وەستاوە دواتر، لەبەردەم پاركی شانەدەر زۆریان لێدام و یەكێكیان گووتی لێرە خەڵك دەمانبینێت و تەصویرمان دەكات با بیبەین بۆ شوێنكی دیكە, دواتر مامۆستا حەیدەریان بردووە بۆ كۆلانێك لەنزیكی پاركی شانەدەر بە وتەی مامۆستاكە لە كۆڵانێكی تەنگەبەری قوروچڵپاودا بۆ ماوەی 25 خولەك لە مامۆستاكەیان داوە.


مامۆستا حەیدەر محمد دەلێ. دواتر لەو كۆڵانەش منیان گواستەوە چونكە خەڵكی سەیریان دەكردو هاتۆچۆیان دەكرد، دواتر ئەو چەند كەسەی منیان بردبوو تەلەفۆنیان كرد بۆ كەسێك و پێیان گووت گەورەم زیندانیمان پێیە بیهێنین؟ بەڵام تێ گەشتم كە جوابی كردن و پێی گووتن كە مەیهێنن بۆ ئێرە چونكە ئێرە شوێنی ئازار دان نییە بیبەن بۆ شوێنێكی دیكە, حەیدەر دەلێ ئیدی هەر منیان دەسوراندەوە و بە كلكی دەمانچەو بە شەق و بۆكز ڵێیان دەدەم دایان لەگەدەم زۆر ئازارم بۆ درووستبوو بەچاوبەستكراوی بردمیان بۆ شوێنێ نەمدەزانی كوێیە نزیكەی سێ كاتژمێر لەوێ مامەوە و هاواری دكتۆرم دەكرد تاكو بێن بەدەممەوە بەڵام كەس هەقی نەبوو بەسەرمەوە خەریك بوو گیان لەدەست بدەم.

،،

بەچاوبەستكراوی بردمیان بۆ شوێنێ نەمدەزانی كوێیە نزیكەی سێ كاتژمێر لەوێ مامەوە و هاواری دكتۆرم دەكرد تاكو بێن بەدەممەوە بەڵام كەس هەقی نەبوو بەسەرمەوە خەریك بوو گیان لەدەست بدەم.

وەك مامۆستایەك لەكاتژمێر 12 تاكو یەكو نیوی شەو لەوێ مامەوە، تیرۆرستێكی داعشیشیان لابوایە هێندە ئازاریان نەدەدا. دواجار كە ژمارەمان حەڤدە كەس بووین یەك یەك بانگیان دەكردین و ئازاد دەكراین بەبێ ئەوەی پێمان بڵێن ئێوە تاوانەكەتان چییە و چیتان كردووە....

جل لەبەرە مەدەنییەكان رۆژنامەنووسەكە هەراسان دەكەن

هانا چۆمانی كەلەرادیۆی دوارۆژ كار دەكات وەك رۆژنامەنووسێك رۆژانە سەردانی ئەو شەقاو شوێنانەی كردووە كەوا مامۆستایان و رۆژنامەنووسانی لێیە تاكو زانیارییەكان بۆ میدیاكان بگوازێتەوە.. بەڵام چۆمانی وەك خۆی باسی دەكات بۆ رۆژی چوارەم كە چووەتە ناو خۆپیشاندەران و مانگرتوان رۆژێكی جیاواز دەبێ بۆ ئەو كە بەدرێژایی رۆژەكە ژیان و گیانی ئەو لەمەترسیدا بووە و وەك خۆی باس دەكات جل لەبەرە مەدەنییەكان ئەو هەراسان دەكەن و بەدوایەوە دەبن تاكو بیرفێنن، بەڵام دوای چەند جار ئازار دان و پەلاماردان ناتوانن و بەخت یاوەری چۆمان دەبێت. ئەو بەم شێوەیە چیرۆكەكەی ئەمرۆی بۆ دیپلۆماتیك مەگەزین دەگێرێتەوە..


چوومە ناو خۆپیشاندەران تاكو وەك رۆژنامەنووسێك زانیارییەكان بگوازمەوە. كەمێك لەدەرەوەی خۆپیشاندەرەكانەوە كەسێك بەجلی مەدەنی و بەعەینەكی رەشەوە پێی گووتم تۆ هەولێر تێك دەدەی و دەبێت بێدەنگ بكرێیت.!


چۆمانی دەڵێ دوای چارەكی لەو قسانە چەند كەسێكی دیكە بەجلی مەدەنییەوە لەپشتی چالاكە مەدەنییەكانەوە دەستیان هێناو من ببەن پەلاماریان دام زۆر ئازاریان دام, هاوارم كرد لە مامۆستایان و هاورێكانم دەمبەن هاوكاریم بكەن.


ئیدی مامۆستایان بەژن و پیاویانەوە هاوكاریان كردموو خۆیان دا بەسەر مندا تاكو نەمبەن سوپاسان دەكەم ئەو جارە رزگارم بوو لەو كەسانەو نەیانتوانی بمبەن, دوای چەند خولەكێك كەسێك پێی گووتم ئەو كەسانە كە جلی مەدەنییان لەبەردایە بەدوای تۆوەن و دڵنیابە دەتبەن چاومان لێ بووە ناو وێنەی تۆیان پێ بووە بۆیە برۆ ناوەراستی خۆپیشاندەران تاكو نەتوانن بێن بۆت.

،،

چوومە ناو خۆپیشاندەران تاكو وەك رۆژنامەنووسێك زانیارییەكان بگوازمەوە. كەمێك لەدەرەوەی خۆپیشاندەرەكانەوە كەسێك بەجلی مەدەنی و بەعەینەكی رەشەوە پێی گووتم تۆ هەولێر تێك دەدەی و دەبێت بێدەنگ بكرێیت.!


ئەو رۆژنامەنووسە دەڵێ ناوەراستی خۆپیشاندەران بوو بە فریادرەس و خەیر بۆ من، لەگەڵ خۆپیشاندەران رێك كەوتین كە هەموومان پێكەوە شوێنەكە جێ بهێڵین, لەگەڵ چالاكییە مەدەنییەكان قسەمان كرد تاكو لەو شوێنە رزگاریان بكەن چونكە چواردەوریان پربوو لەو جلە مەدەنییانەو ناوی خۆپیشاندەرو مامۆستاو رۆژنامەنووسیان لابوو كە فرسەت بێتە پێشەوە بۆیان و بیانرفێنن.


چۆمانی دەڵێ لەناو خۆپیشاندەرانەوە دیمەنی خەمناكو زۆر ناخۆشت دەبینی كە لەهەولێری پایتەخت روو دەدەن یەكێك لەوانە خێزانێك هاتن كە دایك و باوكێكی مامۆستا و كچێكی گەورەیان بوون, هەندێ كەس بەجلی مەدەنییەوە ئەو دایك و باوك و كچەیان زۆر ئازاردا جلەكانیان لەبەر كچەكەدا دادری, زۆۆر حاڵەتێكی ناخۆش بوو كە بینیمان.

بەهەرحاڵ چۆمانی دەلێ دوای ئەوە چالاكییە مەدەنییەكان بەرەو نزیكی شەستیان بردین تاكو رزگارمان بكەن كۆمەڵێك كەس بەجلی مەدەنی سەر رێگەیان لێ گرتین و وتیان چەند كەسێكمان دەوێ لەناو ئەو خۆپیشاندەرانەدا كە دەبێت بیانبەین، چۆمانی دەلێ یەكێك لەو كەسانە من بووم, دواتر لەنێوان ئێمەو ئەواندا بوو بەشەرو پێكدادان كە زۆری خایاند چالاكییە مەدەنییەكان ئێمەیان تەسلیم نەدەكرد ئەوان دەیانویست بەزۆر ئێمە ببەن. بەڵام هەرچۆنێك بێت تاكو نزیكی سەیارەكەم رۆشتم لەنزیكی شەستی بەڵام لەوێش سێ كەس هاتن بۆمن و زۆریان لێدام دەیانوت دەبێت تۆ بێیت لەگەڵم, بەڵام مامۆستایەك و چەند كەسێك فریام كەوتن و لەوێ رزگاریان كردم.

،،

هەندێ كەس بەجلی مەدەنییەوە ئەو دایك و باوك و كچەیان زۆر ئازاردا جلەكانیان لەبەر كچەكەدا دادری, زۆۆر حاڵەتێكی ناخۆش بوو كە بینیمان.


ئەو رۆژنامەنووسەش وەك مامۆستاكە دەڵێ من هیچ تاوانێكم نەبوو تەنها ئەوە نەبێت كە كاری رۆژنامەوانی رۆژانەی خۆمم دەكرد بەڵام ئەوان ئیهانەیان كردین و مەترسیان بۆ ژیانم درووست كرد.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان