حکومەت و باجى خۆڵ و خاشاک

لەسەردەمی ئامۆزا گەورە دەرکراون و لەسەردەمی برا گەورەدا جێ بەجێ دەکرێن

حکومەت و باجى خۆڵ و خاشاک

370 خوێندراوەتەوە

خالید عەبدولكەریم


ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی بڕیاریدا پاره‌ی خۆڵ و خاشاكی ماڵان مانگانه‌ له‌هاوڵاتیان وه‌ربگرێت بەوپێەی بڕیارەکە پێشتر حکومەت دەریکردووە و لەئێستاش بەدواوە دەچێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە.


له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك ئه‌م بڕیاره‌ش زیان و شوێنەوارەکانی زیاتر به‌حكومه‌ت و به‌و لایه‌ن و حزبانه‌ی ته‌به‌نی بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌یان كردوه‌ دەگەیەنێت، وه‌ك له‌وه‌ی قازانجی (جگه‌ بۆ چه‌ند چینێكی به‌رپرس) بەحکومەت بگەیەنێت.

له‌گه‌رمه‌ی قه‌یرانی دارایی هۆكار نادیاردا ، كه‌ له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014 ه‌وه‌ ده‌ستی پێی كرد، جگه‌ له‌پاشكه‌وت كردنی نایاسایی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، حكومه‌تی هه‌رێم وه‌كو به‌رده‌بازێك بۆ ده‌رچوون له‌و دۆخه‌ و ده‌ستكه‌وتنی سه‌رچاوه‌یه‌كی تری داهات ، كۆمه‌ڵێك یاسای باجی گه‌ڵاڵه‌ كرد، له‌وانه‌ ساڵی 2016 یاسایی پاره‌ وه‌رگرتن له‌به‌رامبه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاكی ماڵاندا، گه‌رچی بڕیارەکە له‌كاتێكدا ده‌رچوو به‌راورد به‌ئێستا بێ هیچ دیراسه‌ كردنێكی ورد بیری لێكرایه‌وه‌تەوە و لەدۆخی تەنگەژەدا بووە،گەر ئێستا جێ بەجێ بکرێت ئەوا شوێنكه‌وته‌كانی له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی بۆ حكومه‌تێكی دامه‌زراوه‌ی زۆرتر ده‌بێت چونكه‌:

،،

له‌دۆخی گه‌شه‌ی ئابوریدا پێویسته‌ حكومه‌ت باج له‌سه‌ر سه‌رمایه‌داران و كه‌رتی تایبه‌ت زیاد بكات و بیانخاته‌ چوارچێوه‌ی یاسایه‌كی گشتی و شیاوی باجه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پشیۆی بازاڕی ڕه‌ش نه‌قۆزنه‌وه‌ به‌وه‌ش گه‌نده‌ڵی زیاتر ڕه‌گ دانەکوتێت بەتایبەت بەرپرسان خۆیان ئیعتراف بەبونی گەندەڵێەکی ترسناک دەکە لەهەرێمدا، ئێستا ئەوەی دەربازی دەبێت لەباج و زیاتر ئەو مافیا بازرگانەی حزب و بەرپرسەکانن نەک هاوڵاتیان کە دەخلی ژیانیان بۆ بژی و نەمەرگیە.

پڕۆژه‌كه‌ ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی یاسایی باجه‌وه‌، لەوڵاتانی پێشکەوتوو ئەوانەی حورمەت بۆ مرۆڤ دادەنێن ئه‌وه‌ش ده‌بێت له‌په‌ڕله‌مانه‌وه‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ڕه‌هه‌نده‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ده‌روونیی و نیشتیمانیه‌كانی ده‌ربچێت نه‌ك تەنها لەلایەن حکومەتەوە کە ئەرکی جێ بەجێ کردنە و زۆرجار پرۆسە گرنگەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی فەرامۆش دەکات بەتایبەتی ئەم لایەنە لەئەزمونی حوکمی کوردیدا باوە.

-به‌روارد به‌و كاته‌ و به‌هۆی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت له‌به‌غداوه‌ داهات باشتربووه‌ و چه‌ندجارێكیش حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ كردوه‌ كه‌ داهاته‌كانی (ناوخۆیی و فرۆشتنی نه‌وت) ڕێژه‌كه‌ی به‌رزتربوه‌ته‌وه‌، به‌پێی ئادابی حكومه‌تتداریش كه‌ داهات به‌رزبویه‌وه‌ یاساكانی باج ده‌كشێرێنه‌وه‌ و ڕێكده‌خرێنه‌وه‌ و ناهێڵدرێن نه‌ك زیاد بكرێن.


-له‌دۆخی گه‌شه‌ی ئابوریدا پێویسته‌ حكومه‌ت باج له‌سه‌ر سه‌رمایه‌داران و كه‌رتی تایبه‌ت زیاد بكات و بیانخاته‌ چوارچێوه‌ی یاسایه‌كی گشتی و شیاوی باجه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پشیۆی بازاڕی ڕه‌ش نه‌قۆزنه‌وه‌ به‌وه‌ش گه‌نده‌ڵی زیاتر ڕه‌گ دانەکوتێت بەتایبەت بەرپرسان خۆیان ئیعتراف بەبونی گەندەڵێەکی ترسناک دەکە لەهەرێمدا، ئێستا ئەوەی دەربازی دەبێت لەباج و زیاتر ئەو مافیا بازرگانەی حزب و بەرپرسەکانن نەک هاوڵاتیان کە دەخلی ژیانیان بۆ بژی و نەمەرگیە.

-بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌ سیاسیه‌كه‌ی بپیكێیت كه‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌، ده‌بێت یاسایی باج له‌كه‌شوهه‌وایه‌كی سیاسی ئارامدا گه‌ڵاڵه‌ بكرێت، ئێستا دۆخی دوای ڕیفراندۆم و ڕوداوه‌ گه‌رمه‌كانی ناوچه‌كه‌ و سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌نجانی بێكاره‌ له‌عێراق و سه‌رده‌می ڕاگه‌یاندنی چاكسازییه‌، كه‌زۆربه‌ی ئه‌و كێشانه‌ش له‌هه‌رێمدا هه‌ن به‌تایبه‌تی قه‌یرانی حوكمڕانی و سیستمی سیاسی، سه‌پاندنی ئه‌م یاساییه‌ زیانه‌كانی زۆرترن وه‌ك له‌قازانجه‌كانی به‌تایبه‌تی چه‌ند سالێكه‌ بودجه‌ و داهاتی هه‌رێم ڕوون نیه‌ و ده‌شاردرێته‌وه‌ و خه‌ڵكی نازانرێت داهاته‌ مه‌زنه‌كان(نه‌وت و گاز و سه‌رچاوه‌كانی تر) چی لێ دێت..! ئێستا چۆن به‌ئاسایی پاره‌ی وه‌رگرتنی خۆڵ و خاشاکیش لەزیهنی خەڵکیدا وه‌ردره‌گیرێت كه‌ نازانرێت داهاته‌كه‌ی بۆ گیرفانیی كێیه‌..؟

 

author photo

توێژه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس