١٢ کاتژمێر دەستبەسەر لای ئاسیش لە ھەولێر

تویتەکانی ھۆشەنگ وەزیریی

١٢ کاتژمێر دەستبەسەر لای ئاسیش لە ھەولێر

1234 خوێندراوەتەوە

 ئەمەی خوارەوە حەوت تویتی نووسەر و ھاوڕێی دێرینی من ھۆشەنگ وەزیرییە کە دوێنێ، لە کاتژمێری دوازدەی نیوەڕۆدا و لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا، ئاسایشی پارتی لە ھەولێر دەیفڕێنن و کاتژمێری دوازدەی شەو ئازادیی دەکەن.

ھۆشەنگ تویتەکانی بە زمانی ئینگلیزیی نووسیوە و چەند بەسەرھاتێکی کورت، بەڵام پڕ مانای ئەو دوازدە کاتژمێرە دەگێڕێتەوە کە دەستبەسەر بووە.

 

vft
هۆشەنگ وەزیریی

ئەم بەسەرھاتانە نیشانی ئەدەن دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان چ سیستمێکیان بۆ وێرانکردنی ئینسانی ئێمە و بۆ بێنرخکردنی ھەموو بەھایەکی ئیسنانیی و ئەخلاقیی، دروستکردوە.

،،

ئەم بەسەرھاتانە نیشانی ئەدەن دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان چ سیستمێکیان بۆ وێرانکردنی ئینسانی ئێمە و بۆ بێنرخکردنی ھەموو بەھایەکی ئیسنانیی و ئەخلاقیی، دروستکردوە.

 

ھۆشەنگ سەرەتا بە گێڕاندنەوەی بەسەرھاتی فڕاندنەکەی خۆی دەستپێدەکات، باسی ئەوەدەکات چۆن مۆبایلەکەیان لێسەندوە و بە چوار کەس گرتویانە.

دواتر باسی ھەندێک لەو زیندانیانە دەکات کە لەگەڵ ئەودا ئاسایشی پارتی گرتونی. یەکێک لەوانە مامۆستایەکی خەڵکی ھەولێرە و تەمەنی ٦٢ ساڵە.

ئەم پیاوە بەشێوەیەکی خراپ و بۆ ماوەیەکی درێژ ئازاردراوە، لەکاتێکدا ٢٦ ساڵە مامۆستایە و وانەی بەزیاد لە نەوەیەک گوتۆتەوە. ھەموو ئەو پارەیەش کە ئەم مامۆستایە پێیبووە ٤ دۆلار بووە. 

،،

ھۆشەنگ سەرەتا بە گێڕاندنەوەی بەسەرھاتی فڕاندنەکەی خۆی دەستپێدەکات، باسی ئەوەدەکات چۆن مۆبایلەکەیان لێسەندوە و بە چوار کەس گرتویانە، دواتر باسی ھەندێک لەو زیندانیانە دەکات کە لەگەڵ ئەودا ئاسایشی پارتی گرتونی. یەکێک لەوانە مامۆستایەکی خەڵکی ھەولێرە و تەمەنی ٦٢ ساڵە.


ھۆشەنگ بەسەرھاتی گیراوێکی تر دەگێڕێتەوە کە تەمەنی ٢٤ ساڵە و ئاسایشەکان ھەڕەشەی ئەوەیان لێکردوە دەیبەنە دەرەوەی شار و دەستدرێژی سێکسی دەکەنەسەر. لەناو گیراوەکاندا مامۆستا و دکتۆر و پارێزەر و رۆژنامەنووس و کەسانی شارەزا لە بواری تەکنەلۆژیای زانیاریی و دوو پێشمەرگەش ھەبوون کە بەشداربوون لە شەڕ دژ بە داعشدا. 

 

cfr
Caption


من لە ناوەڕاستی ساڵانی ھەشتاوە ھۆشەنگ وەزیری دەناسم، کوڕێکی رەسەنی شاری ھەولێرە و نووسەرێکی بەتوانا و ڕۆژنامەنووسێکی لێھاتوە. چەند ساڵێک لەمەوبەر خەڵاتی یەکەمی بۆ باشترین تێکستی شانۆیی لە ھەموو جیھانی عەرەبیدا وەرگرت.

،،

ھۆشەنگ بەسەرھاتی گیراوێکی تر دەگێڕێتەوە کە تەمەنی ٢٤ ساڵە و ئاسایشەکان ھەڕەشەی ئەوەیان لێکردوە دەیبەنە دەرەوەی شار و دەستدرێژی سێکسی دەکەنەسەر.

 

لەکۆتایی ھەشتاکاندا ھۆشەنگ و من لە بەغدا خوێندکار بووین، ئەو لە بەشی شانۆ دەیخوێند. لەسەردەمی بەعسیشدا یەکجار ڕفێندرا و دوای چەند شەوێک ئازادکرا. ئەم تویتانە تەفاسیلەکانی ئەو سیستمە بەعسییانە دەگێڕێتەوە کە پارتی لە ھەولێردا دروستیکردوە.

،،

لەناو گیراوەکاندا مامۆستا و دکتۆر و پارێزەر و رۆژنامەنووس و کەسانی شارەزا لەبواری تەکنلۆژیای زانیاریی و دوو پێشمەرگەش ھەبوون کە بەشداربوون لە شەڕ دژ بە داعشدا. 

 

بەسەریەکیشەوە چەند دیوێکی زۆر زۆر بچووکی ئەو دونیا ڕەشە نیشانئەدەن کە دەسەڵاتدارانی کورد بۆ خەڵکیان دروستکردوە، دونیایەک جگە لە ئیھانە و سوکایەتیی و بێنرخکردنی ئیسنانیی ئێمە شتێکی تری پێ نییە.

 

author photo

نوسەر و مامۆستای زانکۆ لە وڵاتی هۆڵەندا