بۆچی سونەكانی عیراق بەشداری لە خۆپیشاندانەكاندا ناكەن؟

بۆچی سونەكانی عیراق بەشداری لە خۆپیشاندانەكاندا ناكەن؟

409 خوێندراوەتەوە

بۆچی سونەكانی عیراق بەشداری لە خۆپیشاندانەكاندا ناكەن؟

زۆرێك پرسیاری ئەوە دەكەن، كە بۆچی دانیشتوانی ناوچە سوونیەكان بەشداری لە خۆپیشاندانەكانی بەغدادو ناوچەكانی دیكەی باشوور ناكەن؟ كە لە سەرەتای مانگی ئۆكتۆبەرەوە دەستی پێكردووە و چەندین داواكاریان هەیە.

لە ماوەی ئەو خۆپیشاندانانەدا كە لە بەغداد دەستی پێكردو پاشان شارەكانی باشوری عیراقی گرتەوە، تاوەكو ئێستا 250 خۆپیشاندەر كوژراون و نزیكەی 11 هەزاری دیكەش برینداربوون،هۆكاری ئەم ژمارە زۆرەی قوربانیان بۆ بەكارهێنانی توندوتیژی لەڕادەبەدەر دەگەڕێتەوە، كە دەسەڵات لە دژی خۆپیشاندەران غازی فرمێسك ڕێژ و گوللەی ڕاستەقینە بەكاردەهێنێت. ناوچەكانی ڕۆژئاوای عیراق، وەك پارێزگاكانی ئەنبار و صەلاحەددین و نەینەوا بە دەست كەمی خزمەتگوزاری و گەندەڵیەوە دەناڵێنن'

عومەر ئەلشاهر نوسەر و شیكاری سیاسی هۆكاری بەشداری نەكردنی ناوچە سونییەكان بۆ چەند هۆكارێك دەگێڕێتەوە كە گرنگترینیان

" ترسی دانیشوانی ناوچە سونیەكانە لە دووبارە بوونەوەی ڕووداوەكانی ساڵی 2013،چونكە كاتێك ئەو ناوچانە خۆپیشاندانیان كرد ، ئەنجامەكەی بە هاتنی داعش بۆ ناوچەكەیان كۆتایی هات".

پارێزگاكانی ڕۆژئاوای عیراق لە ساڵی 2013دا دژی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی ئەو كاتی عیراق دەستیان بە خۆپیشاندان و مانگرتن كرد، داوایان كرد كە سەرۆك وەزیران دەست لەكاربكێشێتەوە، هەروەها تۆمەتباریشیان كرد كە ناوچە سونییەكانی پشت گوێ خستووە. ئەلشاهر ئاماژە بەوەش دەكات كە" تەجروبەی خۆپیشاندانەكانی ناوچە سونیەكان بە كارەسات كۆتایی هات،

''

سونەكان پێیان وایە كە چوونە سەر شەقام بیانوو دەدات بە دەسەلات، كە توندوتیژی لە دژیان بەكاربهێنێت،چونكە خۆپیشاندەران تۆمەتبار دەكەن كە پاشماوەی داعش و بەعسیەكانن

بە كۆنترۆڵ كردنی ناوچەكان لەلایەن داعشەوە دەستی پێكرد و بە وێران بوونی شارە سونییەكان كۆتایی هات". ئەو نوسەرە دەربارەی كاری لە پێشینەی ناوچە سونیەكان دەڵێت:" كاری لە پێشینەی ئێستای ناوچە سونیەكان، جیاوازە لە ناوچەكانی دیكە،چونكە ناوچەكانی دیكە ویستی خۆشگوزەرانی و باشتر كردنی خزمەتگوزارییەكانیان هەیە، بەڵام ناوچە سونیەكان زیاتر گرنگی بە لایەنی ئەمنی دەدەن و نایەنەوێت لە كیشیان بچێت".

هۆكاری دووەمیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە" سونەكان پێیان وایە كە چوونە سەر شەقام بیانوو دەدات بە دەسەلات، كە توندوتیژی لە دژیان بەكاربهێنێت،چونكە بیانووەكەیان ئامادەیە و خۆپیشاندەران تۆمەتبار دەكەن كە پاشماوەی داعش و بەعسیەكانن". سەرەڕای ئەوەی خۆپیشاندانەكانی ئەم جارە لە بەغدادو ناوچە شیعیەكان ئەنجامدرا، بەڵام دەسەڵات و هەندێك هێزی سیاسی نزیك لە ئێران ڕایانگەیاند، لە پشت خۆپیشاندانەكانەوە ئەجێندای دەرەكی هەیە و هەندێك لە باڵیۆزخانەی وڵاتان و بەعسیەكان لە پشت ئەم خۆپیشاندانەوەن و دەیانەوێت ئارامی وڵات تێكبدەن. ئەلشاهر لەسەر ئەم هۆكارە دەڵێت:" ئەم تۆمەتانە كە ئاڕاستەی ناوچە شیعیەكان دەكرێت، وایكردووە قورس بێت، لە ناوچە سونیەكان خۆپیشاندان بكرێت،

چونكە تۆمەتەكە ئامادەیە". دەشڵێت:" سەرەڕای ئەمانەش سونەكان دەترسن كە بەشداریان لە خۆپیشاندانەكاندا ، ببێتە هۆی ئەوەی خۆپیشاندانەكانی باشوریش فراوانتر ببێت، ئەو كات دەسەڵاتداران لە ناوچە سونیەكاندا زۆر بە توندی ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران دەبنەوە".

''

سونەكان بە تەماشاكاری دەمێننەوە و لە دوورەوە سەیری خۆپیشاندانەكان دەكەن،چونكە ئەوان لە نێوان دوو ئاگردان

سەرەڕای ئەوەی كە عیراق لە ساڵی 2017دا سەركەوتنی بەسەر داعشدا ڕاگەیاند، بەڵام هێشتا هەندێك شانەی نوستووی ڕێكخراوەكە لە چەندین ناوچەی ڕۆژئاوای عیراق بوونیان هەیە. ئەو نوسەرە دەڵێت:" بێگومان تاكو ئێستا پاشماوەی بەعسیەكان و شانە نوستوەكانی داعش لە ناوچە سونیەكاندا چالاكی ئەنجام دەدەن،

بۆیە لەوەیە خۆپیشاندانی ئاشتیانە بقۆزنەوە و بۆ مەبەستی خۆیان بەكاری بهێنن". لە كۆتایشدا عومەر ئەلشاهر نوسەر و شیكاری سیاسی دەڵێت:" سونەكان بە تەماشاكاری دەمێننەوە و لە دوورەوە سەیری خۆپیشاندانەكان دەكەن،چونكە ئەوان لە نێوان دوو ئاگردان، ئاگری تۆمەتی ترسنۆكی لە حاڵەتی بەشداری نەكردنیان، ئاگری تۆمەتی بە بەعسی و داعشی بوون لە كاتی بەشداری كردنیان".

دیپلۆماتیك مەگەزین- و/ گۆران قادر

سەرچاوە: الحرە

 

author photo

نوسەر و رۆژنامەنوس

 بروانامەی بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی عەرەبی