پلانه‌كانی ئێران له‌ عیراقدا... هۆشداری كوده‌تا ده‌درێت!

پلانه‌كانی ئێران له‌ عیراقدا... هۆشداری كوده‌تا ده‌درێت!

596 خوێندراوەتەوە

هه‌رچه‌نده‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق زۆر به‌ توندی ڕووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بونه‌ته‌وه‌و تاكو ئیچستا زیاتر له‌ 280 خۆپیشانده‌ر كوژراون و سه‌دانی دیكه‌ش برینداربوون، به‌ڵام خۆپیشاندانی عیراق ڕۆژ به‌ ڕۆژ له‌ فراوانی به‌رده‌مدایه‌.


ئێستا په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ی میلشیاكانی نزیك له‌ ئێران ده‌كرێت و تۆمه‌تبار ده‌كرێن به‌وه‌ی له‌ پشت كوشتی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كرێت ئه‌م كاره‌ی میلیشیاكان ڕاسته‌خۆ به‌سه‌رپه‌رشتی قاسمی سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس ئه‌نجام ده‌درێت، كه‌ له‌و باوه‌ڕ وایه‌ دوای ده‌ست پێكردنی خۆپیشاندانه‌كان بۆ سه‌ركوتكردنیان،ڕاسته‌وخۆ خۆی گه‌یاندۆته‌ عیراق.


هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆری شه‌قامی عیراقی ئێران تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن،به‌وه‌ی له‌ پشت حكومه‌تی عیراقه‌وه‌یه‌، كه‌ ئه‌وان پێیان وایه‌ حكومه‌تێكی گه‌نده‌ڵه‌ و داوای ڕوخاندنی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌رانیش ڕقی خۆیان له‌ میلیشیه‌ شیعه‌كان ناشارنه‌وه‌، كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی توندو تۆڵیان له‌گه‌ڵ ئێراندا هه‌یه‌.


چاودێران پێیان وایه‌ ئه‌و میلیشیایانه‌ خۆپیشاندانه‌كانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان قۆستۆته‌وه‌ و ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگایه‌وه‌ به‌ ته‌واوی كۆنتڕۆڵی جومگه‌ ئه‌منیه‌كانی حكومه‌ت بكه‌ن، به‌ڵام حكومه‌ت ئه‌م تۆمه‌ته‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.

،،

 نیشانه‌كان له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ گروپەکانی  نزیك له‌ ئێران به‌ فعلی ده‌ستیان كردووه‌ به‌وه‌ی بریاری ئه‌منی لای خۆیان بێت، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌

،،

 فالح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت داوایان لێبكات ،ئه‌وا گروپه‌كه‌ی ئاماده‌ن ده‌ستوه‌ردان بكات بۆ ئه‌وه‌ی (كوده‌تا یان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌) له‌ عیراق ڕوونه‌دات،ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ خۆپیشاندانه‌كان ئه‌م قسه‌یه‌ی كرد.

مشرق عباس نوسه‌ر و چاودێری سیاسی له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت:" نیشانه‌كان له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ئه‌م گروپانه‌ی نزیك له‌ ئێران به‌ فعلی ده‌ستیان كردووه‌ به‌وه‌ی بریاری ئه‌منی لای خۆیان بێت، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌".


ده‌شلێت: " تاكو ئێستا ناتوانین بڵێین ئه‌م كارا كوده‌تایه‌،به‌ڵام وه‌ك چاودێرانی ده‌ترسین له‌ داهاتوودا كاره‌كه‌ به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا بڕوات".


عه‌باس ئاماژه‌ به‌ مه‌ترسی ئه‌م گروپانه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت:"ئه‌م هێزه‌ چه‌كدارنه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ هاكاری ده‌كرێن، وڵاتیان توشی مه‌ترسی كردوه‌ و له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان كه‌ وه‌رگرتنی لایه‌نی ئه‌منیه‌، موجازه‌فه‌ به‌ عیراقه‌وه‌ ده‌كه‌ن".

ئێران و گروپه‌ هاوكاره‌كانی پێیان وایه‌ ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگێكه‌ عیراقی گرتۆته‌وه‌،كارێكی تێكده‌رانه‌یه‌ و فیتنه‌یه‌كه‌ كه‌ ئیسرائیل و ئه‌مریكاو حیزبی به‌عس پاڵپشتیان ده‌كه‌ن.

شه‌پۆلی یه‌كه‌می خۆپیشاندانه‌كان كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌كی ئۆكتۆبه‌ر بۆ شه‌شی هه‌مان مانگ بوو، زیاتر له‌ 150 خۆپیشانده‌ر كوژران و زیاتر له‌ شه‌ش هه‌زاری دیكه‌ش بریندار بوون، هۆكاری ئه‌م ژماره‌ زۆره‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ ده‌سه‌ڵات گولله‌ی راسته‌قینه‌ی له‌ دژی خۆپیشانده‌ران به‌كارده‌هێنا.

ئاژانسی ڕۆیته‌رز له‌ ڕاپۆرتێكیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ گروپه‌كانی نزیك له‌ ئێران له‌سه‌ربانه‌كانه‌وه‌ ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران كردووه‌.


ئاژانسه‌كه‌ ده‌ڵێت: قه‌ناس به‌ ده‌سته‌كان ڕۆژی 3ی ئۆكتۆبه‌ر، واته‌ سێیه‌م ڕۆژی خۆپیشاندانه‌كان، له‌سه‌ربانه‌كانه‌وه‌ بینراون،ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ خۆپیشانده‌ران كاتێك ڕایانكردووه‌ به‌ قه‌ناس ته‌قه‌یان لێكراوه‌.


هه‌ر له‌و كاته‌دا فالح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت داوایان لێبكات ،ئه‌وا گروپه‌كه‌ی ئاماده‌ن ده‌ستوه‌ردان بكات بۆ ئه‌وه‌ی (كوده‌تا یان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌) له‌ عیراق ڕوونه‌دات،ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ خۆپیشاندانه‌كان ئه‌م قسه‌یه‌ی كرد.

عه‌باس سه‌رسوڕمانی خۆی له‌ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت:" پێویسته‌ مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران به‌ پێی پێوه‌ر نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بێت،نه‌ك به‌م شێوه‌یه‌ی كه‌ ئێستا میلیشیاكان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن".

كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی عیراقی به‌شداربوون له‌ سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان، دیارترینیان ئه‌بو زه‌ینه‌ب ئه‌للامیه‌ كه‌ ناوه‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ی حسێن فالحه‌ و سه‌رپه‌رشتی ده‌زگای ئه‌منی حه‌شد ده‌كات.

هه‌روه‌ها په‌یمانگای واشنتن ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ڕۆژی سێی ئۆكتۆبه‌ر شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له‌ به‌غداد پێكهێنراوه‌، كه‌ قاسم سوله‌یمانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و ئامانج له‌ دروستكردنی سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كانه‌.


دوای ئه‌م كه‌سایه‌تیانه‌ش هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ئه‌بو جیهاد ئه‌لهاشمی به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ، فالح فه‌یاز ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی، كۆمه‌ڵێك له‌ فه‌رمانده‌كانی حه‌شد له‌ ناویاندا قه‌یس خه‌ز عه‌لی به‌شداربوون له‌ توندوتیژیه‌كانی دژ به‌ خۆپیشانده‌ران.