به‌ره‌و كۆنگره‌ى یه‌كێتیى

به‌ره‌و كۆنگره‌ى یه‌كێتیى

494 خوێندراوەتەوە

زنجیره‌ ( 1)

بڕیاروایه‌ له‌ 7ی كانونی یه‌كه‌می مانگى داهاتوو چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌نجامبدرێت كه‌ پێده‌چێت كۆنگره‌یه‌كی بچووككراوه‌ بێت و ته‌نیا هه‌زار ئه‌ندام به‌شدری تیادا بكه‌ن.


له‌ دواى 15ى تشرینى دووه‌مى ئه‌م مانگه‌دا سه‌ره‌تادا كۆنفرانسی كۆمیته‌كان ده‌ستپێده‌كات و پاشان مه‌ڵبه‌نه‌ده‌كان و ئۆرگانه‌كانی دیكه‌ ده‌ستده‌كه‌ن به‌ ئه‌نجامدانى كۆنفراسى ناوخۆیى، به‌ سیستمێك كه‌ هه‌ر 250 ئه‌ندام یه‌ك نوێنه‌ری هه‌بێت بۆ كۆنگره‌.


ئه‌و كه‌سانه‌ى راسته‌وخۆ ده‌بنه‌ ئه‌ندامى كۆنگره‌ بریتین له‌ : ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى و به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندو لێپرسراوى ئۆِرگانه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زیرو ئه‌ندامانى ئێستاى په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ 76 كه‌س له‌ مه‌فره‌زه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى یه‌كێتی.


به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى یه‌كێتیى سكرتێرى گشتیى بۆى هه‌یه‌ 120 ئه‌ندام به‌ ته‌سكیه‌ بباته‌ كۆنگره‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى سكرتێرى گشتیى نه‌ماوه‌ به‌ توافوق له‌ نێوان كۆسره‌ت ره‌سوڵ و باڵه‌كان 120 كه‌س هه‌ڵده‌بژێردرێت.

،،

پێشبینی ده‌كرێت كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ هه‌ڵبژێردرێت كه‌ مافی بڕیار و ڤیتۆكردنی هه‌موو بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی باڵای به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی هه‌بێت.

 
سه‌باره‌ت به‌ په‌یكه‌ری داهاتووی یه‌كێتیش به‌ ته‌واوه‌تی لیژنه‌ی باڵا له‌سه‌ر په‌یكه‌رێكی دیاریكراو یه‌كلانه‌بوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام چه‌ند سینارۆیه‌ك له‌ ئارادایه‌:


یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی دانایان یان راوێژكاران پێكبهێنرێت له‌ ئه‌ندامه‌ ناسراوه‌ دێرینه‌كانی ئه‌و حیزبه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ جارێكى دیكه‌ ده‌رناچنه‌وه‌ پێشبینی ده‌كرێت كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ هه‌ڵبژێردرێت كه‌ مافی بڕیار و ڤیتۆكردنی هه‌موو بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی باڵای به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی هه‌بێت.


دووه‌م: له‌ بری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند سه‌ركردایه‌تیه‌ك دروستبكرێت وه‌كو په‌رله‌مانى یه‌كێتیى لێبێت، كه‌ ژماره‌یان له‌سه‌رووى په‌نجا بۆ 130 كه‌س بێت، ئه‌ندامه‌كانی ده‌چنه‌ ئه‌و ده‌زگایه‌وه‌و ئه‌ركی چاودێریكردن و به‌دواداچوونی هه‌ڵوێست و بڕیاره‌كانی یه‌كێتی ده‌بێت له‌ ئۆرگانه‌ جیاجیاكاندا.


سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نێكی باڵای به‌ڕێوه‌بردن دروست ده‌كرێت كه‌ سكرتێرێكی ده‌بێت له‌گه‌ڵ چوار یاریده‌ده‌ر، یاخود ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردن سكرتێره‌كه‌ زیاتر ناونیشانێكی ته‌شریفاتییه‌و یاریده‌ده‌ره‌كانیشی به‌ ته‌وافوق ده‌ستنیشان ده‌كرێت له‌ناو باڵه‌ جیاجیاكانداو باڵاترین ده‌سه‌ڵاتیان ده‌بێت.


چواره‌م: له‌ هه‌موو پارێزگایه‌كی هه‌ر پێنج پارێزگاكه‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سه‌رردایه‌تی دیاری ده‌كرێت كه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ راسته‌وخۆ ده‌بێته‌ ئه‌ندامێك له‌ لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنداو وه‌كو مه‌كته‌بى سیاسى كۆن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردن ده‌سه‌ڵاتى ده‌بێت.


پێنجه‌م: هه‌ر له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا لێپرسراوی مه‌كته‌به‌كان دیاری ده‌كرێن كه‌ ژماره‌یان چوار بۆ پێنج مه‌كته‌ب ده‌بێت و لێپرسراوی ئه‌و مه‌كته‌بانه‌ش دیسان ده‌بنه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ردنه‌كه‌.


تێبینى/ *له‌مه‌ودوا به‌ گوێره‌ى گۆڕانكارى و زانیارى تازه‌ له‌باره‌ى كۆنگره‌ى یه‌كێتى به‌رده‌وام ده‌بین له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارى و بابه‌تى شیكارى....

 

author photo

ڕۆژنامەنوس