دیداری، بڕواکەمال
لهم دیدارهدا لهگهڵ " دیبلۆماتیك مهگهزین" مستهفا عهبدڵا، ئهندامی ئهنجوومهنی جێبهجێكردنی یهكگرتووی ئیسلامی، تایبه به كۆنگرهی یهكگرتوو دهدوێتو ئاماژه بهوه دهدات كه پێش سهری ساڵی نوێ كۆنگره دهبهستن.
دیبلۆماتیک مەگەزین: وا بڕیارە یەکگرتووی ئیسلامی لەکۆتایی ئەم مانگەدا کۆنگرەی خۆی ببەستێت، ئایا کۆنگره لەکاتی خۆیدا ئەنجام ئەدرێت؟
مستەفا عهبدوڵا: دیارە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لە کۆنفرانسی خۆی لەساڵی ڕابردو بڕیاریدا شەش مانگ کۆنگرە بێنێتە پێش، ئەبوایە مانگی پێنجی ٢٠٢٠ کۆنگرەمان ئەنجام بدایە، بەڵام بەبڕیاری سەرکردایەتی وە لەسەر پێشنیارو ڕاسپارەدەی کۆنفرانس، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەساڵی ڕابردو بڕیاردرا شەش مانگ کۆنگرە بێنێتە پێش.
دەستمان بە ئامادەکارییەکان کردووە، ئامادەکارییەکان زۆر باش دەڕۆنە پێشەوە، هەموو ئەندامانی کۆنگرەمان هەڵبژاردووە لەبازنەکانی هەڵبژاردن لەسەرانسەری کوردستان، ڕەشنوسمان تەواو کردووە، ڕەشنووسی پەیڕهو و پڕۆگرامی ناوخۆی یەکگرتووی ئیسلامی کورستان.
ماوەتەوە کۆنفرانسەکان ئەنجام بدەین، دەبێت کۆنفرانسە نێوخۆییەکان ئەنجام بدەین لەئاستی هەموو مەڵبەندەکاندا لەچەند ڕۆژی ئایندە دەست دەکەین بەکۆنفرانسەکانیش، ئەگەر توانیمان کۆنفرانسەکانیش تەواو بکەین، ئەوکاتە ڕۆژی کۆنگرە دیاری دەکەین لەکاتی خۆی کە وتومانە شەش مانگ دەیهێنینە پێش، هاتنە پێشەکە لەوکاتەدا جێبەجێ دەکەین، بەڵام چەند ڕۆژێک دوادەکەویت پێش دەکەوێت، کەوتۆتەوە سەر ئامادەکارییەکان، چونکە ئامادەکارییەکان ڕۆژانە بەگەرموگوڕی سەرقاڵین، من ناتوانم رۆژەکەی بڵێم، چونکە دیاری مان نەکردووە، بەڵام بەتەئکید پێش سەری ساڵ کۆنگرە دەبەستین.

دیبلۆماتیک مەگەزین: ئهو گۆڕانكارییانه چین كه چاوهڕوان دهكهن لهم كۆنگرهیهدا ڕوو بدات؟
مستەفا عهبدوڵا: یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەهەموو کۆنگرەکانی ئاڵوگۆڕی لەشێوازی ئیشکردنی لەکەسەکانی کردووە، بۆنموونە، کاتێک هەڵبژاردن بۆئەندامانی سەرکردایەتی ئەنجام ئەدرێت ئەندامانی سەرکردایەتی بەشێکیان دەرناچنەوە بەشێکیان خۆیان هەڵنابژێرنەوە، بەشێکی نوێ دێنە پێشەوە لەهەموو کۆنگرەکان وا بەڕێوە چووە ئەوە وەستاوەتەوە سەر دەنگدانی ئەندامانی کۆنگرە، دەنگ بەکێ ئەدەن چ ئاڵو گۆڕییەک ڕوو ئەدات، چ کەسێک دێتە پێشەوە خەڵکی نوێو گەنج، ئەوانە هەمووی لەڕۆژانی کۆنگرە زیاتر دەرئەکەوێت، بەلام من دڵنیام هەروەک چۆن لەپێشووتر ئاڵوگۆڕی کەسەکان بووە لەکۆنگرەی ئەمجارەش ئاڵوگۆر دەبێت لەکەسەکان، بەڵام ڕێژەکەی زۆر نییە، ئەوەش دەچێتەوە سەر ئەندامانی کۆنگرە، سەبارەت بە هەیکەل و ڕەشنووس جارێ ماوەتەوە سەرکۆنفرانسەکان، کۆنفرانسی مەڵبەندەکان کۆنفرانسی ناوچەو دەڤەرەکان، ئەوکاتە دەتوانی ئاڵوگۆر بکەیت لە شێوازی هەیکەلی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بۆیە ئێستا ناتوانی بڵی ئەوە ڕووئەدات، یان ڕوونادات، لەڕۆژانی ئایندەی کۆنفرانس و کۆنگرە دەرئەکەوێت.
دیبلۆماتیک مەگهزین: لەکۆنگرەکانی ڕابردو دەنگیک یاخود فکرەیەک هەبوو بۆئەوەی سیاسەتو دەعوە لەیەک جیاببێەوە، ئایە ئەمجارەش هەمان پێشنیار دەخرێتە بەردەمی ئەندامانی کۆنگرە؟
مستەفا عهبدوڵا: ئەوە لەکۆبوونەوەکانی سەرکردایەتی گفتوگۆی گەرموگوڕی لەسەردەکرێت، وە یەکگرووی ئیسلامی کوردستان حیزبێکی زیندو و هۆشیارە، هەرپرسێک دێتە پێشەوە بەئاڵوگۆڕو بەگفتوگۆ یەکلایی دەکاتەوە، دیارە ئێمە کۆمەڵێک پانێڵمان ئنجامدا ئێمە سەنتەرێکمان هەیە بۆتوێژینەوەو ڕاپرسی کۆمەڵیک پانێڵ و توێژینەوە ئەنجامدرا بۆ کادیرە باڵاکانی یەکگرتوو، ئەو پرسانە هەموو گفتوگۆیان لەسەر کرا، ئەو گفتوگۆیانە کرانە وەرەقەو ئەو وەرەقانە لەکۆنفراسەکانو کۆبوونەوەکان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، وە لە سەرکردایەتی ئەوفۆڕمانە گفتوگۆیان لەسەردەکرا، ماوەتەوە ڕۆژانی داهاتووش هەر گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، لەکۆتایدا ئێمە بەدەنگدانی ئەندامانی کۆنگرە ئەو فۆڕم و ئەوشێوازی ئیشکردنەو میکانیزمی ئیشکردنانە یەکلایی دەکەینەوە.
دیبلۆماتیک مەگەزین: بەردەوام کەسی یەکەمی حیزبەکان لە کۆنگرەکاندا دووبارە دەبنەوە، هەموو بۆچوونەکان بەو ئاڕاستەیەن کە مامۆستا سەڵاحەدین دەبێتەوە بە ئەمیندار، ئایا کەسی دیکە دەبێتە ڕکابەری مامۆستا یان بێ ڕکابەر دەبێت؟
مستەفا عهبدوڵا: تاوەکو ئێستا پرسی ئەمیندار دیاری نییە، چونکە ئێمە دوای تەواوبوونی کۆنفرانسەکان لە کەلەئایدەیەکی تردا دەیان بەستین، لەئایندەیەکی نزیک دەستپێدەکەین، پێش کۆنگرە بەماوەی چەند ڕۆژێک دەرگای خۆپاڵاوتن دەکەینەوە، هەم بۆ پاڵێوراوانی سەرکردایەتی هەم بۆ پاڵێوراوانی ئەمینداری گشتی، ئەوکاتەی ئەوانەی ئەندامانی کۆنگرەن بەمەرجێک کەلەڕەشنوسەکەدا پەسەند کراوە، بۆیان هەیە خۆیان بپاڵێون بۆئەمیندارێتی جا چەند کەس خۆی دەپاڵێوێت، لەکۆنگرەکانی ڕابردوشدا یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئەو نەریتەی داهێنا کەتەنها پاڵێوراوێک نەبووە، چەند پاڵێوراوێک بووە خۆیان پاڵاوتووە، ئەوکاتە دەرگای خۆپاڵاوتن کە کرایەوە مامۆستا سەلاحەدین و ئەندامانی سەرکردایەتیو ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێکردن ئەندامانی کۆنگرە کەبەژداری دەکەن بەو مەرجەی کە بۆ ئەمینداری گشتی دیاریکراوە لەڕەشنووسدا بۆیان هەیە خۆیان بپاڵێون، کەخۆیان پاڵاوت دێنە سەر ستەیجی کۆنگرەو خۆیان دەناسێن و پرۆژەی خۆیان تەرح دەکەنو دواتر دەکەوێتە سەرئەندامانی کۆنگرە کە دەنگ بەکێ دەدەن، کێ دەکەنە ئەمینداری چوار ساڵی ئایندەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.