یاسایى چاكسازى گیرفانیى كێ ده‌بڕێت؟ ده‌سه‌ڵاتداران یاخود موچه‌ خۆران..؟

ئایا ئه‌مجاره‌ش حكومه‌ت ده‌ست بۆ قووتى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌بات..؟

یاسایى چاكسازى گیرفانیى كێ ده‌بڕێت؟ ده‌سه‌ڵاتداران یاخود موچه‌ خۆران..؟

503 خوێندراوەتەوە

ڕه‌شنوسى یه‌كه‌مى پڕۆژه‌ یاسایى چاكسازى تاڕاده‌یه‌ك باش بوو، كۆمه‌ڵێك ڕێو شوێنى تێدا بوو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و گه‌ڕانه‌وه‌ى پاره‌ بۆ حكومه‌ت، به‌تایبه‌ت له‌ڕێگه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى موچه‌ى پله‌ باڵاكان و كۆمه‌ڵێك خه‌رجى ترى زیاده‌ى حكومه‌ت كه‌ گه‌رایى گه‌نده‌ڵى داناوه‌ و هه‌روه‌ها دانانیى چه‌ند ڕێو شوێنیك بۆ باجى سه‌رمایه‌دارانى هه‌ڵتۆقیو و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى ترى ناشه‌رعى كه‌ بونه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ى گه‌نده‌ڵى و كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌ى مۆڵ بۆ به‌رپرسانى حزبى و حكومیى و بڕینى خانه‌نیشیانى نایاسیى و چه‌ند لایه‌نى تر، دواى ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ كرا له‌په‌ڕمانه‌وه‌، حكومه‌ت به‌و یاسایه‌ ڕازى نه‌بوو و ڕایگرت، كاتێك گۆڕان و پارتى ڕێكه‌وتنیان كرد، پارتى به‌و یاسایه‌ ڕازى بوو چونكه‌ ده‌یزانى كه‌ى و چۆن چ یاسایه‌ك په‌سه‌ند ده‌كات..!

دواى پێكهێنانیى كابینه‌ى نۆ پارتى بۆ سود وه‌رگرتن له‌و كاته‌ى كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ پێدرابوو و گۆڕانیشى له‌به‌رده‌ستدایه‌ بۆ پینه‌ كردنى پلانه‌كانى، ده‌ستكارى یاساكه‌ى كرد و به‌كه‌یفى خۆى چۆنى بیه‌وێت ئه‌و یاسایه‌ جێ به‌جێ ده‌كات.

،،

به‌تایبه‌ت زۆربه‌ى ئه‌و خانه‌نیشیانه‌ سه‌ر به‌و حزبانه‌ن و پیشه‌ى فه‌رمی و ده‌وامى حكومییان نه‌بوه‌. پارتى شاره‌زایانه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه‌ له‌به‌رده‌ستیدا بوو، سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ى كه‌ سه‌ربه‌وبوون گرفتى دۆسیه‌ و مامه‌ڵه‌ یاساكه‌یانى چاره‌سه‌ر كرد.

به‌پێى ڕاپۆرتێكى بنكۆڵكارى كه‌ له‌ماوه‌كانى ڕابردوودا بڵاومكرده‌وه‌ له‌سه‌ر ژماره‌ى ئه‌و خانه‌نشینانه‌ى له‌ناوچه‌ى زه‌رد و سه‌وزدا هه‌ن و پرۆژه‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ له‌په‌ڕله‌مانى كوردستان ژماره‌ى ئه‌و خانه‌نشینانه‌ى كه‌ له‌ناوچه‌ى پارتیدا هه‌ن نزیكه‌ى حه‌فتا هه‌زارن، و له‌ ناوچه‌ى یه‌كێتیش نزیكه‌ى سى و هه‌شت هه‌زار خانه‌نشینن كه‌ بیست و هه‌شت هه‌زاریان سه‌ر به‌یه‌كێتین و ئه‌وانى تریش سه‌ر به‌حزبه‌كانى دیكه‌ن.

به‌پێى زانیارییه‌كانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، ئه‌و خانه‌نشیانه‌ له‌بارودۆخێكى جیاوازتردا خانه‌نیشین كراون و گه‌ر بخرێنه‌ به‌رده‌م یاسایى خانه‌نشینى ستاندارده‌وه‌ پێده‌چێت كێشه‌ له‌دۆسیه‌ى زۆربه‌یاندا هه‌بێت، به‌تایبه‌ت زۆربه‌ى ئه‌و خانه‌نیشیانه‌ سه‌ر به‌و حزبانه‌ن و پیشه‌ى فه‌رمی و ده‌وامى حكومییان نه‌بوه‌. پارتى شاره‌زایانه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه‌ له‌به‌رده‌ستیدا بوو، سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ى كه‌ سه‌ربه‌وبوون گرفتى دۆسیه‌ و مامه‌ڵه‌ یاساكه‌یانى چاره‌سه‌ر كرد.

یه‌كێتیش كاتێك ناڕازى بوو له‌یاساكه‌ ده‌یویست زه‌مانه‌تێك بۆ ئه‌و خانه‌نیشیانه‌ى وه‌ربگرێت به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى كه‌ كێشه‌ له‌دۆسیه‌كه‌یاندا هه‌بوو، كه‌واته‌ ئێستا هیچ گرفتێك له‌ خانه‌نشینى نایاساییدا نه‌ماون چونكه‌ له‌بنه‌مادا هه‌مویان كراون به‌یاسایى، پێشتر و تا ئێستا سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى كوردستان بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌كات سه‌دان ملیۆن دۆلار له‌ڕێگه‌ى بڕینى موچه‌ى خانه‌نشینانى نایاسییه‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ى حكومه‌ت به‌یاسایى چاكسازى ده‌گه‌ڕێیننه‌وه‌، به‌ڵام ئیستا كه‌ خانه‌نشینى نایاسایى نه‌ماوه‌ یان ڕوونتر بوترێت پینه‌یان بۆ دۆزیه‌وه‌ موچه‌ى كێ ده‌بڕدریت..؟

حكومه‌ت گیرفانیى چینێكى تر بۆ ڕازى كردنى چینێكى تر ده‌بڕێت..! كاتێك حكومه‌ت بڕیارى به‌هه‌مه‌یشه‌ى كردنى مامۆستایانى گرێبه‌ست ده‌ركرد، موچه‌ى بنه‌ڕه‌تى و ده‌رماڵه‌ى بڕوانامه‌یان به‌پێى یاسایى خزمه‌ت بۆ ده‌به‌سترێت و به‌مه‌ش بودجه‌یه‌كى زیاترى له‌وه‌ى پێشوو بۆیان دانراوبوو پێویسته‌، ده‌بێ حكومه‌ت بیر له‌شتێكى تر بكاته‌وه‌..!

،،

به‌پێى زانیاریه‌كانى ئه‌و ده‌رماڵه‌ى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى زانكۆ و ته‌ندروستى و لێكۆله‌رى داد و ژمیریاران و وردبینكاران و فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى كاره‌با

  گه‌ڕانه‌وه‌ى پاره‌ى فرۆشتنى نه‌وتى قاچاخ نیه‌، لێسه‌ندنه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ نیه‌ كه‌ وه‌به‌رهێنه‌رانى هه‌ڵتۆقیۆ له‌بانكه‌كانه‌وه‌ به‌قه‌رز بردویانه‌، وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزه‌ زه‌به‌لاحه‌كانى سه‌ر سه‌رمایه‌دارانى حزب نیه‌...تد به‌ڵكو بڕینى گیرفانى چینێكى تره‌. له‌ڕاگه‌یه‌نراوێك سه‌ركۆ ئازاد، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى كوردستان، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ ، له‌ژێر میكانیزمى یاسایى چاكسازیدا حكومه‌ت پاشه‌كه‌وتى موچه‌ ده‌گه‌ڕێنیته‌وه‌. ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره‌ ئاشكراشى كردوه‌، حكومه‌ت ئه‌مجاره‌ش ده‌یه‌وێت سزاى به‌كۆمه‌ڵى موچه‌خۆرانى هه‌رێم بدات و به‌پێى زانیاریه‌كانى ئه‌و ده‌رماڵه‌ى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى زانكۆ و ته‌ندروستى و لێكۆله‌رى داد و ژمیریاران و وردبینكاران و فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى كاره‌با ..تد ده‌بڕێت.

سه‌رۆك ئازاد باسى له‌وه‌ش كردوه‌، له‌كۆبونه‌وه‌ى نیوان ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌ماندا، سه‌رۆكى یه‌ك]ك له‌فراكسیۆنه‌كان وتویه‌تى " با مووچەی سەد ھەزار کەس ببڕێیت کێشە چیە ھیچ نابێیت با عاجز بن" ئێستا جارێكى تر قوتى موچه‌ خۆران له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى جدى حكومه‌تى هه‌رێمدایه‌، پێشتر پێشینه‌ى خراپى به‌پاساوى قه‌یرانى ئابورى و ده‌یان بیانوى تر بۆ بڕینى قوتى خه‌ڵكى هه‌یه‌، له‌بارودۆخى گرژى عێراق و ناوچه‌كه‌دا كه‌ به‌هۆى ناعه‌داله‌تى و كه‌مكردنه‌وه‌ى موچه‌ و گرانى بازاڕ و ده‌یان كێشه‌ى ژیانى و سیاسى هاوشێوه‌ى هه‌رێمه‌وه‌ هه‌یه‌ پێناچێت حكومه‌تى هه‌رێم له‌ ده‌ستبردن بۆ تێكدانى موقه‌ده‌راتى خه‌ڵكى هه‌بێت به‌و هه‌نگاوانه‌ى دا وادیاره‌ ئه‌و دۆخه‌ به‌هه‌ل ده‌زانێت به‌تایبه‌تى دۆخى عێراق، به‌ڵام پێناچێت ئه‌مجاره‌یان حكومه‌تى هه‌رێم گه‌ر بێتو له‌سیاسه‌تى موچه‌ بڕین و سه‌پاندنى باجى زۆره‌ملى و به‌رده‌وام بیت له‌پینه‌وپه‌ڕۆكردنى گه‌نده‌ڵى، له‌مه‌زه‌نه‌كردنى واقیعه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت..!

 

author photo

توێژه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس