دیداری، بڕوا کەمال
شه‌وان سه‌ردانى گازینۆو كافتریا‌و چاخانه‌كان دهكاتو باسی ئیسلامیان بۆ دهكاتو په‌یامه ئاینییه‌كان به گه‌نجان ده‌گه‌یه‌نێت، مامۆستا ئه‌حمه‌د كه‌ركوكى كه وتاربێژى مزگه‌وتى "شۆراو"ه له‌كه‌ركووك، باسله‌وه ده‌كات كه سه‌ردانى مه‌یخانه‌كانیش ده‌كات.
وه‌كو خۆى بۆ " دیبلۆماتیك مه‌گه‌زین"ى باسدهكات، ده‌یه‌وێت ئه‌و به‌ربه‌سته بشكێنێت كه مامۆستایانى ئایینى ته‌نها له مزگه‌وته‌كانه‌وه په‌یامه‌كانیان بڵاو بكه‌نه‌وه، بۆیه بۆ ئامۆژگاریكردنى گه‌نجان ده‌چێته گازینۆو كافتریاكان.
،،
پەیامی مزگەوت زۆر لەوە گەورەترە لەچوارچێوەی چوار دیواری مزگەوتدا قەتیس بکرێت، وەک خوای گەورە دەفەرمووێت ئەم دینە ڕەحمەته بۆ هەمووجیهان.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى چۆن بیرى له‌مكاره كردووه‌ته‌وه‌و چی وایلێكردووه بچێته گازینۆو چاخانه‌و كافتریاكان‌و ئامۆژگارى گه‌نجان بكات، مامۆستا ئه‌حمه‌د كه‌ركووكى بۆ " دیبلۆماتیك مه‌گه‌زین" وتى:
" من چەند سالێک بەر لەئێستا زۆر بیرم لەوە دەکردەوە کە وتاری ئاینی تەنها لەمزگەتدا نەبێت، من لەزۆر شوێنی‌تردا باسم کردوە کە پەیامی ئیسلام پەیامی مامۆستای ئاینی، پەیامی مزگەوت زۆر لەوە گەورەترە لەچوارچێوەی چوار دیواری مزگەوتدا قەتیس بکرێت، وەک خوای گەورە دەفەرمووێت ئەم دینە ڕەحمەته بۆ هەمووجیهان، ئەو جیهانە دەرەوەی مزگەوتیش دەگرێتەوە، من ئەمەوێت ئەو پەیامە بێنمە دەرەوەی مزگەوتیش، تەنها بۆناو مزگەوت نەبێ، دەرەوەی مزگەوتیش پێوویستیان بەو ئامۆژگاریانە هەیە، پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت:" ئەوئیماندارەی کەزیاتر تێکەڵی خەڵک دەبێت و ئارامی لەسەر ناخۆشیەکانیان دەگرێت، زۆر باشتر‌و چاکترە لای خوا لەو ئیماندارەی کە گۆشەگیرەو تێكەلی خەڵک نابێت."

وه‌كو خۆى ده‌ڵێت، کاریگەرییەکی باشی هەیە لەناوگەنجانو یەکێک لەو ئامانجانەشی کە هەیەتی ئه‌وه‌یه كه ئەو ڕێچکەو ئەو بەربەستانەی بشکێنێت کە لەنێوانی گەنجان و لەنێوانی مامۆستایانی ئاینیدا هه‌یە، مامۆستا ئه‌حمه‌د دەشڵێت:" به‌دڵنیاییەوە من بەتەمەن گەنجم، لەگەڵ گەنجانیشدا زۆر مامەڵەم کردوە، وە پێش ئەوەی ئەم کارە بکەم ڕاپرسییەکی زۆرم کردووە، پرس و ڕایەکی زۆرم لەگەڵ گەنجاندا کردووە، وە ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لەلایەن گەنجانی کافتریاو گازینۆکانەوە لێمان دەکرێت، بۆخۆی بەڵگەیەک بوو لەسەرئەوەی گەنجان زۆر کاریگەرن بەو هەنگاوەی ئێمە ناومانە، گەنجان خۆیان دێن بۆلامان، ڕۆژانە بەتەلەفۆنو بەنامە پێمان دەڵێن با مامۆستایان بێنە ناومانو قسەمان بۆبکەن، من لەزۆر شوێندا باسم کردووە، یەکێکیتر لەو ئامانجانەی کە هەمە، ویستومە ئەوڕێچکەیە بشکێنم کە ئەو بەربەستانەی بشکێنم کە لە نێوانی گەنجان و لەنێوانی مامۆستایانی ئاینیدا هه‌یە، هەتاوه‌کو ئێستا لەناو گەنجاندا واباوە ئەو پریسارانەی کە هەیەتی، لەڕووی نایه‌ت لەلای مامۆستایەکی ئاینی دابنێشیت، یان مامۆستا ئاینییەکە بەجۆرێکە وایکردوە کە گەنجەکە لێی دوربکەوێتەوە، من دەمەوێت بڵێم مامۆستای ئاینی بەهیچ جۆرێک دژایەتیت ناکات، بەهیچ جۆرێک دژایەتی ئەوکەسانە ناکات کە دەچنە گایزنۆکانەوە، من دەمەوێت بڵێم گەنجانو ئەو کەسانەی کەسەردانی گازینۆکان دەکەن بێزراونین لاى ئەهلی مزگەوتو ئەهلی مزگەوت ئەوانیان خۆش دەوێت".
،،
بەدڵنیایەوە من بەرنامەم هەیە لەداهاتوودا ئەم بیرۆکەیەم پێش چەند ساڵێک داناوە، وهەبەرنامەکەی منیش پشتبه‌خوا تامردنە، سەردانی ئەوکەسانەش ده‌کەم کەمەی دەخۆنەوە.
مامۆستا ئاینییه‌كه‌ى كه‌ركووك باسله‌وه ده‌كات هۆكارێكیترى چوونى ئه‌و بۆناو گازینۆو كافتریاكان ئه‌وه‌یه كه ماددەی بێهۆشکەر لەگازینۆکاندا بەربڵاوە، ئه‌و ده‌یه‌وێت پێیان بڵێت كه ئاگاداری خۆیان بن‌و بەلارێدا نەبردرێنو چوونیشیان بۆ کافتریاو بۆگازینۆ حەرام نییە.

مامۆستا ئەحمەد، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له كاره‌كه‌ى به‌رده‌وام دهبێتو به‌رنامه‌شى هه‌یه بچێته ئه‌و شوێنانه‌وه مه‌شروبى تێدا ده‌خورێته‌وه، ئه‌و ده‌ڵێت:" هەتا ئەوهندهی بتوانم له‌م کارە بەردەوام دەبمو لەداهاتووشدا پڕۆژەم ئەوەیە کە بچمە ئەوشوێنانەی کە مەی تیدا ئەخورێتەوە، بەدڵنیایەوە من بەرنامەم هەیە لەداهاتوودا ئەم بیرۆکەیەم پێش چەند ساڵێک داناوە، وهەبەرنامەکەی منیش پشتبه‌خوا تامردنە، سەردانی ئەوکەسانەش ده‌کەم کەمەی دەخۆنەوەو، لەشوێنە دوورە دەستەکاندا دانیشتوون کەس قسەیەکیان بۆ ناکات،و كه‌سێك نییه پێیان بڵێت ئەم شتەی كه ئه‌یكه‌یت لەوانەیە خراپ بێت بۆ جەستەت، بۆ ماڵ و منداڵت، بۆ دەروونت، لەزۆر ڕووەوە کە خۆی لەوانەیە بێئاگابێت، جگە لەوەش من بەو گەنجانەم وتووە کە من کەهاتوومەتە ناو ئێوە تا قسەتان بۆبکەم، وانەزانن من ڕقم لێتانە، یان به‌جۆرێك ئێوە کافربنو من مسوڵمانتان بکەم، نەخێر هاتووم بڵێم تۆ کەسێکی زۆر بەرێزی لام، ئەگەرچی مەیخۆریشبیت ئەگەر چی نێرگەولەو جگەرو مەی بخۆیت تۆ هەرمرۆڤی و هەربرای منی".
ئەگەر چی ئەوەی تۆ دەیکەیت من بەدڵم نیە یان ئەو ئیشەی من دەیکەم لەوانەیە تۆش بەدڵ نەبێت ئەوەی من دەیکەم گرنگ ئەوەیە بگەرێنەوە سەر سەرچاوەکە کە مرۆڤ بوونە .