٩ ژماره‌ چاره‌نوسازه‌که‌ی ئێران له‌ چوار ده‌یه‌ی ڕابردوو

٩ ژماره‌ چاره‌نوسازه‌که‌ی ئێران له‌ چوار ده‌یه‌ی ڕابردوو

1296 خوێندراوەتەوە

کارۆ کاوه‌

لێره‌دا ده‌مه‌وێت به‌کورتی له‌سه‌ر دیارترین خۆپیشاندانه‌کانی ئێران له‌ چل ساڵی ڕابردوودا بنوسم.

ساڵی ١٩٧٩، ڕژێمی شا ڕووخا و ڕژێمی وه‌لی فیقهی هاته‌ سه‌ر حوکم به‌سه‌رکردایه‌تی خومه‌ینی. ساڵی ١٩٨٩، خۆپیشاندانێکی گه‌وره‌ ئێرانی گرته‌وه‌، به‌هۆی لادانی حوسێن عه‌لی مونته‌زه‌ری له‌ پۆستی جێگری وه‌لی فیقه. ساڵی ١٩٩٩، به‌هۆی داخستنی ڕۆژنامه‌ی سه‌لام، خۆپیشانێکی گه‌وره‌ ئێرانی گرته‌وه‌، به‌ڵام به‌هێز سه‌رکوتکرا.

،،

به‌هۆی گرانکردنی نرخی به‌نزین، خۆپیشاندان له‌ زۆرینه‌ی شار و شارۆچکه‌کانی ئێران به‌رپابوو، که‌ تاوه‌کو ئێستا به‌رده‌وامه‌ و بۆته‌ هۆی کوشتن و برینداربوونی سه‌دان که‌س.

ساڵی ٢٠٠٩، شۆڕشی سه‌وز ئێرانی گرته‌وه‌، به‌هۆی دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی، و داننه‌نان به‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌. ساڵی٢٠١٩، به‌هۆی گرانکردنی نرخی به‌نزین، خۆپیشاندان له‌ زۆرینه‌ی شار و شارۆچکه‌کانی ئێران به‌رپابوو، که‌ تاوه‌کو ئێستا به‌رده‌وامه‌ و بۆته‌ هۆی کوشتن و برینداربوونی سه‌دان که‌س.

ئه‌م خۆپیشاندانه‌ درێژکراوه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی ساڵی ٢٠١٧یه‌، که‌ هۆکاری سه‌ره‌که‌ی هه‌ردووکیان بارودۆخی خراپی گوزه‌رانی هاوڵاتیانه‌، هه‌رچه‌نده ئێستا داواکاری خۆپیشانده‌ران بۆ ڕووخانی ڕژێم گۆڕاوه‌، که‌ ئه‌مه‌ش مه‌ترسی و گورزی گه‌وره‌یه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا، به‌هۆی خۆپیشاندانه‌کانی لوبنان و عێراق، زه‌بری زۆر به‌ر هه‌ژموونی ئێرانی له‌و دوو وڵاته‌ که‌وت، له‌کاتێکدا هه‌ردووکیان به‌شێکن له‌ هیلای شیعی ئێران.