فەرید ئەسەسەرد:  موچەخۆران و مامۆستایان مافی خۆیانە بێنە سەرشەقام

یەكێتی لەكوێی خۆپیشاندانەكانی كوردستاندایە؟

فەرید ئەسەسەرد: موچەخۆران و مامۆستایان مافی خۆیانە بێنە سەرشەقام

2547 خوێندراوەتەوە


ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی بۆ دیپۆلۆماتیك مەگەزین دەدوێ و داهاتووی خۆپیشاندانەكان لەهەرێم روون دەكاتەوە.


.
نزیكەی یەك هەفتەیە جارێكی دیكە خۆپیشاندەران و مانگرتووان و مووچەخۆران دەرژێنەوە سەر شەقامەكان و داوای مافەكانیان دەكەن و پەیامی لابردنی پاشەكەوتی موچەیان بەرز كردووەتەوە و بەوتەو لێدوانی هاوڵاتیانیش بێت زۆر نیگەرانن لەحزب و لایەنەكان و وەك خۆیان دەڵێین ئیدی ناچنە بەردەرگای هیچ حزبێك و دەبێت ئەمجارە حكومەت ئاوری جدیان لێ بداتەوە گەرنا خۆپیشاندەران لەسەر خۆپیشاندان و چالاكی مەدەنیانەیان بەردەوام دەبن تا ئەو رۆژەی داواكایان جێ بەجێ دەكرێن.

،،

خۆپیشاندان رێچكەیەكی باشی گرتووە و پێشینەیەكی هەیە كە دژی توندوتیژییە.لەهەولێر و دهۆكیش هیچ خۆپیشاندەرێك توندوتیژی بەكار نەهێناوە، نە چەقۆ نە دەمانچەیان پێ نەبووە


فەرید ئەسەسەرد وەك ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەڵوێستی حزبەكەی سەبارەت بە خۆپیشاندەران و داواكارییەكان بۆ دیپلۆماتیك مەگەزین ئاشكرا دەكات.


ئەسەسەرد سەبارەت بە خۆشپیشاندەران دەڵێ ئەوان زۆر بە ئاشتیانە رژاونەتە سەر شەقامەكان و بەهیچ شێوەیەك هیچ توندوتیژییەكیان بەكار نەهێناوە,

بەتایبەت لەسلێمانی رێچكەیەكی باشی گرتووە و پێشینەیەكی هەیە كە دژی توندوتیژییە.لەهەولێر و دهۆكیش هیچ خۆپیشاندەرێك توندوتیژی بەكار نەهێناوە، نە چەقۆ نە دەمانچەیان پێ نەبووە و ئەگەر كەسێكیش بیەوێ رێچكەی خۆپیشاندانەكان بگۆرێت یاخود توندوتیژی بنێتەوە ئەوكاتە حكومەتیش ناچارە وەڵامی بداتەوە.


لەوەڵامی پرسیاری دیپلۆماتیك مەگەزیندا كە ئایا یەكێتی نیشتمانی لەگەڵ خۆپیشاندایە لەئێستادا، ئەسەسەر ئاماژەی بەوە كرد یەكێتی نیشتمانی هەموو كاتەكان نەك تەنها ئێستا لەگەڵ خۆپیشاندانێكی ئاشتانەدایە كەوا تیایدا پەیامێكی دیاریكراو هەبێت و رووبەرووی هیچ گروپ و بارەگاو حزبێكی دیاری كراو نەوەستنەوە كە بەرەو توندوتیژی بروات.هەروەها ئەسەسەرد ئاماژەشی بەوە كرد هەركەسێك بیەوێ توندوتیژی بەكار بهێنێ ئەوە دوورە لە پەیامی ئاشتیانەی خۆپیشاندانەوە.
فەرید ئەسەسەر ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەبارەت پەیامی هەڵوەشاندنەوەی حكومەت لەلایەن خۆپیشاندەران و هەندێ لایەنەوە,

ئاماژەی بەوە كرد پەیامی هەڵوەشاندنەوەی حكومەت هێڵی سوور نییە بەڵام دەبێ هاوڵاتیان بەشێوەی ئاشتیانە و لەرێگەی سندووقەكانی دەنگدانەوە داوای بكەن.

،،

فەرید ئەسەسەرد ئاماژە بەوەش دەكات كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ داوا رەواكانی مامۆستایان و خۆپیشاندەراندایەو لەژێر خەیمەكانیشدا پارێزگاریان لێ دەكات

بەڵام ئەوەشی نەشاردەوە كاتێك خەڵكی دەرژێنە سەر شەقامەكان تۆ نازانی سەر بەچ گروپ و لایەنێكن چونكە ناسنامەیان لێ دەسەندرێتەوە و وەك هاوڵاتییەك و هاونیشتمانییەكی ئاسایی دێنە سەرشەقام و گوزارشت لە رای گشتی دەكەن نەك رای حزبێك یان گروپێكی دیاریكراو, بۆیە ئەو حكومەتەی كە هاوڵاتی دەنگی پێ داوە هەر دەبێـت هاوڵاتیش هەڵی وەشێنێتەوە.


هەروەها فەرید ئەسەسەرد ئاماژە بەوەش دەكات كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ داوا رەواكانی مامۆستایان و خۆپیشاندەراندایەو لەژێر خەیمەكانیشدا پارێزگاریان لێ دەكات. باسیشی لەوە كرد موچەخۆران و مامۆستایان مافی خۆیانە كەوا دێنە سەرشەقام و داوای مافەكانیان دەكەن.


ئەسەسەرد لەوەڵامی كۆتا پرسیاری دیپلۆماتیك مەگەزیندا, سەبارە بەداهاتووی خۆپیشاندانەكان كە رایەك هەیە باس لەوە دەكات بەرەو راپەرین بروات, ئاماژەی بەوە كرد كە ئاگرێكی گەورە و بڵێسەدار لە پریسكێكی كەمەوە دەست پێ دەكات و نموونەی راپەرینی گەلی كوردی هێنایەوە كەوا لەسەرەتادا بەژمارەك پێشمەرگەی كەم شۆرشێك بەرپا كراوەو دواتر چۆن لەگەڵ هاوڵاتیاندا راپەرینێكی سەرتاسەری ئجامدراوە.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان