پێده‌چێت ئیدى حكومه‌تى عێراقى ئۆقره‌ى نه‌مابێت، و بیه‌وێت له‌ڕێگه‌ى سیناریۆیه‌كه‌وه ته‌واوى هێزه ئه‌منییه‌كانى بخاته حاڵه‌تى ئاماده‌باشى و ده‌ستكراوه‌یان بكات بۆ كپكردنى خۆپیشاندانه‌كان.
چه‌ند رۆژێكه رووداوه‌كان گوماناوین له عێراق، هه‌ندێ رووداو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى ده‌هه‌ژێنێت به‌بێ ئه‌وه‌ى روونكردنه‌وه‌ی ته‌واویان له‌باره‌وه بدرێت.
،،
به‌ڵام لهروونكردنهوهیهكدا كۆشكى كۆمارى ئه‌مه‌ى ره‌تكرده‌وه، گوتیان: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و نزیكانه شتى وا رووى نه‌داوه.
فیدۆیهكى گوماناوى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌هه‌ژێنێت
له فیدۆیهكدا ده‌رده‌كه‌وێت كه هێزێكى سه‌ربازى له عێراق به‌شێوه‌یه‌كى زۆر چڕ‌و توند بۆردومانكرابن، كه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى بووه‌ته هۆى گیان له‌ده‌ستدان و بریندار بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر له هێزه سه‌ربازییه‌كه.
هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا وا بڵاوكرایه‌وه كه فیدۆكه به‌رده‌م كۆشكى كۆمارى عێراق بێت و له‌لایه‌ن فرۆكه‌ى بێ فرۆكه‌وانه‌وه بۆردومان كرابن، به‌ڵام لهروونكردنهوهیهكدا كۆشكى كۆمارى ئه‌مه‌ى ره‌تكرده‌وه، گوتیان: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و نزیكانه شتى وا رووى نه‌داوه.
وێنەیەک لە فیدۆى ئاماژەبۆکراو
سه‌رچاوه‌یه‌كى دیكه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه راستى فیدۆكه ئه‌وه‌یه له پارێزگاى زیقار روویداوه كه بووه‌ته هۆى گیان له‌ده‌ستدانى ده‌یان سه‌رباز.
له‌گه‌ڵ بڵاو بوونه‌وه‌ى فیدۆكهدا له‌هه‌ندێ په‌یج و ئه‌كاونت له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌م هێزه له‌لایه‌ن دژه تیرۆرى عێراقه‌وه لێیان درابێت، به‌ڵام بۆچى؟ دیار نییه؟
ئه‌مه یه‌كێك بوو له‌و رووداوانه‌ى كه له‌چه‌ند رۆژى رابردودا بڵاو كرایه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك و به‌یاننامه‌یه‌كى حكومى و ره‌سمى نهێنى رووداوه‌كه ئاشكرا بكات.
،،
دەنگۆى کودەتا بەسەر حکومەتەکەى عادل عەبدولمەهدى لە درەنگانێکى شەودا بڵاو کرایەوە، گوایا لە رێگەى بەیان نامەیەکەوە دەزگاى دژەتیرۆرى عێراق کودەتاکەى کردبێت.
ده‌زگاى دژه تیرۆر هاككرا ... یان....؟
ئه‌مشه‌ویش رووداوێكى دیكه‌ى گوماناوى عێراقى خسته سه‌ر هه‌زه و لهرزاندى، ئه‌ویش بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌یاننامه‌یه‌ك بوو به‌ناوى دژهتیرۆى عێراقه‌وه كه ئاماژه‌ى به كوده‌تایه‌كى سه‌ربازى ئاشكرا كردووه.
به‌ڵام دواتر‌و زۆر به‌خێرایی ده‌زگاكه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، ئه‌وه‌یان گوتووه كه هاككراون وهیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌و به‌یاننامه‌وه نییه.
هه‌روه‌ها ئەمەش دواى ئەوە هات کە دەنگۆى کودەتا بەسەر حکومەتەکەى عادل عەبدولمەهدى لە درەنگانێکى شەودا بڵاو کرایەوە، گوایا لە رێگەى بەیان نامەیەکەوە دەزگاى دژەتیرۆرى عێراق کودەتاکەى کردبێت.
بەڵام لەبەرامبەردا دەزگاکە ئەوەشیان رایگه‌یاندوه: کە هیچ شتێك له ئارادا نییه‌و ته‌نها حسابه‌كانیان له سۆشیال میدیادا هاككراوه.
وێنەى درەنگانێکى شەوى سەرۆکى دەزگاکەو سەرۆکوەزیران
ـ هەروەها بۆ دەرخستنى پەرێز پاکى خۆیان سەرۆکى دەزگاگە لە درەنگانێکى شەودا (نیوەشەو) سەردانى عادل عەبدولمەهدى کرد و بە گرتنى وێنەیەک لەگەڵ ناوبراودا، دۆخەکەیان هێرورکردەوە.
ـ نازانرێت له ئێستادا به‌هۆى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه له‌عێراق چى ده‌گوزه‌رێت، به‌ڵام ئه‌وه روونه كه وڵاتى نێوان دوو رووباره‌كه به وڵاتى كوده‌تاى سه‌ربازى ناسراوه، كه له‌ماوه‌ى رابردوودا هه‌ندێ كات رێك كه‌وتووه ته‌نها له‌یه‌ك رۆژدا دوو كوده‌تا روو بدات.
سیناریۆكهى حكومه‌ت
سیناریۆكان زۆرن بۆ نیشاندانى راست و درووستى كوده‌تا گوماناوییهكهى ئه‌مشه‌و، كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن، ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م: یه‌كێك له سیناریۆكان ئه‌وه‌یه ده‌گوترێت، له‌ڕێگه‌ى وڵاتانى دراسێوه ئه‌م كاره كرابێت، به‌وه‌ى ئه‌كاونتى فه‌رمى ده‌زگاكه هاككراوه و له‌ڕێگه‌ى به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه كه باس له كوده‌تا ده‌كات بیه‌وێت دۆخى عێراق زۆرتر تێك بدات.
دووه‌م: باس له‌وه‌ش ده‌كرێـت، ره‌نگه نه‌فه‌سێك له‌ناو ده‌زگاكه ویستبێتى له‌ڕێگه‌ى به‌یان نامه‌یه‌كه‌وه دۆخه‌كه ههڵسهنگێنى تاكو بزانێ فیدباكى خه‌ڵكى و حكومه‌ت چییه؟ و چه‌نده له‌باریشه بۆ ئه‌نجامدانى كوده‌تایه‌كى سه‌ربازى له‌م كاتهوهدا؟
به‌ڵام ئه‌مه‌ش سیناریۆیه‌كى به‌هێز نابێت چونكه له ئێستادا عێراق یه‌ك هێزى سه‌ربازى رێكخراوى نییه به‌ده‌ست ده‌زگایه‌ك یاخود كه‌سێكه‌وه بێت، به‌ڵكو پێكدێت به‌چه‌ند هێزو میلیشیایه‌كى جیا جیا كه كۆكردنه‌وه‌یان ئاسان نییه.
،،
بەهێزترین سیناریۆ ئەوەیە، کە حکومەت بیەوێت لەرێگەى سیناریۆیەکەوە خۆپیشاندەران کپ بکات.
سێیه‌م: به‌هێزترین سیناریۆ
سیناریۆى سێیه‌م كه به‌هێزترینه، واباس ده‌كرێت حكومه‌تى عێراقى بیه‌وێت له‌رێگه‌ى به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه سیناریۆیه‌ك رێك بخات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ ته‌واوى هێزه ئه‌منییه‌كانى له شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌كان بخاته حاڵه‌تى ئاماده باشى و به‌بیانووى بۆنى كۆده‌تاو تێكچوونى عێراق، په‌لامارى خۆپیشانده‌ران بدات و كپیان بكات.
ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌ت دواى كپكردنى خۆپیشاندانه‌كانى ئێران دێت له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكى كه‌مدا، بۆیه به‌پێى زانیارییه‌كان پێ ده‌چـێت هه‌ر خودى ئێرانییه‌كان ئه‌م سیناریۆیان بۆ عێراق دارشتبێت تاكو چى دى چاوه‌ڕوانى ده‌نگى به‌رزى خۆپیشانده‌ران نه‌كه‌ن.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه به‌رپرسانى عێراقى گه‌شتوونه‌ته ئه‌و باوهرهى كه له‌لایه‌ك ژماره‌ى خۆپیشاندانه‌كان كه‌متر بۆته‌وه و له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه حكومه‌ت سه‌رقاڵى چاكسازییه‌كانى خۆیه‌تى و چى دیكه پێویست به خۆپیشاندان ناكات.