جەنابی وەزیری پەروەردە کەمێک لەسەرخۆت..!

جەنابی وەزیری پەروەردە کەمێک لەسەرخۆت..!

830 خوێندراوەتەوە

مەريوان فەتاح

كاتێك كە كابینەی نۆیەمی حوكمەتی هەریەمی كوردستان پێکهێنرا منیش وەك هەموو هاو نیشتمانیەكی ئەم وڵاتە چاوم لەسەر TV یە كان بوو ئەو دوعا دوبارەو بێ ئەنجامەم دەوتەوە كە (28) سالَە هەموو تاكێكی ئەم وڵاتە دەیڵێتەوە .

دەی خوایە بەڵكو ئەم حوكمەتە تازەیە پێکبێت و كەمێك لە ئازارەكانمان كەم بكاتەوە ببێتە مایەی خۆشی و شادی بۆ هەموومان، لە هەمووی گرنگ تر چاوم لەسەر وەزارتەكەی خۆمان بوو، کەوەزارەتی پەروەردەیە، چونكە گەر زۆر كەس لە گرنگی ئەم سێكتەرە تێنەگات، ئێمەی مامۆستا نهێنی ئەو دەسكەوتە گەورەیەی پەروەردە دەزانین بۆ پێشكەوتنی هەموو سێكتەرەكانی ژیان.

،،

جەنابی وەزیر ئەمەوێت سۆێندت بۆ بخۆم هەرچەندە من و تۆ حیزبەكەمان جیاوازە پڕ بە دڵ هیوای سەركەوتنم بۆ دەخواستی چونكە ئەم وڵاتەی كە من و تۆی تێدا دەژین لە ئازادی زیاتر پەروەردەی پێویستە، دەست بۆ كويَی دەبەیت حیزبەكەی من و تۆ جوڵاندویانە وە لە جێ ی خۆی نەیانهێشتووە.

بەهەر حالَ زۆرم پێخۆشبوو كە بینیم گەنجێك فایلی وەزارەتی ناوبراوی بەدەستەوەیە بەرەو سۆێندخواردنی بینای پەرلەمان چوو، وتمان بەخوا زۆرمان وت دەی لەخوا بەزیادبێ ئیتر بۆكێشەكانی پەروەردە ئەم پیاوە هەم توانای زۆرەو هەمیش بە تاكید گەنجەو گوێ لە بیرۆكەی نۆێ دەگرێت ناحەقمان نیە چونكە ئێمە وا ڕاهاتوین حیزبەكان بە مێژووی ئەم وڵاتە بچكۆلانەی خۆمان پەروەردەیان پشت گوێ خستووە بەڵام جەنابی وەزیر ئەمەوێت سۆێندت بۆ بخۆم هەرچەندە من و تۆ حیزبەكەمان جیاوازە پڕ بە دڵ هیوای سەركەوتنم بۆ دەخواستی چونكە ئەم وڵاتەی كە من و تۆی تێدا دەژین لە ئازادی زیاتر پەروەردەی پێویستە، دەست بۆ كويَی دەبەیت حیزبەكەی من و تۆ جوڵاندویانە وە لە جێ ی خۆی نەیانهێشتووە.

دەبێت شوكری خوا بكەین ئەوەی كە ماوە هیچ نەبێت فیدا كاریەك لە ڕوحی خەڵكە كە دایەو وڵاتەكەمان بۆ دەپارێزن بەڕێز جەنابی وەزیر بڕیاردان ئاسانە بەڵام جێ بە جێ كردنی گرنگە وەک دەوترێت (عیبرەت لە جێ بە جێ كردنیایەتی ) دەبێـت ئەوە بزانیت بریارەكانت ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە كۆی داهاتووی خەڵكەوە هەیە چونكە پەروەردە شادەماری هەموو كۆمەڵگایەكە. بە هەرحاڵ با هەمووی نەخەینە سەر تۆ بێویژدانیە (27)ساڵەی ڕابردوو لەسەر تۆ حیساب بكەین.

بەڵام ئەوەی گرنگە جەنابتان تۆزێك لە قورسایەكانتان كەم بكەنەوە لەسەر خوێندنگاكان ، كە من دەڵێم قورسایی واتا بە پێ ی هەموو عورف و یاسایەك سەربازێك كە دەنێرێتە بەرەی جەنگ دەبێت پێداویستیەكانی جەنگی بۆ دابین بكرێت دواتر داوای سەركەوتنی لێدەكرێت بەڵام نەك وەك ئەوەی حکومەت دەیکات، بریار لەسەر بریار بێ گویَدانە ئاستەنگیەكانی بەردەم برِیارەكانتان كە خودی حوكمەت بەرپرسە لەو ئاستەنگیانە.

ئەگەر ئێمە بێت و باسی پرۆگرامی خوێندن بكەین بە سەدان كەم و كورتی جۆری دەدۆزینەوە وەكو خوێندنی هەندێك بابەت نە پەیوەستە بە ژیانی ئێمەوەو نە مێژوویەكی ئەوەندە جوان و پرشنگدارە كە مرۆڤی ئێمە بیناسێت نەئۆتۆمبیلی (كابرێتەر ) ماوە لە دنیادا تا خوێندكاری پیشەیی ئێمە بیخوێنن، یان دانانی وانەی كۆمپیوتەر و مافی مرۆڤ و جینۆساید و كۆمەڵناسی بە لاوەكی سەیر بكرێت ئاخر تو خوا جەنابی وەزیر جینۆساید گرنگە یان مێژووی فرعەونەكانی میسر؟

،،

هەر ڕۆژە بە جۆرێك پارە كۆدەكرێتەوە ئاخر لە كاتێكدا حوكمەت بە هەزارەها بندیواری هەبێت بە شاهێدی سەرۆكی حوكمەتەكە كەی ئیشی خەڵكە پارە بۆ پاسەوان و بەردەست كۆ بكاتەوە؟

كۆمپیوتەر گرنگە یان رێژەی بەراز لە مەكسیك؟ بە هەرحاڵ ئەوە پرۆگرام لە ڕووی چۆنیەوە كە دێتە سەر دابین كردنی كتێب وەكو كتێبی پۆلی (12) دوای دوو مانگ لە كۆتایی مانگی یانزە وەریان گرت ئەمەشیان بە هەرحاڵ كارە سەیرەكە لەوە دایە خەریكە ناوەندەكانی خوێندن ئەو گەورەییەو هەیبەتە لە دەست دەدەن كە لە چاوی خوێندكار و دایباب و مامۆستادایە ، هەر ڕۆژە بە جۆرێك پارە كۆدەكرێتەوە ئاخر لە كاتێكدا حوكمەت بە هەزارەها بندیواری هەبێت بە شاهێدی سەرۆكی حوكمەتەكە كەی ئیشی خەڵكە پارە بۆ پاسەوان و بەردەست كۆ بكاتەوە؟ یان مامۆستایەك بەزۆر لەسایەی ئەم حوكمەتە كوردیەی خۆمان دا سەری مانگ بە سەری مانگ ببەستێتەوە بەو موچە كەمەی كە هەیە كەی ئیشی ئەوە پارە بۆ خوێندنگا بدات؟

بەڕێز جەنابی وەزیر...

ئیستاش ئومێدم پێتە كە ناوی خوای لێبینی و زۆری شتەكان ڕاست بكەیتەوە. تكایە واز لە بریاری بە پەلە بهێنە. هەندێك شتی ستراتیژی و دوورمەودا دابڕێژن هەر هیچنەبێت تەلەفونەكەت هەڵبگرەوە پێیان بڵی: ئەرێ كاكە وا مانگی (12) ەیە كەی پارەی فرۆشگای خوێندنگاكان دەدەن؟ خۆ بێ پارە ئەو بریارانەی من جێ بە جێ ناكرێت، پێیان بڵێ ئادەی خێرە مامۆستایەك (24) بەشە وانەو مامۆستایەكیش (6) وانة؟ پیان بڵی تۆ دەتوانیت تا دەتوانیت فشار بكە ماسی دەبێت سەری بپارێزرێت پێش جەستەكەی، چونكە مامۆستایانی داماو تەواو هیلاكن چوار ساڵ بێ پارەو نیو موچە قەڵەمەكانیان لە پێگەیاندنی نەوەكان نەوەستاون با لەسایەی چوار ساڵی تۆ دا شتێك بحەسێنەوە. لە كۆتایدا هیوادارم تۆزێك بریارەكانت لەسەر ناوەندەكانی خوێندن كەم بكەیتەوە زیاتر هێزەكەت بخەیتە گەر بۆ كێشە گەورەكانی تر .