کارۆ کاوه مه‌حمود
که گه‌ڕامه‌وه ئه‌نقه‌ره، موجازه‌فه‌یه‌کی زۆر گه‌وره له‌ژیانمدا ده‌که‌م، ئه‌ویش به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد بۆ هه‌میشه‌یی. تورگوت ئۆزال بۆ ئه‌حمه‌دی کوڕی دوو ڕۆژ پێش کوشتنی_ ئیشق ئه‌بادی پایته‌ختی تورکمانستان.
دوای بوون به سه‌رۆککۆماری تورکیا له ١٩٨٩، ئۆزال ده‌ستیکرد به ئاماده‌کردن به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیا، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی هه‌ردوو ڕۆژنامه‌نووس، کامه‌ران قه‌ره‌داغی و جه‌نگیز چاندار. بێگومان به‌م هه‌نگاوه، حکومه‌ت و سوپا که‌وتنه دژایه‌تی ئۆزال و سیاسه‌ته‌کانی له‌هه‌مبه‌ر ڕێگاچاره‌سه‌ر بۆ دۆزی کورد له تورکیا. یه‌که‌م ململانێ، له‌نێوان ئۆزال و نه‌جیب ترۆمتای، سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپا ده‌ستیپێکرد، که به‌ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی نه‌جیب له ١٩٩٠ کۆتاییهات، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌که‌مجاربوو له‌دوای کوده‌تای ١٩٨٠، سیاسییه‌ک به‌سه‌ر جه‌نه‌ڕاڵی سوپادا زاڵ‌بێت.
،،
تورکیا زنجیره‌یه‌ک تیرۆری سیاسی پێکهوهبهستروای به‌خۆیه‌وه بینی، که به تیرۆرکردنی ئۆزال کۆتاییهات.
له ١٩٩٢، ئۆزال بانگهێشتی سه‌رکردایه‌تی کوردی له باشووری کوردستان ده‌کات بۆ کۆشکی کۆماری له ئه‌نقه‌ره، بۆ خێراترکردنی پڕۆسه‌ی ئاشتی، ئه‌م بانگهێشته، ده‌ستکه‌وتێکی گرنگ بوو بۆ کورد. له سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٩٣، تورکیا زنجیره‌یه‌ک تیرۆری سیاسی پێکهوهبهستروای به‌خۆیه‌وه بینی، که به تیرۆرکردنی ئۆزال کۆتاییهات.

یه‌که‌م قوربانی، به ئۆگۆر مۆمجۆی ڕۆژنامه‌نووسی دیاری تورکیا ده‌ستیپێکرد، پاشان عه‌دنان قه‌هوه‌جی تیرۆرکرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یویست کۆمه‌ڵێک زانیاری نهێنی و گرنگ له‌باره‌ی په‌که‌که و پاڵپشتیه‌کانی بڵاوبکاته‌وه، بۆیه زوو تیرۆریان کرد، به‌ڵام عه‌دنان پێش تیرۆرکردنی، ڕاپۆرتێکی نایاب له‌باره‌ی چاره‌سه‌رکردنی دۆسیه‌ی کوردی ده‌داته جه‌نگیز چاندار، بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌نێته ئۆزال، چاندار له‌به‌ر گرنگی ئه‌م ڕاپۆرته، ساڵی ٢٠٠٥، ده‌یدات به ئه‌ردۆگان و پێی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ربکه‌یت له‌م ڕاپۆرته‌ی عه‌دنانه‌وه ده‌ستپێبکه. تیرۆری سێهه‌م، جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌شره‌ف بهتلیسه، که یه‌که‌م جه‌نه‌ڕاڵی سوپای تورکبوو، ڕایگه‌یاند که کێشه‌ی کورد به چه‌ک چاره‌سه‌رنابێت و پێویسته ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دیموکراسی بگیرێته‌به‌ر.
،،
به‌مه‌ش ئۆزال ده‌گاته ئه‌و بڕوایه‌ی که دوای گه‌شته‌که‌ی بۆ باکۆ و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌نقه‌ره، گه‌وره‌ترین موجازه‌فه له ژیانیدا بکات به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیا.
به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌کی که‌م له تیرۆری عه‌دنان قه‌هوه‌جی، جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌شره‌ف فڕۆکه‌که‌ی له ئه‌نقه‌ره تێکده‌شکێت و گیان له‌ده‌ستده‌دات.
تیرۆری ئۆزال:
به‌چه‌ند ڕۆژێک پێش له تیرۆرکردنه‌که‌ی، ئۆزال گه‌شتێکی درێژ به‌ناو وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاست ده‌کات (ئۆزبه‌کستان،کازاخستان،کیرخستان،تورکمانستان،ئازه‌ربایجان). له ١٥-٤-١٩٩٣، مام جه‌لال له دیمه‌شقه‌وه په‌یوه‌ندی به جه‌نگیز چاندار ده‌کات و پێی ده‌ڵێت، ئۆجه‌لانم به درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئاگربه‌ست ڕازیکرد، تۆش ئه‌مه به ئۆزال ڕاگه‌یه‌نه، ڕاسته‌وخۆ جه‌نگیز گه‌شت بۆ تورکمانستان ده‌کات، بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ی مام جه‌لال. به‌مه‌ش ئۆزال ده‌گاته ئه‌و بڕوایه‌ی که دوای گه‌شته‌که‌ی بۆ باکۆ و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌نقه‌ره، گه‌وره‌ترین موجازه‌فه له ژیانیدا بکات به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیا.
به‌ڵام دوای دوو ڕۆژ و له ١٧-٤-١٩٩٣، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌نقه‌ره، له کۆشکی کۆماری تیرۆرده‌کرێت. ڕۆژی تیرۆرکردنه‌که: دوای نانخواردنی به‌یانی له‌و ڕۆژه‌دا، ئۆزال له‌خۆده‌چێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و گومانه، ئه‌وه‌یه که هه‌میشه ئه‌مبولانس و پزیشک له کۆشک بوونیان هه‌یه و ئاماده‌ن، به‌ڵام له‌و ڕۆژه نه پزیشک نه ئه‌مبولانس له کۆشک نه‌بوو، بۆیه له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌کانی ده‌برێت بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گاتا، به‌ڵام له ڕێگه‌دا، تیمه‌که په‌شیمان ده‌بنه‌وه، ده‌یبه‌نه نه‌خۆشخانه‌ی هاجهتیبه، که ئه‌مه‌ش کاتێکی زۆری ده‌وێت، بۆیه پێش گه‌یشتن به نه‌خۆشخانه ئۆزال گیانی له‌ده‌ستدابوو.
گومانه‌کان له مردنی ئۆزال زۆربوون، بۆیه بنه‌ماڵه‌که‌ی داوای یاسایی تۆمارده‌که‌ن، تا له ساڵی ٢٠١٢، دادگا بڕیاری هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌که‌ی ئۆزال ده‌دات، به‌مه‌به‌ستی دووباره پشکنینه‌وه‌ی، ئه‌نجامی پشکنینه‌کان ده‌ریخست که ئۆزال به چوار جۆری جیاواز له ژه‌هر تیرۆرکراوه، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی به‌ڵگه له‌سه‌ر هیچ که‌س و لایه‌نێک، دۆسیه‌که‌ی داخرا، به‌مه‌ش زه‌برێکی توند له هیوای چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادرا.