كتێبى " ژن لەژیانی شای ئێران"دا یەکێکە لەبەرهەمەکانی "سەعید مەموزینی" نووسەر لەم کتێبەدا باس لەژیانی ناوماڵی شای ئێران دەکاتو دیوی دووه‌می ژیانی محه‌مەد ڕەزاشای پەهلەوی باس دەکات، کە هەمیشە مێشک و عەقڵ و دەروونی لای ئافرەت بووەو ئافرەتی بە کاڵایەکی سێکسی بینیوە.
لەم کتێبەدا زۆر بابەتی گرنگ باس کراوە، یەکێک لەو بابەت و ناویشانانەی ئەم کتێبە دیمانەیەکی مێژووی محەمه‌د ڕەزاشای پەهلەویە کە دوا دیمانەی بووە، ئەم دیمانەیە لەدواین ڕۆژەکانی ژیانی شای ئێران (محمەد ڕەزاشای پەهلەوەی ) لهگهڵهیدا سازکراوە، کە لەدوای ئەمە مەرگ بوارى نه‌دا هیچ دیمانەیەکی دیکە بکات.
لەسەرەتای دیمانەکەدا ڕۆژنامەنووسە فەڕەنسییەکە بەو پرسیارە دەست پێدەکاتو لێه ده‌پرسێت تۆ ئەمە دووه‌م جارتە لەئێران دەرئەکرێیت، جاری یەکەم لەئۆگهستى ١٩٥٣ بوو، چەندرۆژێک دەرکرای، ئەمجارەش لەئێران دەرکرایت جیاوازی هەردوو جار لەچیدایە؟ محەمەد ڕەزاشا دەڵیت: زۆر لەیەکجیاوازن، جاری یەکەم تەمەنم هێشتا نەگەیشتبووە ٣٥ ساڵ، گەنجێکی حەماسی و گەرم و دەست بەتاڵبووم دەمزانی دەگەڕێمەوە وەڵاتەکەم، لەوکاتەدا ناحەزانم هەندێک کەسی خاوەن ئامانج پاشان بوونە وەزیرو نوێنەری ئەنجومەن و باڵیوز، ئەمڕۆ من هیچ داهاتوویەکم نییە، نەخۆشی جەستەم ئەتاوێنێتەوەو دەزانم ڕۆژێک وەک باوکم دوور لەوەڵاتەکەم دەمرم، بەڵام بەیەک جیاوازی، من تەرمی باوکمم بەشێوەیەکی فەرمی و ڕێزوە گەڕاندوە بۆ ئێران، بەڵام ئەوە بۆ من ناکرێت.
محەمەد ڕەزاشا دەشڵێت:زۆر ڕەشبینم لەوکاتەی مەلاکان دەسەڵاتیان لەئێران بەدەستەوە گرتووە، تەنانەت ڕەوشی دراوسێکانی ئێرانیش خراپتر بووە، شای ئێران وتوشیهتى ئەگەر وڵاتە زلهێزەکان موداخەلە نەکەن، ئەوا هەموو توند‌و تیژییەکان لەناوچەکە کۆدەبێتەوە.
،،
ڕاستە من تووشی هەندێک هەڵەبووم، هیچ سەرۆک وڵاتێک نییە کە هەڵەی نەکردبێ وەمنیش بێ هەڵەنیم، بەڵام دەبێت ئەوەش بیزانین کە من لەناوچەیەک بووم پڕی بوو لەئاشوب و تێکەڵاو و پڕلەکێشە بوو، هەرچی لەدەستم هاتووە کردومە.
لەدرێژەی دیمانەکە، دا محەمەد ڕەزاشا باس لەسەردەمی ئەوکاتی دەسەڵاتی دەکات و وتوێتی: ڕاستە من تووشی هەندێک هەڵەبووم، هیچ سەرۆک وڵاتێک نییە کە هەڵەی نەکردبێ وەمنیش بێ هەڵەنیم، بەڵام دەبێت ئەوەش بیزانین کە من لەناوچەیەک بووم پڕی بوو لەئاشوب و تێکەڵاو و پڕلەکێشە بوو، هەرچی لەدەستم هاتووە کردومە.
شای ئێران درێژە بەقسەکانی ئەداتو دەڵێت: نیگەرانیەکانی من لە سەردەمی دەسەڵاتدا ئەوە بوو دەست لەکار کێشانەوەی باوکم لەسێپتەمبەری ١٩٤١ کەهێشتا تەمەنم ٢٢ ساڵى تەواو نەکردبوو، کەوتمە ناو وڵاتێک کەلەشەڕدا بوو، لەساڵی ١٩٦٥ تەقەیان لێکردم و شەش کەس لەدەورو بەرەکانم کوژران، ئەمانەو چەدینیتر لەکاتی دەسەڵاتم زۆر نیگەرانی کردم". لەدرێژەی دیمانەکە ڕۆژنامەنوسە فەرەنسیەکە لێی دەپرسێت خۆشترین ڕۆژەکانی ژیانت کامانە بوو؟
شای ئێران دەڵێت: لەدایک بوونی کوڕەکەم لەدوای ٢٠ ساڵ لە چاوەروانی، دووه‌م گەڕاندنەوەم بۆ وڵاتەکەی خۆم لەدوای ئاوارەبوونم بۆ تاراوگە لەساڵی ١٩٥٣، سێیەم بوژاندنەوەی بازاڕی نەوت لەساڵی ١٩٧٣ کە وڵاتەکەمی کردە وڵاتێکی دەوڵەمەند، ئەمانە چەند شتێک بوون کە خۆشترین کاتی ژیانم بوون.
محەمەد ڕەزا شادەڵیت:" کۆمەڵێک کەسایەتی هەبوون کە کاریگەریان بەسەرمەوە هەبوو ئەوانیش، مەلیکی بەریتانیا هەروەها بودئن پاشای بلژیک، شاژنانی هاوڕێیانم مەلیک حوسەین و حەسەنی دووم، پاپا پۆڵى شەشەم زۆر منیان خستۆتە ژێرکاریگەری خۆیانەوە، وە زۆر سەرسامی ئەوکەسانەشم کە نەناسرابوون بەکۆششی خۆیان بوونە کەسێکی ناودار و لێکۆلەر.
ڕەزاشا لە وەڵامی ئەوەی شانازی بەچی شتێکه‌وه دەکات، ئەو دەڵێت:" لەدژی نەخوێندەواری و هەژاری خەباتم کرد‌و ئێرانم بەوڵاتێک گۆڕی، کەتاقە وڵاتی ئیسلامی بووە مافی پیاوان و ئافرەتانم یەکسان کردوە". سەبارەت بەئاین پرسیار له ڕه‌زا شا ده‌كرێت كه ئایە باوەڕى بەئاین هەیە؟ لەوەڵامدا دەڵێت: من زۆر گەنج بووم ئیمانم هێنا، من لە هەموو شتێک و هەرساتێک لەبەرخوا دەپاڕامەوە بۆ ڕێوڕەسمی حەج چوومەتە مەکەو قورئانیش دەخوێنم، لای محه‌مەد ڕەزاشای پەهلەوی ئیمان ئەوەنیەکە زۆر سوجدە بەریت و سنگ بکوتی، بەڵکو ئیمان بەخوا دەکرێت بەنهێنی و ڕۆحی بێت، من ئەمە تێڕوانینی منە".
شای ئێران لە درێژە بەقسەکانی ئەدات و دەڵێت:" لەهەندێک شتی خۆم پەشیمانم، لەوانەش نەدەبوو هێندە توند‌و تیژی بەرامبەر پیاوانی ئاینی بەکار بهێنم، نەدەبوو بەو شێوەیە وڵات بەشێوەی ڕۆژئاوایی پێش بخه‌م و خۆمیش بەوشێوەیە بکەومە کاریگەری کەلتووری ڕۆژئاوایی، دەبوو بەهێزێکی زیاتر لەبەرامبەر مادەی بێهۆشکەر ڕابوەستامایە.
محه‌مه‌د ڕازا گوزارشت له ئاوارهییو بێكسى خۆى دهكاتو ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بمرم، سەگەکەم و ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەوادەکەم پرسه‌م بۆ دەگێڕنو کەسی دیکە ناگری". محه‌ممه‌د ڕه‌زا په‌هله‌وى - كوڕى ره‌زاشاى پههلهوىییه، لەساڵی ١٩١٩ له شاری تاران له دایكبووه، دووایه‌مین شاى ئێرانه - ساڵى ١٩٧٩ به شۆڕشى ئیسلامى كۆتا به ده‌سه‌ڵاتى هات كه نزیكه‌ى ٣٨ ساڵى خایاند له (١٩٤١-١٩٧٩). - له منداڵی‌دا له فێرگه‌ى ناوخۆیی (لارۆسى) له سویسرا خوێندوویه‌تى، دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئێران و له كۆلێژى جه‌نگ ده‌رچووه. ساڵى ١٩٤١ پاش بره‌وسه‌ندنى ده‌سه‌ڵاتى هیتله‌ر له رۆژهه‌ڵاتدا، ئینگلیز -كه حاكمى راسته‌قینه‌ى ئێران بوون- ڕه‌زا شاى باوكیان له ده‌سه‌ڵات لادا بۆ نه‌هێلانى هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانه‌كان و كوڕه‌كه‌یان محه‌ممه‌دڕه‌زا یان له جێگه‌ى دانا.
له دوایى نه‌مانى شەڕی جیھانیی دووەم ئێران پشێویهكى زۆرى به‌خۆوه بینى و بزاڤى (موسه‌دیق) له ١٩٥٢ توانى محه‌ممه‌د ڕه‌زاشا له ئێران وه‌ده‌ر بنێ، به‌ڵام زۆرى نه‌برد به پشتگیرى ئینگلیز و ئه‌مریكا، محه‌مه‌د ڕه‌زاشا گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و نه‌یارانى زیندانى كرد. - ئه‌م سیناریۆیه ساڵى ١٩٧٩ دووباره بوویه‌وه پاش سه‌رهه‌ڵدانى شۆرشى ئیسلامى به رێبه‌رایه‌تى ئیمام خومه‌ینى به‌ڵام ئه‌مجاره شا نه‌گه‌ڕایه‌وه‌و له میسر كۆچى دوایی كرد.