عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕۆیشت و كێشه‌كانه‌كانی عیراق مانه‌وه‌

عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕۆیشت و كێشه‌كانه‌كانی عیراق مانه‌وه‌

162 خوێندراوەتەوە

(به‌شی دووه‌م)

عیراق پێش حكومه‌ته‌ ته‌مه‌ن كورته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین كێشه‌ بۆته‌وه‌، ئه‌و كێشانه‌ كه‌ڵه‌كه‌ بووی 16 ساڵه‌ی ڕابردووی حومكڕانی عیراقن و سه‌رجه‌م كابینه‌كانی حكومه‌تیش به‌رپرسن له‌ دروستبوونی ئه‌و كێشانه‌ و چاره‌سه‌رنه‌كردنیان. له‌ به‌شی یه‌كه‌مدا به‌ ئامار تیشكمان خسته‌ سه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌كانی عیراق پێش كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی.

له‌م به‌شه‌دا تیشك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر (بێكاری) كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌كان داده‌نرێت و لێكه‌وته‌ی خراپ بۆ سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگه‌ به‌ جێده‌هێلێت ، له‌ عیراقیشدا بۆته‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی و یه‌كێكه‌ له‌ له‌ داواكارییه‌ریه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی (2018) ی باشوری عیراق و خۆپیشاندانه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، له‌م به‌شه‌دا وده‌مانه‌وێت بزانین، بێ كاری له‌ عیراقدا كه‌ی سه‌ر هه‌ڵداوه‌؟

،،

له‌ كاتێكدا كه‌ ساڵ به‌ ساڵ ڕێژه‌ی بێ كاری به‌رز ده‌بێته‌وه‌،به‌ڵام حكومه‌تیش پلان و به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌وتۆی بۆ ئه‌م قه‌یرانه‌ نیه‌، كه‌ ببێته‌ هۆی چاره‌سه‌ر كردنی.

ئایا حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی چه‌ند به‌رپرسه‌ له‌م كێشه‌یه‌ و به‌ڕۆشتنی قه‌یرانه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟ یان پێویسته‌ ڕێكاری كرداری بۆ چاره‌سه‌ركردنی بگیرێته‌ به‌ر؟

به‌ پێی ئاماره‌كان عیراق له‌ نێوان وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، له‌ ڕووی بێ كاریه‌وه‌ له‌ ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی به‌ركه‌وتووه‌، به‌تایبه‌ت له‌ نێو گه‌نجان و ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كاندا، هه‌روه‌ها له‌ كاتێكدا كه‌ ساڵ به‌ ساڵ ڕێژه‌ی بێ كاری به‌رز ده‌بێته‌وه‌،به‌ڵام حكومه‌تیش پلان و به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌وتۆی بۆ ئه‌م قه‌یرانه‌ نیه‌، كه‌ ببێته‌ هۆی چاره‌سه‌ر كردنی.

به‌ پێی ده‌زگای ناوه‌ندی ئامار له‌ به‌غداد، ڕێژه‌ی بێ كاری له‌ عیراق له‌ 22.6%،هه‌روه‌ها له‌ نێو ئه‌و گه‌نجانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 15 بۆ 29 ساڵاندایه‌ ڕێژه‌كه‌ (22.6%) و ڕه‌گه‌زی نێری هه‌مان ته‌مه‌ن له‌ (18.1%)یان بێكارن، به‌ڵام له‌ نێو ڕه‌گه‌زی مێدا بۆ هه‌مان ته‌مه‌ن ئه‌م ڕێژه‌یه‌ بۆ (56.3%) به‌رز ده‌بێته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌سندوقی نه‌قدی نێوده‌وڵه‌تی له‌ مانگی ئایاری 2018دا ئاشكرای ده‌كات، كه‌ ڕێژه‌ی بێ كاری له‌ عیراقدا له‌ (40%)ی تێپه‌ڕ كردووه‌،هه‌روه‌ها كۆی دانیشتوانی عیراق زیاتر له‌ 37 ملیۆن كه‌سه‌. هۆكاره‌كانی بێ كاری له‌ عیراقدا خۆی له‌ چه‌ندین هۆكاری سیاسی و ئه‌منی و جه‌نگه‌كان و په‌یڕه‌و كردنی پشك پشكێنه‌ و شكستی پلانی گه‌شه‌ پێدان ده‌بینێته‌وه‌.

،،

هۆكارێكی دیكه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێ كاری بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق سه‌رباری ئه‌وه‌ی پلانێكی گشتگیریان بۆ چاره‌سه‌ركردنی بێكاری نیه‌.

 به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی زیاد بوونی ڕێژه‌ی بێكاری بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ عێراق له‌ ساڵی (2003)ه‌وه‌ پشتی به‌ ئابووریه‌كی (به‌رخۆر)به‌ستووه‌، واته‌ پشت به‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌به‌ستێت ، بودجه‌ش له‌ سه‌ر بنه‌مای فرۆشتنی نه‌وت داده‌نرێت، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌وت(89%) ئابووری عیراق پێكده‌هێنێت، ئه‌و كۆمپانیانه‌شی كاری به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی نه‌وت ده‌كه‌ن، بیانین و كه‌متر گرنگی به‌ ده‌ستی كاری ناوخۆیی ده‌ده‌ن، هۆكارێكی دیكه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێ كاری بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق سه‌رباری ئه‌وه‌ی پلانێكی گشتگیریان بۆ چاره‌سه‌ركردنی بێكاری نیه‌.

به‌ شێوه‌یه‌كی تائیفیانه‌ بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ و گرنگی به‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی خۆیان و یان تائیفه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن، به‌مه‌ش كه‌مینه‌یه‌ك مافی زۆرینه‌ی خواردووه‌. ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پێكرد وایكردووه‌، كه‌ ساڵانه‌ ڕێژه‌ی بێكاری زیاد بكات، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ ساڵی 2003دا ئه‌م ڕێژه‌یه‌ له‌ (25%)بووه‌، به‌ڵام له‌ ساڵی 2008دا ڕێژه‌كه‌ له‌ نێو گه‌نجان بۆ (29.9%) به‌رز بۆته‌وه‌، له‌ ساڵی (2018)شدا گه‌یشتۆته‌ له‌ (40%). به‌ سه‌یر كردنی ئه‌م ئامارانه‌ ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ حكومه‌ته‌ یه‌ك لادوایه‌كه‌كانی عیراق پلانێك گشتگیریان بۆ ئه‌م قه‌یرانه‌ نه‌بووه‌.

بۆیه‌ ڕێژه‌كه‌ له‌ به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدا بووه‌،هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاسته‌یه‌شمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ ته‌مه‌ن كورته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی هۆكاری ئه‌م قه‌یرانه‌ نیه‌، كه‌ گه‌نده‌ڵی و پشك پشكێنه‌ و نه‌بوونی به‌رنامه‌ دروستی كردووه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌ به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ پێویسته‌ چه‌ند ڕێكارێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه‌ بگرێته‌ به‌ر، كه‌ گرنگترینیان په‌یڕه‌و كردنی پلانێكی ستراتیژی گه‌شه‌سه‌ندنه‌، كه‌ ته‌نها به‌ لایه‌ن ئابوریه‌كه‌ سه‌یر نه‌كرێت، به‌ڵكو وه‌ك لایه‌نێكی پاراستنی ئه‌منیه‌ت و پرسێكی كۆمه‌لایه‌تی سه‌یر بكرێت.

هه‌روه‌ها پێویسته‌ فرسه‌تی كار به‌ گه‌نجان بدرێت و پشتگیری پڕۆژه‌ی بچوكیان بكرێت ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ستی بیانی و دانانی ده‌ستی كاری ناوخۆ ڕاهێنان و گرنگیدان به‌ كاری ده‌ستی كۆمه‌ڵێك هۆكاری دیكه‌ن بۆ كۆتایی هاتن یان كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری. له‌ كۆتاییدا ئاماره‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بێكاری، ئه‌وا ده‌رده‌خه‌ن كه‌ ڕۆشتنی عادل عه‌بدولمه‌هدی نابێته‌ هۆی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌،به‌ڵكو چاره‌سه‌ركردن به‌ به‌رنامه‌ و پلان ده‌بێت، كه‌ حكومه‌ته‌كانی پێشووتر گرنگیه‌كی ئه‌وتۆیان پێنه‌داوه‌، بۆیه‌ دوای رۆیشتنی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌م كێشه‌یه‌ وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر زیاد نه‌كات، چونكه‌ چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ كه‌سایه‌تیه‌كه‌وه‌ نیه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌ به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌

 

author photo

نوسەر و رۆژنامەنوس

 بروانامەی بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی عەرەبی