ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا

ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا

716 خوێندراوەتەوە

سەرتیپ وەیسی كەریم

شانده‌ی هه‌رێمی كوردستان دوای دوو ڕۆژ له‌ ئه‌نجامدانی گفتووگۆی چڕ له‌باره‌ی پرسی پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی عێراق، به‌شێك له‌ شانده‌كه‌ی هه‌رێم گه‌ڕانه‌وه‌ له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمیش له‌ بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراق گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێككه‌وتن.

به‌پێی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌، هه‌ردوولا رێككه‌وتن كه‌ هه‌رێم مانگانه‌ بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌ ڕاده‌ستی به‌غدا ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌رێم له‌ كۆی بودجه‌ی خه‌ملێنراوی عێراق كه‌ 162 تریلۆن دیناره‌، هه‌رێمی كوردستان بڕی 10 تریلۆن و نیو دینار پشكی ده‌بێت، ئه‌و 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌شی ده‌مێنێته‌وه‌ شایسته‌ داراییه‌كانی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی پێده‌درێت.

،،

 جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ 15 بڕگه‌ له‌ بودجه‌ی سیادی عێراق لادرێت، ئه‌وه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستانه‌و پشكی هه‌رێم زیاد ده‌كات.

 هه‌ربه‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ هه‌رێمی كوردستان، ناوه‌ڕۆكی سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كانی ده‌خاته‌ به‌رده‌م حكومه‌تی به‌غدا، ئه‌وانیش له‌ رێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی جیهانی وردبینی بۆ تێچووی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كه‌ن.

هه‌ردوولا وه‌كو پارساڵ رێككه‌وتوون له‌سه‌ر قه‌ره‌بووی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ مانگانه‌ بڕی 454 ملیار دیناره‌. هه‌ر به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌، پشكی پێشمه‌رگه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پاره‌ی قه‌ره‌بووی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دیاریكراوه‌ نه‌ك وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ 15 بڕگه‌ له‌ بودجه‌ی سیادی عێراق لادرێت، ئه‌وه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستانه‌و پشكی هه‌رێم زیاد ده‌كات.

تاوه‌كو ئێستا رێككه‌وتن له‌سه‌ر داهاته‌ ناوخۆییه‌كان و فیدرالییه‌كان نه‌كراوه‌، وابڕیاره‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوو شاندی هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تی بریكاری وه‌زیری دارایی و چه‌ند راوێژكارو به‌ڕێوبه‌رێكی گشتیی له‌ به‌غدا بمێننه‌وه‌، تاوه‌كو رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر ته‌واوی بڕگه‌كان ده‌كرێت.

،،

چونكه‌ به‌پێی ئه‌و ماده‌ ده‌ستووریه‌ی، كه‌ سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی به‌هۆیه‌وه‌ په‌سه‌ندكراوه‌، حكومه‌ت له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ده‌بێته‌ كار به‌ڕێكه‌ر.

به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بڕگه‌و مادانه‌ی ماون به‌غداو هه‌رێم له‌یه‌كه‌وه‌ نزیكن، چونكه‌ به‌پێی یاسا له‌ سه‌دا 50ی سه‌رجه‌م داهاته‌ ناوخۆی و گومرگییه‌كان بۆ خودی پارێزگاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و له‌ سه‌دا 50 بۆ حكومه‌تی فیدڕالی. كه‌واته‌ پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو له‌ سه‌دا 12.67 ده‌بێت. حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێ له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ره‌شنووسی بودجه‌ بنێرێته‌ په‌رله‌مان، چونكه‌ به‌پێی ئه‌و ماده‌ ده‌ستووریه‌ی، كه‌ سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی به‌هۆیه‌وه‌ په‌سه‌ندكراوه‌، حكومه‌ت له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ده‌بێته‌ كار به‌ڕێكه‌ر، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ببێته‌ كار به‌ڕێكه‌ریش ناتوانێت بودجه‌ بنێرێت بۆ په‌رله‌مان، بۆیه‌ ده‌یانه‌وێ به‌ر له‌وه‌ی ببێته‌ حكومه‌تی كار به‌ڕێكه‌ر ئه‌و كاره‌ بكه‌ن.