کۆشکەکەی کاوە گەرمیانی

کۆشکەکەی کاوە گەرمیانی

980 خوێندراوەتەوە

ئالەم کۆشکەدا ھەموشەوێک تابەیانی عیشق ئاوازی بۆ خۆشەویستیمان دەچڕی ڕۆژ تائێوارە وشەمان دەکردە دەستە گوڵی بەھارو لەیەخەی یەکترمان دەدا .، دەزانن سەختی ژیان ئێمەی لە ئومێدی گێڕانەوەی چیرۆک بۆ ئامەد وەڕس نەکردبو.، ئەرێ کاوە نەیدەتوانی نان بەڕوماپای پەیدابکات .!! بەپیاھەڵدان بەسەرپەژنی بەرپرسان بەپاروی چەور ئامەد گەورەبکات ..!!

کاوە لەکەس نەدەچو نەلە ڕەنگی مرۆڤەکان نە لە بۆنی پارە نە لە تامی ھیچ خوانو خواردنەوەیەک بەڵام کاوە بەقەڵەمێکی نوک تیژەوە سەنگەری لە جەلادەکان گرتبو.، کاوە بۆخۆی نەژیا خەمی گەرمیانی ھەڵقرچاو لە ئەنفال .، خەمی سەدەھا گەنج و پیرو لاو ھەڵگرتبو .کاوە لەو کوخەدا شەوان خەوی لەچاوی دەیەھا بەرپرسی نێو کۆشکەکان دەھەژاند.، کاوە لێرە بە مەردی ژیا نەژیانی نە قەڵەمەکەی نەفرۆشت.

خۆ ئەویش دەیتوانی چاو لەئاستی ھەق دابخات قەڵەمەکەی بفرۆشێت بەشان و باڵی بەرپرس ھەڵبدات ..،ژیانێکی شاھانە بۆخۆی دەستە بەربکات..، نا ..نا کاوە حەق بێژبو ئەو دەیزانی ئەوڕێگایە سەختە کەھەڵی بژاردوە ئەودەیزانی ھەر ئەو ڕۆژە دێت ژەھری ئەژیدھاکانی نێو وڵات بخواتەوە.، کاوە زۆرباش دەیزانی باجی ئەم ھەقە دەدات .،ئەوە جوامێرییە بوێرییەوە بەبئ سڵینەوە ڕوو بەڕووی مەرگ بوەستیتەوە بەڵام کام مەرگ ؟؟؟.

ئەو مەرگەی دەیاھا جار زەنگت بۆلێبدات تا بۆ ئەو جەلادە لۆ دەخوات کە خوێنت لەکاسە بکات.، سوقراتی فەیلەسوفم یاد ھاتەوەکاتێک جیاوازتر لەبیرو ڕای زۆرینە بیری دەکردەوە گەنجانی وڵاتەکەی بەبیری نوێ ھاندەدا لەسەربیروڕای جیاواز دواجار سوقرات کەدادوەران بڕیاریان لەسەر دا کە سزاکەی ئەوەیە یان دەبێت بەدەستی خۆی جامێکی ژەھر بخواتەوە یان دەبێت وڵات بەجێ بھێڵیت.،بەڵام سوقرات بڕیاری دا جامە ژەھرەکە بخواتەوە.؟!

زۆرکەس لەسەر ئەمە شاھدن زۆر ڕێگایان بۆ کاوە گرتەبەر کەدەست لە ئاشکرا کردنی گەندەڵی ھەڵبگرێت..، بەڵام سوقرات ئاسا بڕیاری خۆی دابوو باش دەیزانی ئەمڕۆ بێت یان سبەی ژەھری مەرگ بەدەست گەندەڵ دۆستان دەخواتەوە.، کاوە گەرمیانی پاک ژیا لەنێو تاکەژورێکی وێران وپەنجەرە ڕزیو دەیاھا ھەواڵی دەگەیاندە میدیاکان پەردەڕەشەکانی سەرژیانی جەلادەکانی ھەڵ دەدایەوە .، ماسکی ڕوی بەرپرسانی سەردەمی شاخ وپاڵەوانی ئەمڕۆ لە کاری مافیای لوشدانی سامان بەنوکی قەڵەم ھەڵ دەدایەوە..


ئازیزی من دەبێت چ لەوە پیرۆزتر بێت کە بەسادەی ژیایی بەڵام بەگەورەی مردیت.. پیرۆزت بێت تاجی پادشایەتی قەڵەمەکان...

دەک ڕسوابن جەلادو خوێنی مژانی دەنگ و ڕەنگی ئازادی خوزان...