بۆچى په‌رله‌مان به‌م رۆژه‌ گه‌یشت ؟

بۆچى تەنھا گله‌یى لە سەرۆكى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن؟

بۆچى په‌رله‌مان به‌م رۆژه‌ گه‌یشت ؟

428 خوێندراوەتەوە

ھەمو گلەیی و رەخنەکانی لە سەرۆکی پەرلەمان دەگیرێت راست و دروستن، چونکە بە گوێرەی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان رێکخستنی بەرنامەی کارو دیاریکردنی بابەتی پەلەو گرینگ و جێگای بایەخ لە دەسەڵاتی سه‌رۆكه‌ لە بەرنامەی کاری دایبنێت .

بەڵام بەشی گەورەی رەخنە لە ناوەڕۆک و ووشەو مامەڵەکردن لە گەڵ حکومەت پەیوەندی بە خراپی پەرلەمانتاران و بەتایبەت پەرلەمانتارانی لیژنەی یاسای ھەیە، کە ئەم لیژنە بە دڵی پەرلەمان دەناسرێت، بەڵام ئەبینی ئەندامانی ئەم لیژنە کەم ئەزمونن لە بواری یاسا، چونکە بە گوێرەی راپۆرتی "پەی" تایبەت بە کاری چاودێری پەرلەمان بەشی زۆریان لە دەرچووی یاسای ئێواران یان ئەھلین، کە ئەمەش کێشەی گەورە نیە بەڵکو بەشی زۆریان به‌ر له‌ کاری پەرلەمانی لە بواری یاسا هه‌یه‌، كه‌ کاریان نەکردووە لە کاتێکدا ھەموو پەرلەمانتاران لە دارشتنی یاساکان پشت بەم لیژنە دەبەستن، ھەر لەبەر ئەوەشە سەرۆکایاتی پەرلەمان بۆ داڕشتنی پڕۆژە یاساو رێکخستنی لە رووی یاسایی گرێبەستێکی لەگەڵ دە راوێژکارى یاسایی کردووە لە دەرەوەی پەرلەمان سەراڕای بوونی چەندین راوێژکاری تری یاسای لە پەرلەمان.

لە پەرلەمانى كوردستان گوایە ئۆپۆزسیۆن ھەیە، بەڵام کەمترین قسەو ھەڵوێست وھەژاندنی پەرلەمانیان ھەیە، کە ئەمەش کەم و کوڕیەکی تری پەرلەمانە، کە وای کردووە بێتە ئەو دەزگا بێ رۆحە، بۆیە کۆمەڵ و یەکگرتووی جاران کە ئۆپۆزسیۆن بوون زۆر جیاوازن لەو ئۆپۆزسیۆن بوونەی ئەمرۆیان.

،،

ئیتر کە سەرۆکایەتی پەرلەمان، پەرلەمانیان بە ھەموارێکی پەلەی پەیڕەوی ناوخۆ تەسلیمی حوکمەت کردوو لیژنه‌یەکی یاسای نەشارەزاو ئۆپۆزسیۆنێکی شەرمن ھەر دەبێت چاکسازی لە ووشەی کوردی بکەن لەبری لە سیستەم و ژیانی خەڵک.

له‌ چوار خولى رابردووى په‌رله‌مانى كوردستان، دواى ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ى یاسایه‌ك ده‌كرا راسته‌وخۆ له‌كاتى خوێندنى دووه‌م پڕۆژه‌ یاسا هه‌ر له‌ ناو هۆڵى په‌رله‌مان له‌كاتى گفتووگۆى په‌رله‌مانتاران، به‌شێك له‌ وته‌و پێشنیازه‌كانى په‌رله‌مانتاران ده‌نوسرایه‌وه‌و سیاغه‌ى یاساییان بۆ ده‌كرا، به‌ڵام ئێستا ده‌چێته‌ خوێندنه‌وه‌ى سێهه‌م، په‌رله‌مانتارانى لیژنه‌ى یاسایى له‌ هۆڵى په‌رله‌مان ده‌رده‌چن و خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه‌ و راوێژ به‌ ده‌ پسپۆر ده‌كه‌ن كه‌ په‌رله‌مان وه‌ك راوێژكار دایمه‌زراندوون.

له‌م خوله‌ى په‌رله‌مان هیچ كام له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌ى یاسایى ئه‌زموونى كارى یاساییان نه‌كردووه‌، وه‌كو مامۆستاى زانكۆ و حاكم و كارى پارێزه‌رایه‌تى، له‌كاتێكدا له‌ خوله‌كانى رابردوو ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ شاره‌زاو عیملاقى یاسایى ئه‌و لیژنه‌یان به‌رێوه‌ده‌برد له‌وانه‌ ( فرسه‌ت ئه‌حمه‌د، عه‌ونى به‌زار، نورى تاڵه‌بانى ، تارق جامباز، شێروان حیده‌رى، رۆژان دزه‌یى، زانا رۆستایى ، عومه‌ر عبدالرحمان، دكتۆر زانا و د. ئه‌حمه‌د ئیبراهیم و گۆڕان محمد،عومه‌ر نوره‌دینى، سه‌ردار هه‌ركى، د.ڤاڵا فه‌ریدو ژماره‌یه‌ك كه‌سى دیكه‌ )، به‌ڵام ئێستا به‌ سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایشه‌وه‌ هیچ ئه‌زموونێكیان نییه‌و پسپۆریییه‌كه‌یان ته‌نها له‌سه‌ر ئاستى بڕوانامه‌یه‌.

هه‌روه‌ك چۆن له‌م خوله‌دا ئه‌ندامانى په‌رله‌مان لاوازن و لیژنه‌كان ناتوانن كارى خۆیان بكه‌ن، له‌ هه‌مانكاتیشدا ئۆپۆزسیۆنى ئێستا كاره‌كانیان به‌كارى رۆژنامه‌نووسى ده‌چێت و هیچ بنه‌مایه‌كى یاسایى و په‌رله‌مانى نییه‌، نه‌یانتوانیوه‌ له‌ چوارچێوه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى و رێوشوێنى یاسایه‌كان كاره‌كانى خۆیان ئه‌نجامبده‌ن، بۆ نموونه‌ په‌رله‌مانتار دواى ئه‌وه‌ى پرسیارى هه‌یه‌و له‌ رێگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ره‌وانه‌ى حكومه‌تى ده‌كات، پێویسته‌ له‌ ماوه‌ى 21 ڕۆژ وه‌ڵامى حكومه‌ت وه‌رگرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ نه‌كرا پێویسته‌ داواى بانگكردنى وه‌زیر، یان هه‌ر به‌رپرسێكى حكومه‌ت بكات، له‌ ناو په‌رله‌مان موحاسه‌به‌ى بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا به‌هۆى لاوازى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و په‌رله‌مان كاره‌كانیان هه‌مووی هێناوه‌ته‌ سه‌ر سۆشیال میدیاو، كاره‌كانیان ئه‌وه‌نده‌ى حه‌زى ده‌رخستنه‌، نیو ئه‌وه‌نده‌ كارى په‌رله‌مانتارى نییه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كان سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت و په‌رله‌مان له‌باره‌ى كاره‌كانى په‌رله‌مان زۆر په‌ست و ناره‌حه‌تن، پێیانوایه‌ ئه‌و په‌رله‌مانه‌ى ئێستا له‌ ئاستێكى زۆر خراپدایه‌، بۆ نموونه‌ له‌مه‌سه‌له‌ى پرۆژه‌ یاسایى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست، په‌رله‌مان كه‌وتۆته‌ هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌، چونكه‌ ده‌یانه‌وى یاسا بۆ دامه‌زراندنى فه‌رمانى گرێبه‌ست ده‌ربكه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ كارى حكومه‌ته‌ نه‌ك په‌رله‌مان، حكومه‌تیش بۆئه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌و ئیحراجیه‌ رزگار بكات، هه‌ستاوه‌ وه‌ڵامى په‌رله‌مانى داوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان خه‌ریكى كۆكردنه‌وه‌ى داتاو زانیارین، نه‌هاتوون وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه‌ ئیحراجیان بكه‌ن.

ده‌كرێ په‌رله‌مان بانگى وه‌زیره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى وه‌كو پلاندانان و دارایى بكات، تاوه‌كو فشار بكات به‌مه‌به‌ستى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست، به‌ڵام ناتوانێت یاسا ده‌ربكات. سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كاتێك یاسایى تاپۆكردنى خانووه‌ زیاده‌ڕۆكان ده‌نێرێته‌وه‌ په‌رله‌مان، نا حه‌قى نییه‌، چونكه‌ ئه‌و یاسایه‌ به‌ دونیایه‌ك هه‌ڵه‌ى یاسایى تێپه‌ڕیوه‌و پێویستى به‌ دووباره‌ چاككردن هه‌یه‌.

،،

ئەندام پارلەمان یان دەبێت لە پارلەمان قسەبکا و کاربکا، یان دەبێت لەگەڵ دەنگدەر و لایەنگرانی، لەگەڵ سەندیکاکان و کۆمەڵەکان، لەسەر شەقامەکان و لە ماڵەکان، هەوڵی پشتیوانیی بۆ پڕۆژەکان و سیاسەتەکانی بدا.

بەڵام ئەگەر پارلەمان خاوەنی هیچ پڕۆژە و دونیابینییەک نەبو، ئەگەر هیچ سیاسەت و دونیابینییەکی نەبو، ئەوا لە فەیسبوک و سەر تیڤییەکان مێشکمان دەبات بە قسەی بێتامی دوبارە.

ئەندام پارلەمان پێویست ناکات لە فەیسبوک رۆژانە پێنج پۆست بکا کە چۆن حکومەت دەبێت چاکسازیی بکا، ئیشی ئەوەیە حکومەت ناچاربکا بە وەسیلەکانی بەر دەستی و پشتیوانیی جەماوەر کە هەنگاوی چاکسازیی بنێت، پێویستیش ناکات تەحلیلی ئەوەمان بۆ بکات کێ دەبێتە سەرۆک وەزیرانی داهاتوی عێڕاق، ئیشی ئەوەیە لەگەڵ خۆپیشاندەران بوایە گفتوگۆی بکردبوایە کە چۆن هەوڵێک بدات بەرهەمی خۆپیشاندانەکان گەل سودی لێ ببینێ نەک حیزبی سیاسیی.