ڕوبەڕوبونەوەی ئامۆزاكان ئەگەرێكی بەهێزە

ئەگەر ناكۆكیەكان چارە نەكرێن بەرهەم ساڵح بەشداری كۆنگرە ناكات

ڕوبەڕوبونەوەی ئامۆزاكان ئەگەرێكی بەهێزە

2581 خوێندراوەتەوە

 

كەمتر لە دوو هەفتە ماوە بۆ كۆنگرەی یەكێتی و تادێت تای کۆنگرە بەرزتر دەبێتەوە.

 

یەكێتی لەژێر فشاری رێكخستنەكاندا بڕیاریدا تەنها دوو هەفتە كۆنگرە دوابخرێت،بەبێ‌ ئەوەی خۆی بۆ ئەو پرۆسەیە ئامادە كردبێت.

 

لەئێستادا ناوخۆی یەكێتی بە سەخترین چركە ساتەكانی خۆیدا تێپەڕ دەبێت،هەموو رێكەوتنەكانی پێشتر هەڵوەشاونەتەوە و كەس لەگەڵ كەس نییە.

 

دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی پێداگری كرد لەسەر ئەوەی كە دەبێت بە تەنها جێگری سەرۆكی یەكێتی بێت، هەموو شتێك هەڵوەشایەوە.

،،

ئەگەر سەرکردەکانی یەکێتی بەر لە كۆنگرە نەگەنە جۆرێك لە یەكتریتێگەیشتن،ئەوا لە كۆنگرەی چواری یەكێتیدا روبەڕوبونەوەی دوو گلادیتۆر دەبینین. كە بریتین لە دوو ئامۆزاكە،باڤڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی

چونكە لانی كەم هەریەك لە لاهور شێخ جەنگی و شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ و رەفعەت عەبدوڵا و حاكم قادر و عیماد ئەحمەد خۆیان بەشایستەی جێگرانی سەرۆك دەزانن و بەپێی رێكەوتنەكانی پێشوو پێگەیان وەك جێگری سەرۆك پارێزرابوو.بەڵام بەهۆی پێداگریەكانی باڤڵەوە هەمووشتێك چۆتەوە چوار گۆشەی یەكەم.

 

بەو هۆیەوە لاهور شێخ جەنگی رایگەیاندووە ئەگەر رێكەوتن نەبێت ئەوا راستەوخۆ خۆی بۆ سەرۆكی یەكێتی هەڵدەبژێرێت لە كۆنگرەدا.

 

ئەگەر سەرکردەکانی یەکێتی بەر لە كۆنگرە نەگەنە جۆرێك لە یەكتریتێگەیشتن،ئەوا لە كۆنگرەی چواری یەكێتیدا روبەڕوبونەوەی دوو گلادیتۆر دەبینین. كە بریتین لە دوو ئامۆزاكە،باڤڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی

 

چونكە تەنها دوو كەس كە قودرەتی كێبەركێیان هەیە لە كۆنگرەدا بەهۆی جەماوەر و پارە و هێزی ئەمنیەوە، باڤڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگین.

 

هەڵبژاردنی كۆمیتەكانیش ئەو باوەڕەی دروستكردووە لای هەریەكەیان كە خۆیان بە براوە دەزانن.

 

،،

خاڵێك كەلاهور تاڵەبانی زۆر هانداوە و دڵنیای كردۆتەوە لە بردنەوەی هەر پۆستێك لەناو یەكێتی بیەوێت بریتییە لە راپرسیەەكەی ڕوداو كە بە 72%ی دەنگەكان پێش هەموو سەركردەكانی یەكێتی كەوتبوو.بەڵام ئایا ئەوە تەنها راپرسیەك بووە یان یاریەكی هەواڵگریی كە بۆ دروستكردنی كاریگەری و كاردانەوە لەسەر كۆنگرەی یەكێتی بەرهەم هێنراوە و دەستكاری كراوە؟

 

خاڵێك كەلاهور تاڵەبانی زۆر هانداوە و دڵنیای كردۆتەوە لە بردنەوەی هەر پۆستێك لەناو یەكێتی بیەوێت بریتییە لە راپرسیەەكەی ڕوداو كە بە 72%ی دەنگەكان پێش هەموو سەركردەكانی یەكێتی كەوتبوو.

 

بەڵام ئایا ئەوە تەنها راپرسیەك بووە یان یاریەكی هەواڵگریی كە بۆ دروستكردنی كاریگەری و كاردانەوە لەسەر كۆنگرەی یەكێتی بەرهەم هێنراوە و دەستكاری كراوە؟

 

بەپێی زانیاریەكانی دیبلۆماتیك،پلانێك هەیە بۆ ڕوبەڕووبونەوەی باڤڵ و لاهور بەرامبەر یەكتری لە كۆنگرەدا لەسەر پۆستی یەكەمی حیزبەكە، لەو ململانێیەدا هەركامیان بشكێت نەیارەكانی یەكێتی بە قازانجی دەبینن.

 

لەلایەكی دیكەوە وا دەردەكەوێت كە باڤڵ تاڵەبانی لەماوەی هەفتەی رابردوو رای زۆر گۆڕابێت، بەئاشكرا هەست بەوە دەكرێت كە حەزی خۆهەڵبژاردنی بۆ كەسی یەكەم تێدا دروست بووە و خەریكە دەدات لەبنی ئەو پەیمانانەی بە بەرهەم ساڵحی داوە.

 

لەمەدا بەتەواوەتی كەوتۆتە ژێر كاریگەری مەلابەختیار و شانازی ئیبراهیم ئەحمەدەوە كە هانیانداوە خۆی بچێتە جێگەكەی مام جەلال.

 

،،

بەپێی زانیاریەكانی دیبلۆماتیك لە حاڵەتی بەردەوامی ناكۆكی و ململانێكاندا، بەرهەم ساڵح لە كۆنگرە دەكشێتەوە و بەشداری ناكات، تەنها بەنامەیەك پیرۆزباییان لێدەكات.لەم حاڵەتەدا ئەگەری ئەوەش هەیە كە شێخ و جافەكانیش بەشداری كۆنگرە نەكەن

مەلابەختیار و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كە ئێستا هاوپەیمانن، سەركەوتووبون لە چەسپاندن و بەجەماریكردنی داواكاری كۆنگرەی بێ‌ تەوافوقدا.

بەلای مەلا بەختیارەوە كۆنگرەی بێ تەوافوق مانای دورخستنەوەی د.بەرهەم ساڵحە لە یاریەكە.

 

چونكە لە ئەگەری هەموو تەوافوقێك لەناو یەكێتیدا بازەكە لەسەری بەرهەم ساڵحدا دەنیشێتەوە.بەوپێیەی تەنها كەسە كە لەوانەیە كۆدەنگی لەسەر دروست ببێت

 

لەم قۆناغەدا مەلا بەختیار كە لە هەمووشتێكی ناو یەكێتی نیگەرانە، تەنها ئامانجەكەی دورخستنەوەی بەرهەم ساڵحە و ئەوەندەی چارەنوسی ئەوی بۆ گرنگە لەناو یەكێتی،چارەنوسی خۆی بۆ گرنگ نییە.

 

ئەگەر سەركردەكانی یەكێتی نەگەڕێنەوە سەر لێكتێگەیشتنەكەی پێشوتر،ئەوا دەچنە ناو كۆنگرەیەكەوە كە كراوە دەبێت بەسەر دەیان موفاجەئە و تەقینەوەی ناوخۆیی و پێشهاتی جیاوازدا تارادەی پارچە پارچەبونی گەورە لەناو حیزبەكەدا.

 

لەلایەك ڕوبەڕوو بونەوەی لاهور جەنگی و باڤڵ تاڵەبانی پێشهاتێكی هەستیارە و كراوەیە بەسەر هەموو ئەگەرێكدا، چونكە هەردوكیان خاوەنی جەماوەر و چەك و پارەن و توانای ململانێیەكی توندی یەكتریان هەیە،ئەو ململانێیەش نەلەقازانجی خۆیانە نە لە قازانجی یەكێتی.

 

لەلایەكی دیكەوە ئەگەر كێشەكان چارەسەر نەكرێن ئەوا دوور نییە چەند ئاراستەیەكی ناو یەكێتی بەهۆی بەرچاوڕون نەبونیان لە ئایندەی خۆیان و حیزبەكە بایكۆتی كۆنگرە نەكەن.

،،

ئەگەر یەكێتییەكان بەبێ‌ ڕێكەوتن بچنە كۆنگرە، ئەوا كۆسرەەت رەسوڵ لەبەرامبەر ماڵی تاڵەبانی دەستەوسان دانانیشێت، بەڵكو لەوانەیە خۆی یان یەكێك لە كوڕەكانی بێنە پێشەوە بۆ ململانێی سەرۆكایەتی،ئەو كاتە ململانێكە بەتەنها لە نێوانی ماڵی تاڵەبانی نامێنێتەوە، بەڵكو ئەگەرێكی بەهێز هەیە كە جەمسەرێكی گەورەی یەكێتی بەسەرۆكایەەتی كۆسرەت رەسوڵ بەرامبەر ماڵی مام بێتە ئاراوە

 

بەپێی زانیاریەكانی دیبلۆماتیك لە حاڵەتی بەردەوامی ناكۆكی و ململانێكاندا، بەرهەم ساڵح لە كۆنگرە دەكشێتەوە و بەشداری ناكات، تەنها بەنامەیەك پیرۆزباییان لێدەكات.لەم حاڵەتەدا ئەگەری ئەوەش هەیە كە شێخ و جافەكانیش بەشداری كۆنگرە نەكەن

 هەروەها ئاراستەی كەركوكیەكانیش نیگەرانن لە كێشەكان و لەگەڵ لەیەكترتێگەیشتنی پێشوەختەدان.

 

ئەگەر ئەمانە بكشێنەوە بەدور دەزانرێت كۆسرەت رەسوڵیش بەشداری كۆنگرەیەكی لەوجۆرە بكات.

 

ئەمەش بەواتای ئەوەیە ماڵی مام بەتەنها دەمێننەوە و دەبێت كۆنگرە بۆخۆیان بكەن.

 

باڤڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی دەبێت ئەوەش بزانن كە مەیدانەكە ئەوەندەش تەخت نییە بۆیان كەچیان بوێت بیكەن، چونكە ئەگەرێكی حساب بۆنەكراوی دیكەش بریتییە لە جوڵەی كۆسرەت رەسوڵ لە دوا خولەكەكانی بەر لە كۆنگرە.كە لەوانەیە كۆی یاریەكە ژێراوژوور بكاتەوە.

كۆسرەەت رەسوڵ هەم بەئەندازەی پێویست پارە و چەكداری هەیە، هەم خۆشی خاوەنی سیحری مناوەرەیە و موفاجەئەكانی هەڵدەگرێت بۆ كاتژمێرەكانی كۆتایی.

ئەگەر یەكێتییەكان بەبێ‌ ڕێكەوتن بچنە كۆنگرە، ئەوا كۆسرەەت رەسوڵ لەبەرامبەر ماڵی تاڵەبانی دەستەوسان دانانیشێت، بەڵكو لەوانەیە خۆی یان یەكێك لە كوڕەكانی بێنە پێشەوە بۆ ململانێی سەرۆكایەتی،ئەو كاتە ململانێكە بەتەنها لە نێوانی ماڵی تاڵەبانی نامێنێتەوە، بەڵكو ئەگەرێكی بەهێز هەیە كە جەمسەرێكی گەورەی یەكێتی بەسەرۆكایەەتی كۆسرەت رەسوڵ بەرامبەر ماڵی مام بێتە ئاراوە، كە كەركوكیەكان و بەرهەم ساڵح و شێخ و جافەكانیش پشتگیریی دەكەن و دوریش نییە لاهور شێخ جەنگیش بچێتە پاڵیان. ئەوكاتە باڤڵ تاڵەبانی بەتاقی تەنها دەمێنێتەوە.

ئەزمونی نزیك لەم سیناریۆیە،خۆ هەڵبژاردنی شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ بوو بۆ جێگری سەرۆكی حكومەت لەبەرامبەر قوباد تاڵەبانی، لە دوا ساتەكانی كۆبونەوەی سەركردایەتی بۆ دیاریكردنی جێگری سەرۆكی حكومەت،كە خەریك بووو كۆدەنگی لەسەر شاڵاو دروست ببێت و ماڵی مام بەتەنیا بمێننەوە!

 

بۆیە بانگەشەی كۆنگرەیەكی بێ‌ تەوافوق ئەگەرچی لە ڕوكاردا زۆر جوانە و بانگەشەیەكی مەدەنییە، بەڵام لە ناوەڕۆكدا بانگەشەیەكی مەترسیدارە و لە بنەرەتدا بەرزكردنەوەی ئاماجی كەسی لە پشتەوەیە.

 

تەنانەت پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرە رای ئەوەی كە هەموو شتێك لای بنەماڵەی بارزانییە، هێشتا بە تەوافوقەوە دەچنە كۆنگرە،لە بەر مەترسی دەرئەنجامی حساب بۆنەكراوو.

 

یەكێتی ئەگەر بیەوێت كۆنگرەیەكی سەركەوتوو كۆكەرەوە بكات،تەنها یەك ڕێگای لەبەردەمدایە، ئەویش كۆنگرەیە بە تەوافوقێكی جوزئییەوە. واتا رێكەوتن لەسەر هەندێ‌ بڕگەی گرنگ و جێهێشتنی هەندێ‌ بڕگە بۆ دیموكراسیەتی دەنگدان.

 

دەبێت یەكێتیەكان ئەو راستییە بزانن تەنها بەستنی كۆنگرە ئامانجەكە نییە،بەڵكو دەرچون لە كۆنگرەیەكی سەركەوتوو و كۆكەرەوەی نێوماڵی یەكێتییەكان ئامانجە سەرەكییەكەیە

 

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری