دوگى مه‌ڕ له‌ مه‌رزه‌كان حه‌شر ده‌كات

"ھەر بارھەڵگرێکی دوگ چوار ده‌فته‌ر قازانج ده‌كات"

دوگى مه‌ڕ له‌ مه‌رزه‌كان حه‌شر ده‌كات

821 خوێندراوەتەوە

 

چه‌ند به‌رپرسێكى نمره‌ یه‌ك و دیارى‌ زۆنى سه‌وز، له‌پشت هێنانى دوگى مه‌ڕو هێلكه‌ى به‌سه‌رچوون،  كه‌ به‌زه‌برى هێز له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كانى هه‌رێمه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ى خواروى عێراقى ده‌كرێت.

هه‌رچه‌نده‌ كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت باسى چاكسازى و بڕینى ده‌ستى گه‌نده‌ڵى ده‌كات، به‌ڵام چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێك، له‌ خاڵه‌ سنووریه‌كان كاره‌ساتێكیان ئاشكرا كردووه‌ كه‌ حكومه‌ت و به‌رپرسانى توشى ئیحراجى و سه‌رئێشه‌ كردووه‌.

،،

بۆ هه‌ر بارهه‌ڵگرێكى دوگ چوار ده‌فته‌ر و بۆ هێلكه‌ش دوو ده‌فته‌ر قازانج ده‌كرێت. 

سۆران عومه‌ر: به‌ پاسه‌وانێكتان بڵێن ته‌له‌فۆن بۆ ئه‌م ژماره‌یه‌ بكات

یه‌كێك له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ كه‌ هه‌میشه‌ ده‌نگێكى دیاره، باس له‌وه‌ ده‌كات كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ساڵانى 1991 و سەردەمی ئاودیوی شۆفڵ و مس و فافۆن!

سۆران عومه‌ر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌ڵێت: بەڕێوەبەری گشتی گومرگ و دەروازە سنوریەکانمان بانگێشتی پەرلەمان کردوە دەڵێن ئێستە بەبازگەکان دەڵێن چاوداخەن تاکو قافڵە بارە ھێلکەو دوگە قاچاخەکە تێدەپەڕێ، کەتێدەپەڕێ دەڵێن چاوتان بکەنەوە!

 

ناوبراو روونتر قسه‌ ده‌كات و ده‌شڵێت: ئێوە باش دەزانن ئەوەی ئەم قاچاخی و تاڵانی و سەرانە وەرگرتن و ھێنانی ھێلکەو دوگە دەکات ھێزی چەکداری ھەیەو دەسەڵاتدارە، باشیش دەزانن براو ئامۆزای کێن!

وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌و جۆره‌ قاچاخى و تاڵانكارییه‌ به‌ كه‌سانى ئاسایی ناكرێت و هه‌ندێ به‌رپرس و كوڕى به‌رپرسى دیارى نمره‌ یه‌كى زۆنى سه‌وزى تێدایه‌ كه‌ به‌بێ ره‌چاو كردنى هیچ كه‌س و یاساییه‌ك كاره‌ نایاساییه‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن. 

،،

سۆران عومه‌ر داوا ده‌كات به‌خێرایی په‌یوه‌ندى به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌كه‌یه‌وه‌ بكه‌ن تاكو پێیان بڵێت چ به‌رپرسێكه‌ له‌ پشت ئه‌م كاره‌ساته‌وه‌.!

 

سۆران عومه‌ر، ئه‌وه‌ش روون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ شەوانە نزیک بە ٥٠٠ ھەزار دۆلار واتە ٥٠ دەفتەر دۆلار وەرگیراوه‌ بۆ داخڵ کردنی ھێلکەو دووگ.، و تەنھا لەمانگی ٨ ی ئەمساڵ ١٢١٣ بەرھەڵگری ھێلکەیان داخڵ کردوە کە ١٣ ملیۆن دۆلاریان وەرگرتوە!

هه‌روه‌ها  تەنھا لە ١/١٢/٢٠١٩ تاکو ئەمڕۆ ٧/١٢/٢٠١٩ تەنھا ٢٨٣ بارھەڵگر ھێلکەیان داخڵ کردوە.

بۆیه‌ ناوبراو راشكانه‌وانه‌ ئه‌م پرسیاره‌ له‌ به‌رپرسان ده‌كات و ده‌ڵێت:

نازانن کێ ئەم کارە دەکات ؟ پێتان دەڵێم :
کەسێکە بەناوی سۆران ئەمە ژمارەکەیەتی :
0751 183 4174
سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بە پاسەوانێکتان بڵێن تەلەفونی بۆ بکات باری ھێلکە بەچەند داخڵەکەی پێتەڵێ! بۆشت دێنێتە ئەو شوێنەی دەتەوێ! 

،،

عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، دوگى به‌سه‌رچوو نوسراوى ناوێ، وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ نوسراوه‌كه‌ ته‌زویره‌ و به‌ناوى ئێمه‌وه‌ كراوه‌.

عه‌لى حه‌مه‌صاڵح: هێنانی دوگ و هه‌ر کاڵایه‌کی قاچاخ نوسراوی ناوێ

حمه‌ساڵح، هاوشێوه‌ى ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ى كۆمه‌ڵ ئاماژه‌ به‌و كاره‌ساته‌ ده‌كات و ده‌ڵێت: سێ مانگه‌ به‌وردی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م خاڵه‌ سنوریه‌کان به‌دواداچونمان کردووه‌، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ به‌به‌ڵگه‌ی ته‌واو ده‌ستمانکه‌وتووه‌، دزی و تاڵانی له‌ خاڵه‌ سنوریه‌کان ده‌سه‌لمێنێت، تاڵانیه‌کی بێ وێنه‌یه‌، دزی و خیانه‌ت له‌ هه‌موومان، له‌ گیرفانی هه‌موان، خه‌ڵکێک ئاماده‌یه‌ بۆ ده‌ستکه‌وتنی پاره‌ هه‌مووان تووشی خراپترین نه‌خۆشی بکات.

 


ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ى گۆڕان ده‌شڵێت: کۆنتێنه‌رێک دوگ به‌ ٣٠ هه‌زار دۆلار و هێلکه‌ به‌ ١٠ هه‌زارو ٥٠٠ دۆلار و سێوو ترێ به‌ ٥هه‌زار ٥٠٠ دۆلار بۆت داخڵده‌کرێت. داهاتی ئه‌م کاڵایانه‌ به‌ قاچاخ دێت نزیکه‌ی ١٠ ملیۆن دۆلاری مانگانه‌یه‌. نزیکه‌ی ٢٠ کۆمپانیا له‌سه‌رجه‌م خاڵه‌سنوریه‌کان پاره‌ له‌ خه‌ڵک وه‌رده‌گرن له‌ ٧٠٠ دۆلاره‌وه‌ بۆ ٥ دۆلاری تێدایه‌.

 

سه‌باره‌ت به‌ نوسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵیش عه‌لى حمه‌ ساڵح ده‌لێت:-نوسراوی ناوێ، چ کاڵایه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوت ده‌وێ به‌بێ گومرگ و به‌بێ پشکنین به‌زه‌بری هێز بۆت داخڵده‌کرێت.

 

له‌به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ و ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌ناوى وه‌زاره‌ته‌وه‌ نوسراوى ساخته‌ كراوه‌.

له‌ رونكردنه‌وه‌كه‌ى وه‌زاره‌تدا ئه‌وه‌ هاتووه‌: کەسێکی ساختەکار، بە نووسراوێکی ساختە هەوڵی هاوردەکردنی بڕێکی یەکجار زۆر دوگ (دوونگی مەڕ)ی بەستووی داوە، کە زیاتر لە ۱۰ ساڵە هاوردە کردنی بە گوێرەی یاسای کەرەنتینەی ڤێتەرنەری لە سەرتاسەری عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە قەدەغەیە.

 

،،

 قاچاخى كردن جاران به‌ بارو وڵاخ بوو، به‌ڵام ئه‌مرۆ پێش كه‌وتووه‌ و له‌ڕێگه‌ى كۆنتێنه‌رو بارهه‌ڵگرى گه‌وره‌وه‌ ده‌كرێت.

 

دابان محمد: پێشتر قاچاغ بە کۆڵ و بار بوو، بەڵام ئێستا

ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى دیكه‌ى گۆڕان ئاماژه‌ به‌و حه‌شرو كاره‌ساته‌ى خاڵه‌ سنوورییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێـت:

لە ماوەى ڕابردودا لە 17 خاڵدا، بەدواداچونمان بۆ گەندەڵى خاڵە سنورییەکان کرد، ئەوەى تێبینى بو، هەندێک کارى نایاسایى دەکرێت، کە سنورى گەندەڵى تێپەڕاندوە و جگە لە دزى و کارى مافیاى هیچ ناوێکى تر هەڵناگرێت، هەندێک گەندەڵیش لە ڕێگەى یاساوە ڕێکخراوە و تواناى چارەسەکردنى قورسە ئەگەر ئیرادەیەکى بەهێز نەبێت.

 

ده‌شلێت: ئۆتۆمبێلى کۆن و بێ سەرەتا، ئۆتۆمبێلى درع و گرانبەها، شیر و جگەر و چەندین جۆر خۆراکى ماوەبەسەرچو، بردنە دەرەوەى کانزا فلزییەکان و هێنانى چەندین جۆر بەروبومى قەدەغەکراوى وەک هێلکە و دوگ ....هتد، هاتن و ڕۆشتنیان پێوەکراوە.

 

ئه‌وه‌ى جێگه‌ى ئاماژه‌ بۆ كردنه‌، زۆرجار چاودێران  و چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێك ئاماژه‌ به‌و ترسناكییه‌ى هاورده‌كردنى شت ومه‌كى خراپ و به‌سه‌رچوو ده‌كرێت له‌ خاڵه‌ سنووره‌كانى هه‌رێم، به‌ڵام وا دیاره‌ ئه‌مجاره‌ مه‌ترسییه‌كه‌ جدیتره‌ و ئه‌گه‌ر رێگه‌ له‌ هێنانى دوگ و هێلكه‌ى به‌سه‌رچوو نه‌گیرێت ئه‌وا زۆربه‌مان رووبه‌رووى نه‌خۆشى سامناك ده‌بینه‌وه‌.

 

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان