تاوانه‌كه‌ی سه‌نك مافیاكانی ده‌ره‌وه‌ی یاسا جێبه‌جێیان كردووه‌

تاوانه‌كه‌ی سه‌نك مافیاكانی ده‌ره‌وه‌ی یاسا جێبه‌جێیان كردووه‌

494 خوێندراوەتەوە

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق، له‌ كۆشكی سه‌لام له‌گه‌ڵ جه‌نین هێنیس بلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان باسیان له‌ دۆخ و ڕووداوه‌كانی ئێستای عیراق كرد.

سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌رباره‌ی دیداره‌كه‌ ئه‌مرۆ بڵاوی كردۆته‌وه‌،كه‌" له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ دۆخی عیراق كرد، كه‌ ئێستا ولاتی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ باسكردنی ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی كه‌ ده‌توانێت هاوكار بێت بۆ پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی عیراق و داوكاریه‌كانی گه‌ل بۆ چاكسازی".

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، كه‌" دووباره‌ دوپاتی ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ تاوانه‌ ترسناكه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی ڕابردو، كه‌ شه‌هید برینداری لێكه‌وته‌وه‌ چه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاسا ئه‌نجامیان داوه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاتیان كردۆته‌ ئامانج، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێته‌وه‌ و بكه‌رانی تاوانه‌كه‌ ده‌ستگیر بكرێن و بدرێن به‌ دادگا و به‌وردی كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌ ترسناكه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌".

له‌ باری لایه‌نی سیاسیش" له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ میكانیزمه‌كانی ده‌ستوری و كاری سیاسی كراوه‌، كه‌ پێویسته‌ به‌ خێرایی پڕۆژه‌ یاسای قانونی بۆ چاكسازی و هه‌ڵبژاردنێكی پاك و پوخت ده‌ربكرێت، هه‌روه‌ها ڕێكاره‌كانی دیاری كردنی سه‌رۆك وه‌زیرانێكی گونجاو بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ قۆناغی داهاتوو، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو".