ترسناكترینی جیهانە... نهێنی ئەو جانتایەی كە هەمیشە هاوەڵی پۆتینە

ترسناكترینی جیهانە... نهێنی ئەو جانتایەی كە هەمیشە هاوەڵی پۆتینە

629 خوێندراوەتەوە

لە دەرەوە وەك جانتایەكی ئاسایی دەردەكەوێت، بەڵام لە ڕاستیدا دەتوانرێت وەك مەترسیدارترین جانتا لەسەر ئاستی جیهان ناوزەند بكرێت، چونكە ئەمە جانتای (ئەتۆمی)پۆتینە، كە تەلەفزیۆنێكی ڕوسی لەم دوایانەدا ، چۆنیەتی بەكارهێنانی ئاشكرا كرد، ئەگەر كرملین بیەوێت كارەساتێكی گەردونی بخوڵقێنێت.

ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنەكە ئاماژە بەوە دەكات، كە جانتاكە لە ژێر چاودێری ئەفسەرێكی ئاسایشی چەكداردایە، كە بۆ هەموو شوێنێك هاوەڵی ڤلادیمێر پۆتین دەكات.

ئەو جانتایە بە وشەی تێپەڕ ( پاسوۆرد) نەبێت ناكرێتەوە، هەمیشە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر لە ژێر چاودێریدایە و كۆنترۆِلی تەواوی موشەكە ئەتۆمیەكانی ڕوسیای كردووە.

ئەم جانتایە لە زمانی ڕوسیدا پێی دەوترێت (شیگیت) لەسەرەتای هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا گەشەی پێدراوە، لە پێشووتردا بە هیچ شێوەیەك بە كراوەیی پیشانی كامێرەكان نەدەدرا، بەڵام لەم كۆتایانەدا نمایش كرا.

بەپێی هەواڵەكانی كەناڵە ناوخۆییەكانی ڕوسیا، هەرچەندە ئەو جانتایە هەمیشە لەگەڵ سەرۆكی ڕوسیادایە، بەڵام لە ڕاستیدا دوو جانتای دیكەش هەن، هەروەها جگە لە سێ بەرپرسی بالای ڕوسیا نەبێت، ڕێگە بە كەش نادرێت بەكاری بهێنێت، ئەوانیش بریتین لە،سەرۆك پۆتین ، سێرگی شویغو وەیزیری بەرگری، ڤالێری گیراسیمۆڤ سەرۆكی ئەركانی سوپای ڕوسیا.

بە پێچەوانەی وتەی چاودێران، كە پێیان وابوو، دوگمەی تەقاندنی چەكە ئۆتۆمیەكە سورە،بەڵام لە ڕاستیدا ڕەنگی دوگمەكە سپیە. پێكهاتەی جانتاكەی پۆتین بۆ یەكەمین جار لەلایەن كەناڵی (زڤیزدا)ەوە نمایش كرا ،كە لەلایەن وەزارەتی بەرگریەوە بەڕێوە دەبرێت.

ئەلێكسی یگۆرۆڤ پێشكەشكاری بەرنامەكە، وتی: "یەكێك لە پێكهاتەكانی جانتاكە فلاش میمۆریەكە، كە یەكێكە لەو كلیلانەی كە بەهۆیەوە دەچیتە ناو سیستەمەكەوە". وتیشی:" جگە لەو زانیاریە ڕێگایان پێنەداوم هیچ زانیاریەكی دیكە ئاشكرا بكەم و ئەوانی دیكە بە نهێنی دەمێننەوە".

جێگای باسە، لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاش هەمان جانتا بوونی هەیە، كە تەنها سەرۆك دەتوانێت بەكاری بهێنێت.