كۆنگرەی دووەمی یەكێتی، كۆنگرەی هاتنە پێشەوەی سەركردە سەربازیییەكان

كۆنگرەی دووەمی یەكێتی، كۆنگرەی هاتنە پێشەوەی سەركردە سەربازیییەكان

1328 خوێندراوەتەوە

پاش نۆ ساڵ تێپەڕبوون بەسەر كۆنگرەی یەكەمیدا، لە ساڵی 2001 یەكێتی كۆنگرەی دووەمی بەست، لەم كۆنگرەیەدا هەموو ئەو بەرپرسە سەربازیییەكانی سەردەمی شاخ بۆ سەركردایەتی دەرچوونەوەو هیچ ژنێكیش نەبووە ئەندامی سەركردایەتی‌و بۆ یەكەمجاریش دكتۆر بەرهەم ساڵح چووە سەركردایەتی یەكێتی.

بە بەراوردی كۆنگرەی یەكەم، ژمارەی ئەندامانی كۆنگرەی " 400" ئەندامی زیاد كردوو " 1225" ئەندام بەشداری كۆنگرەی دووەمی یەكێتییان كرد.


لە كۆنگرەی دوومی یەكێتیدا، هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر پەیڕەوی ناوخۆی حیزبدا نەهات‌و بە بێ گۆڕانكاری هەیكەل‌و پرەنسپیپ‌و پەیڕەوی ناوخۆ وەكو خۆی نووسرایەوەو دووبارە جەختیش لەسەر ئایدۆلۆژیای سۆسیال دیموكرات كرایەوە.


لە كۆنگرەی دووەمدا، ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتی لە 23 ئەندامەوە بۆ 45 ئەندام زیاد كراو ئەندامانی سەكردایەتی لەناو كۆنگرەدا بەدەنگدانی نهێنی هەڵبژێردران‌و شەش كەس لەوان بە دەنگدانی ئاشكرا بۆ ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی هەڵبژێردران‌و سكرتێری گشتی بەهەمانجۆر بە دەنگدانی ئاشكرا‌و بێ ڕكابەر هەڵبژێردرا.


یازدە كەس كە لە كۆنگرەی یەكەمدا بوونە ئەندامی سەركردایەتی لە كۆنگرەی دووەمدا بۆ سەركردایەتی دەرنەچوونەوەو 26 ئەندامی نوێ بۆ سەركردایەتی هەڵبژێردران‌و 19 ئەندامی سەركردایەتی پێشوو كە هەموویان كادیرو بەرپرسی سەربازییەكانی سەردەمی شاخ بوون بۆ سەركردایەتی دەرچوونەوە.


جگە لە مام جەلال سكرتێری گشتی‌و نەوشیروان مستەفا جێگری سكرتێری گشتی، لە كۆنگرەی دووەمی یەكێتیدا، ئەم كەسانە بۆ سەركردایەتی یەكێتی هەڵبژێردران:"

د. فواد مەعسوم- د. كەمال فواد – د. بەرهەم ساڵح – عومەر فەتاح – كۆسرەت ڕەسووڵ – عومەری سەید عەلی – فەرەیدوون عەبدولقادر – جەبار فەرمان – ئەرسەلان باییز- عەدنان موفتی – مستەفای سەید قادر – عیماد ئەحمەد – مەلا بەختیار – جەلال جەوهەر – عادل موراد – شێخ جەعفەر شێخ مستەفا – شاڵاوی عەلی عەسكەری – سەعدی ئەحمەد پیرە – سەفینی مەلا قەرە – مەحمود سەنگاوی – ئازاد جوندیانی – عوسمان بانی مارانی – كوردۆ قاسم – شاخەوان عەباس – شەوكەتی حاجی مشیر – ئاسۆ عەلی – شۆڕش ئیسماعیل – خەسرەو شێرە – جەمالی حاجی محەمەج – ئاسۆ مامەند – د. خەسرەو گوڵ محەمەد – رەفعەت عەبدوڵا – محەمەد تۆفیق ڕەحیم – د. محەمەد سابیر – قادر حەمە جان- بورهان سەعید سۆفی – عارف ڕووشدی – مستەفا چاوڕەش – عوسمانی حاجی مەحمود – فەرید ئەسەسەرد – جەمال یوسف – خەلیل نیعمەت دۆسكی – شەماڵ عەبدولوەفا".


لە كۆی ئەو سەركرایەتییانەی كۆنگرەی دووەمی یەكێتی، ئێستا حەوتیان كۆچی دواییان كردووەو نۆ كەسیش لەوان لەناو یەكێتیدا نەماون.

دیبلۆماتیك مەگەزین