ئێران دەتوانێت، نەجەف بکاتە ڤاتیکان؟

نەجەف لە چاوەڕوانی ئیمامدا

ئێران دەتوانێت، نەجەف بکاتە ڤاتیکان؟

836 خوێندراوەتەوە

گریان بۆشەهید کردنی ئیمام حوسەین و نیشاندانی مەزڵومییەتی ئیمام و مەزڵومیەتی کوژانی، ئەو فەلسەفەیەیە کە گرنگترین دەزگای فیکری شیعە بۆماوەی زیاتر لە هەزار ساڵ کاریان لەسەر کردووەو کردویانەتە خاڵی پێکگەیشتنی شیعەی هەموو دونیا.

،،

پەرتووکی " نەجەف لەچاوەڕوانی ئیمام"دا، یەکێکە لەبەرهەمەکانی نوسەر " ئاسۆحاجی" یە کە لەدووتوێی کتێبێک و بەقەبارەی ١٢٠ لاپەڕە چاپ کراوە.

پەرتووکی " نەجەف لەچاوەڕوانی ئیمام"دا، یەکێکە لەبەرهەمەکانی نوسەر " ئاسۆحاجی" یە کە لەدووتوێی کتێبێک و بەقەبارەی ١٢٠ لاپەڕە چاپ کراوە.

ئەم کتێبە شیکرنەوەیەکی زۆر ورد دەکات بۆ فیکری شیعەو وەک نوسەر خۆی دەڵێت شیعە دەیەوێت لەڕێگەی شیوەنەوە فکرەکەی خۆی بەجیهاندا بڵاوبکاتەوە، وە هێزی ئێران و سیاسەتی حکومداری و چۆن دەیەوێت لە ڕێگەی ئایدۆلۆژیای شیعەوە جوگرافیای خۆی زیادبکات.

ئەم کتێبە باس لەو ڕێکخراو حیزب و لایەنانە دەکات کە ئێران هاوکارییان دەکات و لەبەشێکی تری کتێبەکە باسلە ناکۆکیەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران دەکات.

ئێران چی دەکات لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؟

ئێران ئێستا ژمارەیەکی قورس و گاریگەری ناو هاوكێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەو یەکێکیشە لەیاریکەرە سەرەکییەکان کە لەئاڵۆزیانەی لەدوای بەناو بەهاری عەرەبییەوە دروست بوون، براوەی یەکەمەو توانیویوتی بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵی عێراق بکات و لە لەسووریا لەگەڵ ڕووسیا لەدەسەڵات هاوبەش بێت و لە لوبنان لەڕێگای حیزبوڵاوە دەتوانێت ئەوەی بیەوێت بیکات و بیسەپێنێت، بەتایبەتی کە لەدوایین هەڵبژاردندا کە سەرکەوتن بەسەر ئەمریکادا و وایکرد حیزبوڵا ببێتە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکان لەلوبنان و عێراق

دوای دیاریکردنی سێ سەرۆکایەتییەکە فەرماندەی سوپای پاسداران ڕاگەیاند کەئەوان سێ بەهیچ لەئەمریکایان بردۆتەوە، لەیەمەنیش توانیویەتی لەڕێگای حووسییەکانەوە دەست بەسەر وڵات و گرنگترین بەندەرەکانیدا بگرێت بەسەنعای پایتەختیشەوە، نەیارە مێژووییەکەشی شانشینی سعودییەو ئیمارات بخاتە پێگەیەکی لاوازەوە بەدابەڕاندنی قەتەر لێیان و هاوپەیمانیەکەیان لەبەر یەک هەڵوەشێتەوە، بەوەش حووسیەکان وەک هێزێکی کاریگەر و خاوەن بڕیار، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەڕێگای نەتەوەیەکگرتوەکانەوە پیانەوەێت خەریکە لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و لەگەڵ حکومەتی یەمەن کە سەر بەسعودیەیە پێکبێن.

ئایە هەڵگیرسانی جەنگ لەنێوان ئەمریکاو ئێراندا لەئارادایە؟

ئەو پرسیارە ئێستا زۆرترین قسەی لەبارەوە دەکرێت، وەڵامی جیاوازیشی دەدرێتەوە، هەندێک بۆچوون ئەوە دەڵێن لەرێگای بریکارانی هەردوو هێزەوە شەڕ دەمێکە دەستی پێکردوە، هەندێکی دیکەش بۆئەوە دەچن ئەمریکا تاکو هێزە گرێدراوەکانی ئێران لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناو نەبات کە لەیەمەن و عێراق و سوریا و لوبنان بڵاو بوونەتەوەو

بەگوێرەی هەندێک ڕاپۆرتی نافەرمی ژمارەیان بەنزیکەیی نیو ملیۆن چەکدار دادەنرێن، ئەوە تەنها ژمارەی میلشییاکانە کەبەفەیلەقی قودس بەفەرماندەیی قاسم سولەیمانییەوە گرێداراون، ئەگەر ژمارەی ئەندامانی سوپای نیزامی عێراق و سوپای سوریا بخەینە سەر ئەو ژمارەیە، نزیکەی ملیۆنێک چەکدار دەبێت، ناتوانێ ڕاستەوخۆ شەری سوپای ئێران بکات، چونکە ئێران وەک ئەختەبووت هێزەکانی بڵاوە بێکردوە و ناتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت، بەشێکی دیکەی بۆچوونەکان بۆئەوە دەچن کە پێوستە کار بۆئەوە بکرێت کە لە ناوخۆی ئێراندا گەلانی ئێران پشتیوانی بکرێن بۆ ئەوەش لەڕێگای پاڵپشتیکردنی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێرانەوە بەجیاوازی نەتەوەیی و ئاین و ئایدۆلۆژییەوە ئەمریکا لەچوارچێوەی بەرەیەکی هاوبەشدا کار لەسەر کۆکردنەوەیان دەکات تاوەکو هەموو لایەنەکان بۆ ئەم قۆناغە ڕووخانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران بکەنە ئامانج دواتر لەشێوەی گەشتنی ئامانجی نەتەوەیی و مەزهەبی و ئایدۆلۆژیاکانیان، گفتوگۆ بۆ ڕێکەوتن بکەن.

شوێنە پیرۆزەکانی شیعە لەنێوان ڤاتیکان و مەککەدا کارکردن بۆ بە ڤاتیکانکردنی نەجەف و کەربەلا و ململانێی پێکردنیان لەگەڵ مەککە، پڕۆژەیەکە چەند ساڵە ئێران لەعێراق دەستی پێکردوە لەرێگای دامەزراندنی هەرێمێکی پیرۆزەوە کەشارەکانی نەجەف کەربەلا حللە دەگرێتەوە کەلەژێر فەرمان ڕەوایی مەرجەعیەتی شیعەدا بن و هەموو سەرۆکێکیان لەلایەن مەرجەعیەت و حەوزەی عیلمەیەوە وەک دەستەی ڕاوێژکاری دەبێت.

ئێران دەیەوێت مۆدیلی ڤاتیکان لەنەجەف دووبارەبکاتەوە نەک مۆدیلی مەککە، چونکە ڤاتیکان دەسەڵاتی دینی و دینیایی لەدەستدایەو خاوەنی سوپایەکی تایبەت و پۆلیسی تایبەتە، بەڵام کەعبە تەنها شوینێکی پیرۆزی ئاینەیە هەر لەو ڕوەشەوە مامەڵەی لەگەل دەکرێت.

ئەو هەرێمی پیرۆزە ئیستا هەموو کارەکانی وەدیار کەوتوون و پێگەکانی دەوڵەت بوونیشی تەواو بووە، لەڕووی داراییەوە یەکێکە لەدوڵەمەترینەکانی دنیاو خاوەنی سوپایەکی تایبەت بەخۆیەتی ، واتە حەشدی شەعبی کەبەفتوای مەرجەعیەت دروست کراوەو پاشان لەپەڕلەمانی عێراق یاسای بۆدەرچوە بودجەی تایبەتی هەیە، هەرێمی پیرۆز لەلایەن سەید عەلی سیستانی مەرجەعی گەورەی شیعەکانی عیراقەوە کە بەڕەچەڵەک کەسێکی ئێرانیە بەڕێوە دەچێت، هاوشان لەگەڵ سەید عەلی سیسانی نوێنەری تایبەتی کۆماری ئیسلامی ئیران بوونی هەیەو کەناوی سەید موجتەبا حسێنییە، ئەو یەکێکە لەکەسەنزیک و باوەڕپێکراوانی خامنەیی و یەکێکە بووە لەکەسە نزیک و دڵسۆزەکانی ڕابەری کۆچ کردوی ئێران ئیمام خومەینی، کەسەید عەلی سیسانی هەموو فتواکان بەبڕیار و بەڕاوێژ کردن لەگەڵ سەید موجتەبا حسێنی دەردەکات و دەگوترێت بیرۆکەی هەرێمی پیرۆز و دروستکردنی حەشدی شەعبی لەڕێگای ئەوە وە بۆ مەرجەعیەت پێشنیار کراوە.

یەکخستەنەوەی تواناکانی شیعەیە کەلەخاکی پیرۆز ساڵانە بەملیۆنان لەنەجەف و کەربەلا گیرفانەکانیان بۆ مەرجەعیەت خاڵی دەکەن و منداڵەکانیان بەدڵسۆزی بۆ مەرجەعیەت پەروەردە دەکەن، تەواو کردنی هیلالی شیعی کە لەیەمەن سەرچاوەدەگرێت و لوبنان و سەرئاوەکانی سپی درێژ بۆتەوە کەسەرچاوەی ئەو هێزە بەشێکی بۆ هەرێمی پیرۆز دەگەڕێتەوە.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس