رائد جوحی سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عێراق

سەدام وەكو دادوەر دایمەزراند كەچی لێكۆڵینەوەی لەگەڵ خودی سەدام كرد

رائد جوحی سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عێراق

695 خوێندراوەتەوە

دوای پەسەندكردنی دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق ماوەیەكی كەم لە بەردەم بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق ماوە، بۆ راسپاردنی كەسێك بە پێی ماوەی دەستووری.


بەڵام هەر زوو بەرهەم ساڵح ئاگرەكەی لە خۆی دوورخستەوە داوای لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كرد بە پێی دەستوور گەورەترین فراكسیۆنی دیاری بكات بۆ ئەوەی كەسێك لەو فراكسیۆنە بۆ سەرۆكایەتی كردنی حكومەتی كاتی رابسپێردرێت. 

،،

ئه‌و دادوه‌ره‌ى دادگایی سه‌دام حسێنى كرد، كاندیده‌ بۆ ئه‌وه‌ى ببێت به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى حكومه‌تى عێراقى.

 
بەڵام خۆی لە خۆیدا سەرەتا گەروەترین قەیران لەوە وە سەرچاوەی گرت كە لە نێوان هەر دوو كوتلەی گەورە بینا بە سەرۆكایەتی فەتح و دەوڵەتی قانون كوتلەی ئیسڵاحیش بە سەرۆكایەتی سائیروون و نەسڕ یەكلانەبووەوە كامەیان كوتلەی گەورەن ئیتر بە تەوافوقی عادل عەبدولمەهدی كۆتایی هاتكەچی بە رژانی خوێنی زیاتر لە 500 خۆپیشاندەر وازی لە پۆستەكەی هێنا.
ئێستا تۆپەكە لە گۆرەپانی تەحریرە بۆ دیاریكردنی كاندیدێك ئەگەرچی هەر یەك لە محەممەد شیاع سودانی مستەفا كازمی سەرۆكی دەزگای هەوڵگری عێراق ناوەكەیان بۆ كۆشكی سەلام نێردراوە،بەڵام لە گۆرەپانی تەحریرەوە ناوی دادوەر رائید حوجی نێردراوە.

 دادوه‌ر جوحى له‌كاتى دادگایكردنى سه‌دام


تاوەكو ئێستا روون نییە ناوی دادوەرە جوحی بۆ كۆشكی سەلام نێردراوە یاخود نا؟ بە تایبەتی ئەو دادوەرە گەنجە لە مێژووی عێراق لە سەخترین قۆناغی ناوی مانشێت و سەردێری میدیاكان بوو بەڵام ماوەیەكی زۆرە لە سوچێكی وەزارەتی دارایی وەكو پشكێنەری گشتی كار دەكات.
چونكە ئەو دادوەرە جگە لە لێكۆڵینەوە لە سەدام حوسێن و سەرانی پێشووی حیزبی بەعس كرد هاوكات فەرمانی دەستگیركردنیش بۆ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە سەرووبەندی كوشتنی كەسایەتی شیعی عەبدولمەجید خۆئی دەركرد.

،،

 لە ساڵی 1971 لە بەغدا دایك بووە لە ساڵی 1993 بڕوانامەی بە كالۆریۆسی لە یاسا لە زانكۆی بەغدا بەدەستهێناوە لە ساڵی 1995 وەكو لێكۆڵینەری دادی لە وەزارەتی دادی عێراقی دامەزراوە تاوەكو ساڵی 2000.


كە دواتر شەروپێكدانێكی زۆر لە نێوان هێزەكانی ئەمریكا و سوپای عێراقی و میلیشیای مەهدی روویدا كە دواجار بە رێكەوتن و ئاگربەست و رادەستكردنەوەی چەكە قوڕسەكانی سوپای مەهدی كۆتایی هات بۆ ماوەیەكیش سەدر لە عێراق دووركەوتەوە بەڵام دیار نییە سەدر بە بوونی رائید جوحی رازی دەبێت یاخود نا.!؟

رائید جوحی گەنجێكی وەرگێر بوو لە ساڵی 1971 لە بەغدا دایك بووە لە ساڵی 1993 بڕوانامەی بە كالۆریۆسی لە یاسا لە زانكۆی بەغدا بەدەستهێناوە لە ساڵی 1995 وەكو لێكۆڵینەری دادی لە وەزارەتی دادی عێراقی دامەزراوە تاوەكو ساڵی 2000.

ساڵی 2002 دیبلۆمی باڵای بە دەستهێناوە لە پەیمانگای دادوەری لە ساڵی 2003 لە نەجەم دەبێتە داوەرە لە دادگای تاوان دوای دروستكردنی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق لە لایەن پۆڵ برێمەر و ئەنجوومەنی حوكم بۆ دادگایكردنی سەدام و سەرانی پێشووی رژێمی بەعس ژمارەیەكی زۆر دادوەر داوای لێبوردن دەكەن لەوەی سەرۆكایەتی ئەو دادگایە بكەن و بەشداری ئەو پرۆسەیە بكەن.

یەكێك لە دادوەرەكانی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق پەیوەندی بە رائد جوحییەوە دەكات كە دواتر ئەو دادوەرە لە لایەن بەعسییەكانەوە تیرۆر دەكرێت پێی دەڵێ‌: هیچ لارییەكت هەیە ناوی تۆش بخەینە نێو ئەو دادگایە ئەویش دەڵێ‌: نەخێر هیچ لارییەكم نییە من بروام بە سەربەخۆی و دادپەرورەری هەیە ئیتر لەو رۆژەوە ئەستێرەی بەختی ئەو گەنجە بەغدادییە دەگەشەێتەوە كاتێك یەكەم وێنەی سەدام حوسێن و عەلی حەسەن مەجید و بەرزان تكریتی لە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەی عێراقی دەركەوت.

رائید جوحی یەكەم بەر یەكەوتنی لەگەڵ سیستەمی نوێی عێراق دەستگیركردنی یەكەم پارێزگاری نەجەف بوو لە سەر تۆمەتی گەندەڵی كە نزیكەی 50 ملیۆن دیناری عێراقی بووە رائید جوحی كە ئەركی لێكۆڵینەوە كردنی لەو كەیسە لە ئەستۆ بووە دەڵێ‌:" تاوانەكە زۆر گەورە نەبوو بە پارەی ئێستا بەڵام یەكەم كاری گەورە بوو بۆ رێگری لە گەندەڵی".

رائید جوحی لە سەر كەیسی ئەنفال و گۆڕی بە كۆمەڵ و كوشتنی خەڵكی دوجێل لە لایەن سەدام لێكۆڵینەوە كردووە لە 21 تۆن بەڵگەنامەو 10 گۆڕی بە كۆمەڵ 280 شوێنی جوگرافی تاوان دەڵێ‌:" من لە ئیشەكانم نەترساوم ئەگەر دادوەر بترسێ‌ حەقە واز لە ئیشەكەی بهێنی و بچێتەوە ماڵەوە".
رائید جوحی بۆ لێكۆڵینەوە كردن لە تاوانی ئەنفال دوو نووسینگەی لە هەولێرو سلێمانی كردووتەوە تمیكی 100 كەسی دروست كردبوو تا رووماڵی شوێنی تاوانەكانی سەدام بكەن و بەڵگە بۆ رۆژی دادگایكردنی بخەینە بەردەم سەرۆكایەتی دادگا.

رائید جوحی
لە بارەی تاوانی ئەنفال كە چەندین ساڵ لێكۆڵینەوەی لە سەركردووە دەڵێ‌:" گەورەترین گۆڕی بە كۆمەڵمان لە سەماوە هەڵدایەوە بینمان پیاو ژن و منداڵ جیاكرابوونەوە هەندێك لە منداڵەكان مەمكەمژەیان لە دەم بوو گۆڕی منداڵەكان لە نێوان 5 تا 17 ساڵ بوو منداڵی 3 مانگی لە گۆڕە بە كۆمەڵكان هەبوو".

،،

 ناوه‌كه‌ى له‌نێو گۆڕه‌پانى ته‌حریره‌وه‌ به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ببێت به‌ سه‌رۆكوه‌زیرانى داهاتووى عێراق، به‌ڵام دیار نییه‌ ئه‌و پۆسته‌ وه‌ر ده‌گرێت یاخود نا.!

رائید جوحی لە بارەی سەدام حوسێنەوە دەڵێ‌:
" هەرگیز سەدام رووبەروو نەبینوە بەڵام لە تەلەفزیۆن دەمبینی مێژووش شاهێدی دەدات سەدام كاتێك سەرۆككۆمار بوو مەرسوومی دامەزراندنی منی وەكو دادوەر دەركردووە".

رائید جوحی دوای هەڵوەشاندنەوەی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق بروانامەی ماستەری بە دەستهێناوە لە ساڵی 2010 لە ئەمریكا لە ماوەی كاركردنی وەكو پشكێنەری گشتی لە وەزارەتەكانی بەرگری و دەرەوە پلاندانان و دەزگای دژە تیرۆری عێراقی كاریكردووە پۆستی ئێستای پێشنكێنەری گشتی وەزارەتی دارایی عێراقەو كاندیدی خۆپیشاندەرا و گۆڕەپانی تەحریرەبۆ سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عێراق..بەڵام دیار نییە ئەو پۆستە وەر دەگرێت یاخود نا؟