پێش ترامپ،  سێ سه‌رۆكی دیكه‌ی ئه‌مریكا ڕووبه‌ڕووی له‌كارلادان بوونه‌ته‌وه‌

پێش ترامپ، سێ سه‌رۆكی دیكه‌ی ئه‌مریكا ڕووبه‌ڕووی له‌كارلادان بوونه‌ته‌وه‌

594 خوێندراوەتەوە

وه‌رگێرانى: گۆران قادر

به‌ زۆرینه‌ی 230 ده‌نگ و له‌ به‌رامبه‌ر به‌ 197 ، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا بڕیاری دا كه‌ سه‌رۆك دۆناڵد ترامپ ڕه‌وانه‌ی دادگای ئه‌نجومه‌نی پیرانی بكات و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.

ترامپ به‌ تۆمه‌تی به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و له‌مپه‌ر دروست كردن له‌به‌رده‌م كاره‌كانی كۆنگرێسدا ئه‌م ڕێكاره‌ی له‌ دژ گیراوه‌ته‌ به‌ر، به‌مه‌ش ده‌بێته‌ چواره‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه‌ ڕووبه‌ڕووی هه‌وڵی دورخستنه‌وه‌ بوبێت. ئه‌و سه‌رۆكانه‌ كێ بوون كه‌ هه‌وڵدراوه‌ له‌ پۆسته‌كانیان دوور بخرێنه‌وه‌؟

له‌ مێژووی 243 ساڵه‌ی ئه‌مریكادا، سێ جار به‌مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ له‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كاندا كراوه‌،سه‌رۆك بیل كلینتۆن له‌ ساڵی 1998 و ئاندرۆ جۆنسۆن له‌ ساڵی 1868، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه‌، هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌كی كۆنگرێسیش بڕیاری دا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ریچارد نیكسۆن بكات، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌، به‌ڵام مێژوو ناوی ئه‌میشی وه‌ك یه‌كێك له‌و سه‌رۆكانه‌ تۆمار كردووه‌ كه‌ هه‌وڵی دورخستنه‌وه‌یان دراوه‌.

،،

" نابێت هیچ به‌رپرسێك له‌ پۆستێكی باڵا به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی پیران له‌ پۆسته‌كه‌ی دووربخرێته‌وه‌" ئه‌م بڕیاره‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرابوو، كه‌ جۆنسۆن نه‌توانێت ئه‌و به‌رپرسانه‌ له‌ پۆسته‌كانیان دووربخاته‌وه‌، كه‌ سه‌رۆك لینكۆڵن پێشتر داینابوون.

 ئاندرۆ جۆنسۆن (له‌ دیموكراته‌كان): دوای كۆچی دوایی سه‌رۆك ئه‌براهام لینكۆڵن پۆستی سه‌رۆكایه‌تی گرته‌ ئه‌ستۆ، یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكایه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كرابێت. كێشه‌ی جۆنسۆن كاتێك سه‌ری هه‌ڵدا كه‌ وه‌زیری جه‌نگی ئه‌و كاته‌ی له‌ ساڵی 1867دا له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌،ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌كی ئه‌و كاتی كۆنگرێس بوو، كه‌ به‌ ده‌ق ده‌ڵێت:

" نابێت هیچ به‌رپرسێك له‌ پۆستێكی باڵا به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی پیران له‌ پۆسته‌كه‌ی دووربخرێته‌وه‌" ئه‌م بڕیاره‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرابوو، كه‌ جۆنسۆن نه‌توانێت ئه‌و به‌رپرسانه‌ له‌ پۆسته‌كانیان دووربخاته‌وه‌، كه‌ سه‌رۆك لینكۆڵن پێشتر داینابوون.

له‌ (24/شوباتی 18689دا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری دا جۆنسۆن به‌ تۆمه‌تی (پێشێلكردنی یاسا و سوكایه‌تی به‌ كۆنگرێس) له‌ پۆسته‌كه‌ی دووربخرێته‌وه‌. بۆ ماوه‌ی 11 هه‌فته‌ ئه‌نجومه‌نی پیرانی جۆنسۆنی دادگایی كرد، به‌ڵام له‌ كۆتایدا بێ تاوانی سه‌لمێنرا و به‌ یه‌ك ده‌نگ ڕزگاری بوو.

 ریچارد نیكسۆن (كۆمارییه‌كان): سیخوڕی كردن به‌سه‌ر نوسینگه‌ی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی ئه‌مریكادا، قه‌یرانێكی سیاسی له‌ وڵاتدا خوڵقاند، كه‌ هانی ئه‌ندامانی كۆنگرێسی دا، ده‌ست به‌ ڕێكاری له‌سه‌ر كارلادانی نیكسۆن بكه‌ن.

،،

كلینتۆن توشی زۆرترین ئابڕووچون بۆته‌وه‌، یه‌كه‌مجار له‌ ساڵی 1994دا ڕووبه‌ڕووی ئابڕوچونی دارایی ناسراو به‌ (وایت وۆته‌ر ) بووه‌وه‌، كلینتۆن تۆمه‌تباربه‌وه‌ كرابوو كه‌ ئه‌و كاته‌ی حاكمی ویلایه‌تی ئاركنسۆ بووه‌، بۆ وه‌رگرتنی قه‌رز فشاری خستۆته‌ بانكێك.

نیكسۆن له‌سه‌ره‌تادا ویستی له‌و قه‌پرانه‌ ڕزگاری ببێت كه‌ به‌ (وۆته‌ر گیت) ناسرابوو، ره‌تی كرده‌وه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌و بابه‌ته‌وه‌ هه‌بێت، به‌ڵام دواتر نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی (FBI) چه‌ندین به‌ڵگه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌ویش ناچار بوو له‌ ساڵی (1974)دا ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌،به‌مه‌ش بوو به‌ یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه‌ و پۆسته‌كه‌ی ڕاده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی دووه‌م بكات. بیل كلینتۆن (دیموكراتیه‌كان): كلینتۆن توشی زۆرترین ئابڕووچون بۆته‌وه‌، یه‌كه‌مجار له‌ ساڵی 1994دا ڕووبه‌ڕووی ئابڕوچونی دارایی ناسراو به‌ (وایت وۆته‌ر ) بووه‌وه‌، كلینتۆن تۆمه‌تباربه‌وه‌ كرابوو كه‌ ئه‌و كاته‌ی حاكمی ویلایه‌تی ئاركنسۆ بووه‌، بۆ وه‌رگرتنی قه‌رز فشاری خستۆته‌ بانكێك.

له‌ هه‌مان ساڵدا كارمه‌ندێكی له‌ ویلایه‌تی ئاركسنۆ به‌ ناوی (پاولا جۆنز) كلینتۆنی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی گێچه‌ڵی سێكسی پێكردووه‌ و سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كرد، به‌ڵام كلینتۆن هه‌وڵی دا سود له‌ پارێزبه‌ندی (حصانه‌)وه‌ربگرێت، به‌ڵام دادگا داواكه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌. ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ساڵی 1998دا كلینتۆنی به‌ سوێندی درۆ و قۆستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات تۆمه‌تبار كرد، كلینتۆن ڕه‌تی كرده‌وه‌ ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه‌. ئه‌نجومه‌نی صیران له‌ شوباتی 1999دا بێ تاوانی كلینتۆنی سه‌لماند، چونكه‌ نه‌توانرا ده‌نگی سێ له‌سه‌ر چوار له‌ دژی كۆبكرێته‌وه‌.