خۆپیشاندانەکان تا کەی بەردەوام دەبن ؟

خۆپیشاندانەکان تا کەی بەردەوام دەبن ؟

1858 خوێندراوەتەوە

  له‌ هه‌فته‌ى دووه‌می خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، له‌ باره‌ی به‌رده‌وامی بایكۆت و نه‌چوونه‌وه‌ بۆ هۆڵه‌كانی خوێندن مامۆستایان بوون به‌ دوو به‌شه‌وه‌، هه‌ندێك له‌ مامۆستایان ڕایانگه‌یاند  له‌به‌ر خه‌مى خوێندكاران بایكۆتیان شكاند و بڕیاریاندا بچنه‌وه‌ هۆڵه‌كانى خوێندن و خۆیان ئاماده‌ بكه‌ن بۆ به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كانی خوێندكاران، له‌ به‌رامبه‌ریشدا به‌شێكی دیكه‌ی مامۆستایان له‌ هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ڵێن به‌هیچ به‌ڵێنێكى بێ كردار ناچنه‌وه‌ هۆڵه‌كانى خوێندن. 

عادل حه‌سه‌ن، كه‌ ماوه‌ی سێ ساڵه‌ به‌رده‌وام له‌سه‌ر شه‌قام و ناو خۆپیشاندانی مامۆستایان و موچه‌خۆران له‌ سلێمانی ده‌بینرێت، له‌ باره‌ى شكاندنی بایكۆتی مامۆستایانه‌وه‌  به‌ دیپلۆماتیك مه‌گه‌زینی ووت:"ئه‌وانه‌ی بایكۆتیان شكاندووه‌ خوێندنه‌وه‌یه‌كى ووردیان بۆ بابه‌ته‌كه‌ نه‌كردووه‌ و هێشتا حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتدارانیان باش نه‌ناسیووه‌". 

ده‌شڵێت:"حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتداران له‌ ماوه‌ى رابردوودا زۆرترین به‌ڵێنى بێ كرداریان به‌خه‌ڵكى داوه‌ چۆن ده‌بێت له‌ئێستادا به‌ دوو قسه‌ى ده‌سه‌ڵات بچیته‌ هۆڵه‌كانى خوێندن".

،،

"حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتداران له‌ ماوه‌ى رابردوودا زۆرترین به‌ڵێنى بێ كرداریان به‌خه‌ڵكى داوه‌ چۆن ده‌بێت له‌ئێستادا به‌ دوو قسه‌ى ده‌سه‌ڵات بچیته‌ هۆڵه‌كانى خوێندن".

 

CVT
عادل حەسەن، ئەندامی دەستە مامۆستایانی ناڕازیی لە سلێمانی

 

،،

" سوورين له‌سه‌ر بایكۆت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچنه‌وه‌ هۆڵه‌كانى خوێندن تا ئه‌وكاته‌ى به‌ فه‌رمی و به‌كردار حكومه‌تى هه‌رێم سیسته‌مى پاشه‌كه‌وتى موچه‌ هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه‌ و داوا ره‌واكانى موچه‌خۆران دابین نه‌كات".

 

هه‌روه‌ها حه‌یده‌ر محه‌مه‌د، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى مامۆستایانى ناڕازیی له‌ شاری هه‌ولێر، به‌ دیپلۆماتیك مه‌گه‌زینی ڕاگه‌یاند:"ئێمه‌ له‌به‌ر ده‌سه‌ڵات و به‌ڵێنه‌كانى ده‌سه‌ڵات نه‌چووینه‌ته‌وه‌ بۆ هۆڵه‌كانى خوێندن، به‌ڵكو ئه‌وه‌ خه‌مى خوێندكاران و تاقیكردنه‌وه‌كانیانه‌ وا ده‌كات ئێمه‌ ناچار بین بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى بچینه‌وه‌ هۆڵه‌كانى خوێندن".

  

FGV
خۆپیشاندانی مامۆستایان و موچەخۆران ـ هەولێر

 

عادل حه‌سه‌ن، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات:" ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر بایكۆت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچنه‌وه‌ هۆڵه‌كانى خوێندن تا ئه‌وكاته‌ى به‌ فه‌رمی و به‌كردار حكومه‌تى هه‌رێم سیسته‌مى پاشه‌كه‌وتى موچه‌ هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه‌ و داوا ره‌واكانى موچه‌خۆران دابین نه‌كات".

،،

"ئێمه‌ له‌به‌ر ده‌سه‌ڵات و به‌ڵێنه‌كانى ده‌سه‌ڵات نه‌چووینه‌ته‌وه‌ بۆ هۆڵه‌كانى خوێندن، به‌ڵكو ئه‌وه‌ خه‌مى خوێندكاران و تاقیكردنه‌وه‌كانیانه‌ وا ده‌كات ئێمه‌ ناچار بین بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى بچینه‌وه‌ هۆڵه‌كانى خوێندن".

 

 حه‌مید محه‌مه‌د، مامۆستایه‌كی ناڕازیی كه‌ له‌ سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ولێردا  له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ وه‌ك خۆی ده‌ڵێت:" فڕێندراوه‌ و ڕووبه‌ڕوی ئازار و لێدان بووه‌ته‌وه‌"، به‌ دیپلۆماتیك مه‌گه‌زینی وت:" ئێمه‌ هه‌ركاتێك بمانه‌وێت بایكۆت ئه‌نجام ده‌ده‌ینه‌وه‌، بۆ خه‌ڵكیشمان سه‌لماند هه‌ولێریش له‌گه‌ڵ شكۆى مامۆستادایه‌ و كه‌ى بیه‌وێ خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌داته‌وه‌". 

به‌شێكی دیكه‌ی مامۆستایانی ناڕازیی كه‌ بۆ ئه‌م ڕاپۆرته‌ی دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین قسه‌یان كردووه‌، ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌، خزمه‌تكردن به‌خوێندكاران ئه‌وه‌ نییه‌ بچیته‌وه‌ هۆڵه‌كانى خوێندن به‌ڵكو ئه‌وه‌یه‌ به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر بایكۆت تاكو مافه‌كانى مامۆستایان كه‌ دواجار مافى خوێندكارانیشه‌ دابین بكرێن.  

،،

"ده‌بێت خوێندكارانیان له‌یاد بێت و ئه‌و ڕه‌نجه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ بۆ خوێندن داویانه‌ به‌ فیڕۆ نه‌چێت، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌گه‌ڵ بایكۆت و ناڕه‌زایه‌ییه‌كاندا بیرێكى جدیش له‌ خوێندكارى بێتاوان بكرێته‌وه‌".

 

ڕۆژی (2018.3.25)، خۆپیشاندانی به‌شێكی مامۆستایان و موچه‌خۆران له‌ سه‌رتاسه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد، سێ رۆژ دواتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی كۆبوونه‌وه‌، دواتر سیسته‌مێكی نوێی دابه‌شكردنی موچه‌یان ڕاگه‌یاند.

 

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان