HDP ژماره‌ی ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانیانه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌  توركیا ده‌ستگیری كردوون

HDP ژماره‌ی ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانیانه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ توركیا ده‌ستگیری كردوون

436 خوێندراوەتەوە

ده‌سه‌ڵاتدارێتی توركیا به‌سه‌ركردایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، به‌رده‌وامه‌ له‌ سیاسه‌تی سه‌ركوتكردنی دژ به‌ سه‌رۆك شاره‌وانی و سیاسیه‌كانی كورد، له‌ زیندانه‌كاندا قایمی كردوون به‌مه‌ش كوده‌تای به‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی یاسادا كردوه‌، ڕۆژی هه‌ینی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا فیڵیزبۆلۆتكین هاوسه‌رۆكی (شاره‌وانی سور)ی سه‌ر به‌ شاری ئامه‌د و چه‌ندین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كه‌شیان ده‌ستگیر كرد.

پارتی گه‌لانی دیموكران ئاشكرای كرد، كه‌ ئه‌نكه‌ره‌ 31 قه‌یومی بۆ ئه‌و شاره‌وانیانه‌ داناوه‌، كه‌ پێشتر سه‌رۆكه‌كانیان سه‌ر به‌ پارته‌كه‌ی ئه‌وان بوون

،،

HDP ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات 23 سه‌رۆك شاره‌وانیان ده‌ستگیر كراون وله‌ كاتێكی هه‌ستیاردا دادگایی ده‌كرێن.

 

له‌ به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌ته‌كانی توركیا دژ به‌ گه‌لی كورد، رۆژی هه‌ینی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی سور یان ده‌ستگیر كرد، هه‌روه‌ها چه‌ندین وێنه‌ش بڵاو كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌مپه‌ری به‌رگریان به‌ ده‌ورو پشتی بینای شاره‌وانیه‌كه‌دا داناوه‌.

پارتی گه‌لان زۆرینه‌ی شاره‌وانیه‌كانی باشوری ڕۆژهه‌لاتی توركیا (باكوری كوردستان) به‌ڕێوه‌ ده‌بات، بۆ یه‌كسانی له‌ نێوان ژن و پیاواندا سیسته‌می هاوسه‌رۆكی داناوه‌، كه‌ ژن و پیاوێكن.

ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی توركیا بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ بۆڵۆتكین لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر چه‌ندنی كه‌یس له‌گه‌ڵ ده‌كرێت كه‌ گرنگترینیان ( پشتگیری تیرۆر، سوكایه‌تی به‌ گه‌لی تورك و په‌رله‌مان و حكومه‌ت) ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ له‌ مه‌راسیمی ناشتنی دوو گه‌ریله‌ی په‌كه‌كه‌ ئاماده‌بووه‌ و به‌شداری له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كردووه‌، كه‌ تایبه‌ت بووه‌ به‌ باس كردنی عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان.

ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ نوسینگه‌ی دادوه‌ری ویلایه‌تی ئه‌زمیری توركیا، ڕایگه‌ساند كه‌ سه‌رۆك شاره‌وانی شاره‌كه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌ر به‌ پارتی گه‌لی كۆمارییه‌، دواتریش به‌رپرسێكی پارته‌كه‌ ڕایگه‌یاند: سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كه‌یان به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ست بوونی به‌ كوده‌تاكه‌ی ساڵی (2016) ده‌ستگیر كراوه‌.