دزه‌ گه‌وره‌كان به‌مجۆره‌ دزى ده‌كه‌ن

دزه‌ گه‌وره‌كان به‌مجۆره‌ دزى ده‌كه‌ن

655 خوێندراوەتەوە

گه‌نجینه‌كه‌یان دۆزیه‌وه‌و كردیانه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ به‌شێكى ده‌رگاكه‌ بشكێنن.

شته‌كانیان هه‌مووى بردو به‌رپرسى دزه‌كان له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ دانیشت‌و وتى: یارى پۆكه‌ر بێنه‌ با یارى بكه‌ین .

یه‌كێك له‌ دزه‌كان وتى: با ڕاكه‌ین و له‌ ماڵه‌كه‌ى ئێمه‌دا پۆكه‌ر بكه‌ین.

به‌رپرسى دزه‌كان به‌سه‌ر سه‌ریا هاوارى كردو وتى: من به‌رپرستانم چیتان پێ ئه‌ڵێم ئه‌بێت ئه‌وه‌ بكه‌ن.

یه‌كێك له‌ دزه‌كان یارى پۆكه‌رى هێناو ده‌ستیان كرد به‌ یارى پۆكه‌ر. سه‌ركرده‌ى دزه‌كان وتى: ته‌سجیله‌كه‌ بخه‌ره‌ ئیش و سه‌وته‌كه‌ى به‌رز بكه‌وه‌. دزه‌كان ترسان چونكه‌ سه‌ركرده‌كه‌ى فه‌رمانى كرد بوو.

خاوه‌ن كۆشكه‌كه‌ هاته‌وه‌و ده‌مانچه‌ى ده‌رهێناو وتى: ئه‌ى دزه‌كان ئه‌وه‌ چى ده‌كه‌ن له‌ ماڵى ئێمه‌؟

به‌رپرسى دزه‌كان خۆى تێك نه‌داو به‌ هێواشى به‌ دزه‌كانى وت: یاریه‌كه‌تان ته‌واو بكه‌ن و واز له‌ خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ بێنن و زۆر گرینگى پێمه‌ده‌ن.

خاوه‌ن كۆشكه‌كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ پۆلیسه‌وه‌ كرد و وتى: فریام كه‌ون دز هاتۆته‌ ماڵمانه‌وه‌ . پۆلیس هات، خاوه‌نى كۆشكه‌كه‌ وتى گه‌وره‌م ئه‌وه‌ دزه‌كانن ئه‌وه‌ش پاره‌كه‌مه‌ كه‌ دزیویانه‌ و قومارى پێده‌كه‌ن و له‌به‌رده‌میانه‌.

به‌رپرسى دزكان به‌ پۆلیسه‌كه‌ى وت: گه‌وره‌م ئه‌و پیاوه‌ درۆ ده‌كات، ئێمه‌ى بۆ ئێره‌ بانگهێشت كردووه‌ تا یارى له‌گه‌ڵ بكه‌ین، ئێمه‌ش یاریمان كردو ئێستا هه‌موو پاره‌كه‌ى دۆڕاندووه‌و ده‌مانچه‌ى ده‌رهێناوه‌و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر نه‌مده‌نه‌وه‌ پۆلیس ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه‌و ده‌ڵێم دز هاتۆته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌م.

پۆلیس سه‌یرى مێز و كورسییه‌كه‌ى كرد راسته‌ هه‌موو پاره‌كه‌ له‌سه‌ر مێزه‌كه‌یه‌ و گۆرانى به‌ده‌نگى به‌رز ئیش ئه‌كات و ئاماده‌بوان به‌رده‌وامن له‌ یارى پۆكه‌ر.

پۆلیس وتى به‌ خاوه‌ن كۆشكه‌كه‌: بانگهێشتى ماڵه‌وه‌یان ئه‌كه‌یت و یارییان له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌ى كاتێكیش یاریه‌كه‌ ئه‌دۆڕێنیت په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ ده‌كه‌یت و ده‌ڵێیت دز هاتۆته‌ سه‌ر ماڵمان؟ ئه‌گه‌ر جارێكى تر كارێكى له‌و شێوه‌یه‌ بكه‌یت ئه‌وخه‌ینه‌ ناو گرتووخانه‌.

پۆلیسه‌كه‌ به‌ره‌و ده‌رگا به‌رێكه‌وت بۆ ئه‌وه‌ى كۆشكه‌كه‌ به‌جێبهێڵێت، سه‌ركرده‌ى دزه‌كان وتى: گه‌وره‌م ئه‌گه‌ر بڕۆیت ئه‌مانكوژێت، بۆیه‌ هه‌موو دزه‌كان به‌ پاسه‌وانى پۆلیس هه‌موو پاره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان برد و له‌ كۆشكه‌كه‌ ڕۆیشتنه‌ ده‌ره‌وه‌.

له‌ ئێستادا دزه‌ گه‌وره‌كان به‌و شێوه‌یه‌ دزیمان لێ ده‌كه‌ن.

 

author photo

شارەزای کاروباریی عێراق