ئه‌وانه‌ى پارتى ناوى نابوون، گرووپى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ده‌نگى یه‌كه‌مى حزبه‌كه‌یان بوون

ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى یه‌كـێتى هۆشدارى له‌باره‌ى پێكدانانى نێوان پارتى و یه‌كێتى ده‌دات

ئه‌وانه‌ى پارتى ناوى نابوون، گرووپى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ده‌نگى یه‌كه‌مى حزبه‌كه‌یان بوون

979 خوێندراوەتەوە

 

به‌قه‌ولى پارتى، ئه‌و گروپه‌ى كه‌ تۆمه‌تبار بوون به‌ 16ى ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌مرۆ ده‌بنه‌ ده‌نگى یه‌كه‌مى حزبه‌كه‌یان و ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى پێشووى حزبه‌كه‌ش ده‌ڵێـت: بارزانى پێى خۆش بێت یان نا ده‌بێت قبوڵیان بكات.

 

كۆنگره‌ى یه‌كێتى و هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى به‌ره‌و كۆتایی ده‌روات و له‌جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه كه‌ بنه‌ماڵه‌ى تاڵـ‍ه‌بانى ( مام جه‌لال و شێج جه‌نگى) له‌پێشه‌وه‌ى هه‌موو ده‌نگه‌كانن. 

،،

 گروپێك له‌ناو یه‌كێتى دێنه‌پێشه‌وه‌ كه‌ پێده‌چێت زۆر شتى پارتى ره‌ت بكه‌نه‌وه‌، ته‌نانه‌ت كێشه‌ش دروست بكه‌ن بۆ ئه‌م حكومه‌ته‌ى ئێستا كه‌ پارتى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.

 

گروپى 16ى ئۆكتۆبه‌ر كێن؟

به‌پێى مه‌زهه‌بى سیاسى ئێستاى پارتى، ئه‌وانه‌ن كه‌ ده‌ستیان هه‌بوو له‌ له‌باربردنى ده‌ره‌نجامه‌كانى ریفراندۆم و ته‌سلیمكردنى كه‌ركوك و هاتنه‌وه‌ى حكومه‌تى ناوه‌ندى بۆ ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كان.

له‌سه‌روى هه‌موو ناوه‌كانه‌وه‌ لاى پارتى ناوى بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور جه‌نگى و ئاراس جه‌نگى دێـت، كه‌ ئه‌مانه‌ سێ ده‌نگى یه‌كه‌م و دیارى كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتى بوون.

 

پارتى پێش كۆنگره‌ زۆر هه‌وڵیدا تاكو ئه‌م ده‌موچاوانه‌ نه‌بنه‌ زۆرینه‌ى كۆنگره‌ و ئیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرد كه‌ ده‌موچاوه‌ كۆنه‌كان بمێننه‌وه‌ تاكو بتوانێ به‌ ئاسانى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات.

 

به‌پێى، وته‌ى زانا عه‌بدولره‌حمان ئه‌ندامى په‌رله‌مانى پێشووى یه‌كێتى كه‌ له‌ئێستا به‌رگرى له‌ سیاسه‌ته‌كانى لاهور جه‌نگیش ده‌كات، بارزانى تا دوێنێش ئاماده‌ نه‌بووه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌موچاوه‌ نوێیانه‌ى یه‌كێتى بكات كه‌ هاتوونه‌ته‌ پێش، بۆیه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ى پێشووى یه‌كێتى ده‌ڵێت: پارتى پێى خۆشه‌ یان نا ده‌بێ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، چونكه‌ سه‌رده‌مى كۆنه‌كان به‌سه‌رچوو. 

،،

پارتى ده‌بێت خۆى ئاماده‌ بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه‌ى كه‌ له‌ماوه‌ى رابردوو تۆمه‌تبارى ده‌كردن به‌ 16ى ئۆكتۆبه‌ر.

 

پارتى زۆر نیگه‌رانه‌

پێده‌چێت له‌م كۆنگره‌یه‌دا به‌خت یاوه‌رى پارتى نه‌بێت و هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌رچوون كه‌ ئه‌نتى پارتین و بارزانى حه‌ز به‌ دیداریان ناكات، ته‌نانه‌ت به‌ مه‌حمود سه‌نگاوى و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیشه‌وه‌ كه‌ ده‌نگى یه‌كه‌مى بازنه‌كه‌یان بوون.

 

بۆیه‌ پارتى تاكو ئێستا نیگه‌رانه‌ له‌ ده‌ره‌نجامه‌كانى كۆنگره‌ى چوارى یه‌كێتى و دیار نییه‌ چۆن و به‌ چ رێگه‌یه‌ك پیرۆزبایان لێ ده‌كات.

چونكه‌ به‌پێ وته‌ى ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ى پێشووى یه‌كێتى بێت، قۆناغێكى نوێ بۆ یه‌كێتى دێته‌ پێشه‌وه‌ كه‌ بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور جه‌نگى ئاراسته‌ى ده‌كه‌ن و پارتیش به‌ ئاسانى بۆى هه‌زم ناكرێت.

بۆیه‌ پێشبینى ده‌كات كه‌ پێكدادان و جه‌نگى سارد له‌نێوان ده‌موچاوه‌ تازه‌كانى یه‌كـێتى و پارتى بێته‌ ئاراوه‌.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان