لەسەردەمی مەحویدا چەند كەسێكی تر ناویان مەحوی بووە

یەكێكیان رێگرو جەردە بووە

لەسەردەمی مەحویدا چەند كەسێكی تر ناویان مەحوی بووە

897 خوێندراوەتەوە


لەسەردەمی مەحوی شاعیری گەورەی كوردا، دەیان كەسی تر هەبوون كە هەمان ناو و نازناوی ئەو شاعیرەیان هەبووە، یەكێك لەوانە كەسێك بووە كە رێگرو جەردە بووەو خەڵكی ئەوكاتی دوچاری كێشەو گرفت كردۆتەوە.


بەپێی چەند بەڵگەنامەیەكی ئەرشیفی دەوڵەتی عوسمانی لەتوركیا، لەسەردەمی مەحوی شاعیردا، چەند كەسێكی تر ژیاون كە هەمان ناو و نازناوی ئەو شاعیرەیان هەبووە.

،،

لەئەدەبیاتی ئێمەدا تا ئێستا ئەوەی ساغ بۆتەوە ئەوەیە كە نازناوی مەحوی تەنهاو تەنها تایبەتە بە موحەمەد مەحوی شاعیر، بەڵام لەراستیدا ئەگەر گەڕانێكی سەرپێی بكەیت بە بەڵگەنامەكانی عوسمانیدا ناوى دیكه‌ش ده‌بینین..


مەحوی شاعیر، ناوی تەواوی مەلا محەمەدی كوڕی مەلا عوسمانی باڵخە. بەپێی سەرچاوە مێژوییەكان، ناوبراو لەساڵی 1829 لەشاری سلێمانی لەدایك بووەو دەوترێت 74 ساڵ ژیاوە، بەو پێیەش بێت ساڵی 1904 كۆچی دوایی كردووە.


لەبەڵگەنامەكانی ئەرشیفی دەوڵەتی عوسمانی (خەلافەتی ئیسلامی عوسمانی) لەتوركیا، لەو سەردەمەی كە مەحودی شاعیر ژیاوە، چەند كەسێكی تر بوونیان هەبووە كە هەمان نازناویان هەبووە، هەروەك ئەوەی لەكتێبی (مەحموی لەبەڵگەنامەكانی عوسمانی و دەستنوسەكاندا) هاتووە كە لەنێوان پەڕاوی ئەو ژێدەرو سەرچاوانەی بەدرێژایی مێژو بەدەستی ئێمە گەیشتون، لەئەدەبیاتی ئێمەدا تا ئێستا ئەوەی ساغ بۆتەوە ئەوەیە كە نازناوی مەحوی تەنهاو تەنها تایبەتە بە موحەمەد مەحوی شاعیر، بەڵام لەراستیدا ئەگەر گەڕانێكی سەرپێی بكەیت بە بەڵگەنامەكانی عوسمانیدا، ئەوا بەدەیان ناوی مەحوی بەرچاو دەكەون.


هەرلەو كتێبەدا ئەوە هاتووە كە یەكێك لەو موحەمەد مەحوی ناوانە یەكێك بووە كە بووتە هۆی بێزاركردنی دانیشتوانی گوندێكی كوردی، بەكاری ئاژاوەگێڕی لەنێوان هەژاران، هەروەها رێگر بووەو كاری ناپەسەندی كردووە.

،،

سێهەم: موحەمەد مەحوی، كەسایەتی ئاژاوەگێڕو خراپەكار لەگوندێكی ناوچەی هەكاری باكوری كوردستان بووه‌.


لەو سەرچاوەیەشدا ئەوە هاتووە كە جگەلەناوی مەحوی وەك كەسایەتی، چەندین ناوچەو شوێنی ئەوكاتەی دەوڵەتی عوسمانی ناویان مەحوی بووەو لەئەرشیفی دەوڵەتەكەدا وەك بەڵگەنامە ماونەتەوە.


بەپێی ئەو بەڵگانەی لە ئەرشیفی دەوڵەتی عوسمانیدا بوونیان هەیە، ئەم كەسایەتییانەی خوارەوە هەمان ناوی مەحوی شاعیریان هەبووە:
یەكەم: موحەمەد مەحوی بەرێوەبەری ناحیەی بوجاق.
دووەم: موحەمەد مەحوی، بەرێوەبەر لەناحیەی ئاق ئاباد.
سێهەم: موحەمەد مەحوی، كەسایەتی ئاژاوەگێڕو خراپەكار لەگوندێكی ناوچەی هەكاری باكوری كوردستان.
چوارەم: موحەمەد مەحوی، بەرێوەبەری ناحیەی ئیزولی.


مەحوی وەك شاعیرێكی گەورەی كورد، لەتەمەنی پیریدا نازناوی مەحوی بۆخۆی دیاریكردووە، واتە لە تافی لاوێتیدا، نازناوی (مەشوی) هەبووە. ئەمەش بەپێی تەواوی سەرچاوە مێژوییەكانی كورد كە بۆ باسی مەحوی تەرخانكراوە. لەئێستاشدا لەخۆشەویستی بۆ ئەو شاعیرە گەورەیە، هەزارەها كەس بەناوی مەحویەوە ناونراون و تا دێت ناوی ئەو شاعیرە گەورەیە لەمنداڵی تر دەنرێت.

 

author photo

ڕۆژنامەنووس