وەرگێڕانى: گۆران قادر
ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، دامه‌زرێنه‌ری كتائیبی حزبوڵڵای عیراق، له‌ڕووی دامه‌زراندن و ڕاهێنانه‌وه مێژوویه‌كی درێژی له كاركردن له‌گه‌ڵ میلیشیا ئێرانیه‌كاندا هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه ببێته ڕاوێژكاری قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران.
ئه‌بو مه‌هدی 19 ناوی جیاوازی بۆ خۆی داناوه،واشنت كاتێك ناوی خسته لیستی سزادراوه‌كانی له ساڵی 2009دا ئه‌م ناوانه‌ی ئاشكرا كرد، له گرنگترین ئه‌و ناوانه‌ش بریتین له (جمال جعفر علی، ابو مهدی البصری، جمال جعفر الابراهیمی، جمال التمیمی،كه ئێستا جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیه.
ئه‌بو مه‌هدی ڕۆڵێكی گرنگی له جێبه‌جێ كردنی ئه‌جێندای ئێران له ناوچه‌كه و ده‌ستوه‌ردانی له‌كاروباری عیراقدا بینیوه،ئه‌و یه‌كێكه له هه‌ره كه‌سایه‌تیه چالاكه‌كانی عیراق، كه له ساڵی 2003ه‌وه له‌گه‌ڵ تاران‌دا كار ده‌كات.
سه‌ره‌تای كاركردنی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی كه له (حزبی ده‌عوه)ی عیراقی بوو، كه له‌گه‌ڵ (حزب الله) هاوپه‌یمانێتی به‌ست بۆ ته‌قینه‌وه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی كوه‌یت له ساڵی 1983 و هه‌وڵی تیرۆركردنی ئه‌میری كوه‌یت له ساڵی 1985دا.
پاشان موهه‌ندیس فه‌رمانده‌یی (فیلق بدر)ی گرته ئه‌ستۆ، كه باڵی سه‌ربازی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆرشی ئیسلامی عیراق بوو،كه به‌شداری له تاڵانكاریهكاندا كردووه و ڕژێمی ئه‌و كاتی عیراقیش به ئامانج گرتبووی.
دوای ڕوخانی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن له عیراق، ئه‌بو مه‌هدی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئێرانی وه‌رگرتوو بوو به ڕاوێژكاری قاسمی سوله‌یمانی.
ئه‌بو مه‌هدی ڕۆڵێكی گرنگی له دروستكردنی میلیشیكاندا بینی ، كه گرنگترینیان دامه‌زراندنی حزب الله له عیراق بوو له ساڵی 2007دا، كه ئێستا به‌شێكه له حه‌شدی شه‌عبی، هه‌روه‌ها ڕۆڵێكی گرنگی له شه‌ری سوریاشدا بینی له ساڵی 2013دا.
له مانگی حوزه‌یرانی 2017دا، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس وه‌ك كه‌سی دووه‌می حه‌شد له ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ركه‌وت، كه به فارسی قسه‌ی ده‌كرد و لایه‌نگری خۆی بۆ قاسمی سوله‌یمانی دووپات كرده‌وه

حزب الله و سه‌ركه‌وتكردنی خۆپیشانده‌ران:
ئه‌بو مه‌هدی به‌وه تێوه گلاوه كه فه‌رمانی به چه‌كداره‌كانی حزب الله كردووه، كه هێرش بكه‌نه سه‌ر خۆپیشانده‌ران و ڕێگریان لێبكه‌ن، هه‌روه‌ها (هیومان رایتس وۆچ) پێش دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر بڵاوی كرده‌وه، كه جۆره چه‌كدارێك له مه‌یدانه‌كانی خۆپیشانده‌راندا بوونیان هه‌یه، كه ناسنامه‌یان دیاری نه‌كراوه ، هه‌روه‌ها هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیشیان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كاندا هه‌یه، ئه‌م چه‌كدارانه له ڕۆژی شه‌شی دێسه‌مبه‌ردا چه‌ندین تاوانی كوشتن و وه‌حشیگه‌رانه‌یان له مه‌یدانه‌كانی خۆپیشانده‌ران له به‌غداد ئه‌نجامداوه.
ڕێكخراوه‌كه ده‌ڵێت:" ژماره‌ی قوربانیه‌كانی ده‌ستی ئه‌و چه‌كدارانه له نێوان 29 بۆ 80 كوژراودایه، له‌گه‌ڵ برینداركردنی 137 كه‌سی دیكه".
هیومان رایتس وۆچ له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت:" له 8ی دێسه‌مبه‌ردا گرته ڤیدیۆیه‌ك له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاو كرایه‌وه، كه فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غداد له‌ناو هه‌مان ئه‌و چادره پزیشكیه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه هه‌شت كه‌س به ده‌ست و چاوی به‌سراوی تێداب وو، كه دواتر ئازاد ده‌كرێن، یه‌كێك له‌و دیلانه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی بوونه‌ته‌وه، چهكدارێكیش پێی ڕاگه‌یاندوون كه ئێمه له لایه‌ن (كتائب حزب الله)ی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبیه‌وه گیراوین، هه‌روه‌ها فهرماندهكهشیان له‌وێ بوونی هه‌بووه".

هه‌ڕه‌شه كردن له ئه‌مریكا:
له مانگی ئابی ڕابردوودا گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی عیراق، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكایان به به‌رپرس زانی له‌و هێرشانه‌ی كه كراوه‌ته سه‌ر باره‌گاكانیان، كه چوار هێرشیان ته‌قینه‌وه بووه و ئه‌نجامده‌رانی به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
گروپه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئیمزای ئه‌بو مه‌هدی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ره ده‌ڵێت:" ئێمه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه به‌رپرسی یه‌كه‌م و كۆتایی له‌و ڕووداوانه ته‌نها ئه‌مریكایه، له ئه‌مڕۆوه هه‌ر ڕووداوێك ڕووبدات به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانیان".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه ئه‌مریكا له ڕێگای به كرێگیراو و چالاكی جۆری و فڕۆكه‌ی پێشكه‌وتووی نوێوه كرداره‌كانی ئه‌نجام ده‌دات.
سزاكانی ئه‌مریكا:
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه پاره و سامانی كتائبی حزب الله و ئه‌بو مه‌هدی بلۆك ده‌كرێت، چونكه ئه‌وان مه‌ترسین له‌سه‌ر ئاسایشی عیراق.
ئه‌مریكا ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیسی ڕاوێژكاری خسته لیستی تیره‌وه و سزای مادی و سڕكردنی هه‌ر پارهدانێكیشی بۆ ده‌ركرد.
په‌یمانگای واشنتن له ڕاپۆرتێكیدا له ساڵی 2015دا بڵاوی كرده‌وه، كهمیلیشیا توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به ئێران هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی و ئارامی هه‌رێمی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا.