د. هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر پارێزگاری سلێمانی به‌وه ناسراوه، كه كه‌سێكی ڕه‌وانبێژه و بۆ قسه كردن له‌سه‌ر بابه‌ته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینیه‌كان په‌كی ناكه‌وێت و هه‌ندێك جار وه‌ك شاعیر وشه‌كان ڕێك ده‌خات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌موو كات به‌خت یاوه‌ری نه‌بووه،له هه‌ندێك بۆنه و چاوپێكه‌وتندا قسه‌كانی ئامانجی نه‌پێكاو كاردانه‌وه‌ی لێكهوێتهوه، كه گرنگترینیان ژماره‌ی كاره‌كانی و وتیهكی له شاری سنه و دواین قسه‌شی دروستكردنی دهخیلهیهك بوو.
د. هه‌ڤاڵ پێشتر جگه له ژماره‌ی كاره‌كانی قسه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌شاری سنه كرد، كه كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه، به‌ڵام كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ڕۆشنبیران و ئه‌كادیمان بوو، پارێزگاری سلێمانی له میانی به‌شداری كردنی له كۆنگره‌ی ناودارانی كورد له شاری سنه له رۆژی( 2ی ته‌موزی 2019) وتی:" ده‌وڵه‌تی كوردستان نیه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت نیه كوردی تێدا نه‌بێت"، ئه‌م قسه‌یه د. هه‌ڤاڵ وه‌ك قسه‌یه‌كی سیاسی گرنگ كردی، نیوه دێڕی یه‌كه‌م مانایه‌كی سیاسی هه‌یه و كورد هێشتا پێی نه‌گه‌یشتووه، ئه‌مه هیچ كێشه‌یه‌كی نیه.
،،
ناتوانرێت به‌رمیلێكی پێبكڕدرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ڕۆژی 250 دینار پاشه‌كه‌وت بكرێت، ده‌كاته (91.250) دینار ، ئه‌مه له كاتێكدایه به‌رمیلێك نه‌وت زیاتر له (130.000) سه‌دو سی هه‌زار دیناره، بۆیه ئه‌گه‌ر د. هه‌ڤاڵ ورتر بووایه و بیوتایه (500) دینار كێشه‌ی بۆ دروست نه‌ده‌بوو، ئه‌و كات ته‌نها ڕه‌خنه‌ی لێده‌گیرا.
به‌ڵام نیوه دێڕی دووه‌م هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌ق و گه‌وره‌یه، چونكه چه‌ندین ده‌وڵه‌ت هه‌یه و كوردیشی تێدا نیه، ناكرێت كورد له هه‌موو ده‌وڵه‌تێكدا بوونی هه‌بێت، هه‌روه‌ها بوونی كورد له هه‌موو ده‌وڵه‌تێكدا ئه‌مه كورد ده‌شوبهێنرێت به گه‌ڕیده و قه‌ره‌ج،چه‌نكه ئه‌وان وڵاتیان نیه و له هه‌موو شوێنێكیشدا هه‌ن، ئه‌م قسه‌یه‌ی د. هه‌ڤاڵ له‌سه‌ر ئاستی ڕۆشنبیران ڕه‌خنه‌ی لێ‌گیراو كۆتایی پێهات.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی له‌سه‌ر ئاستی خه‌ڵكی و گشتی كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه، كاتێك پێشنیاری كرد خه‌ڵكی بۆ كڕینی نه‌وت دهخیلهیهك دابنێن و ڕۆژی (250) دیناری تێبكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رمیلێك نه‌وت بكڕن.
كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌سه‌ر خودی پێشنیاره‌كه نیه، چونكه پاشه‌كه‌وت و ده‌خیله كارێكی باشه( ئه‌گه‌ر هاوڵاتی به ویستی خۆی پاشهكهت بكات، نه‌ك بۆی پاشه‌كه‌وت بكرێت)،به‌ڵكو دوورتر له دهخیلهكهیه و مهغزهیهكی دیكه‌ی هه‌یه كه ئه‌مانه‌ن:
1. ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی د. هه‌ڤاڵ باسی ده‌كات، ناتوانرێت به‌رمیلێكی پێبكڕدرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ڕۆژی 250 دینار پاشه‌كه‌وت بكرێت، ده‌كاته (91.250) دینار ، ئه‌مه له كاتێكدایه به‌رمیلێك نه‌وت زیاتر له (130.000) سه‌دو سی هه‌زار دیناره، بۆیه ئه‌گه‌ر د. هه‌ڤاڵ ورتر بووایه و بیوتایه (500) دینار كێشه‌ی بۆ دروست نه‌ده‌بوو، ئه‌و كات ته‌نها ڕه‌خنه‌ی لێده‌گیرا.
2. هاوڵاتیان پێشنیاره‌كه‌یان كرد به بیانوو بۆ ڕه‌خنه گرتن له پارێزگاری سلێمانی، چونكه ئه‌و شاره ماوه‌یه‌كی زۆره به تایبه‌ت له‌سه‌ر ده‌می د. هه‌ڤاڵدا به هه‌ر هۆیه‌ك بێت پشتگوی َخراوه، ڕێگاو بان و خزمه‌تگوزاریه‌كان و گه‌شه‌ی ئابووری به به‌راور د به هه‌ولێر زۆر دواكه‌وتووه، هاوڵاتیان ماوه‌یه‌كی زۆره به‌دوای ده‌رفه‌تێكدا ده‌گه‌ڕێن تا بیكه‌ن به بیانوو ڕه‌خنه بگرن.
3. پارێزگار هه‌ندێك كار ده‌كات، كه ئیشی پارێزگار نیه، د. هه‌ڤاڵ زیاتر له‌گه‌ڵ كاره ڕۆشنبیری و براند و كردنه‌وه‌ی شوێنه گشتیه‌كان خه‌ریكه، كه ئه‌مه زیاتر ئیشی به‌رێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری و كه‌سه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه نه‌ك پارێزگار، ئه‌م كارانه‌ی د. هه‌ڤاڵ بۆته ڕه‌خنه‌ی هاوڵاتیانی سلێمانی و كاتێك پۆستێكی له‌م شێوه له په‌یجه‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك داده‌به‌زێنێت، خوێنه‌رانی ڕه‌خنه و توانجێكی زۆری لێده‌گرن.
،،
ئه‌م قسه‌یه‌ی د. هه‌ڤاڵیش هه‌ر ده‌چێته ئه‌و قاڵبه‌وه كه له‌بری دابین كردنی نه‌وت، ڕه‌خنه له هاوڵاتیان بگریت به‌وه‌ی مشورێك بخۆن و خۆیان نه‌وت دابین بكه‌ن.
4. د. هه‌ڤاڵ چه‌ندین جار له به‌رنامه‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا به توندی وه‌ڵامی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی داوه‌ته‌وه، كه له‌سه‌ر ئیش و كاره‌كانی لێگیراوه، تا وای لێهاتووه خه‌ڵكی بڵێن د. هه‌ڤاڵ بێ منه‌تانه قسه ده‌كات و گوێ به‌و ڕه‌خنه جدیانه نادات كه لێی ده‌گیرێت، بۆیه كاتێك له قسه‌یه‌كیدا نایپێكێت، هاوڵاتیان به ده‌رفه‌تی ده‌زانن ڕه‌خنه بارانی بكه‌ن.
5. به‌رپرسانی باڵای حكومه‌ت چه‌ندین جار ڕه‌خنه‌یان له هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان گرتووه، جارێك پێان ده‌ڵێن تاقه‌تی ئیشیان نیه و ته‌مه‌ڵن، جارێكیش پێان ده‌وترێت ده‌ست به كاره‌باوه ناگرن، ئه‌م قسه‌یه‌ی د. هه‌ڤاڵیش هه‌ر ده‌چێته ئه‌و قاڵبه‌وه كه له‌بری دابین كردنی نه‌وت، ڕه‌خنه له هاوڵاتیان بگریت به‌وه‌ی مشورێك بخۆن و خۆیان نه‌وت دابین بكه‌ن.

ڕه‌خنه و كاردانه‌وه‌ی هاوڵاتیان ته‌نها چه‌ند ڕۆژێك ده‌خایه‌نێت، به‌ڵام گرنگه لای د. هه‌ڤاڵ بمێنێته‌وه و به‌چاوێكی ئه‌رێنی سه‌یری بكات، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی بخاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه ستراتیژه‌كانی سلێمانی هه‌رچه‌نده كاری حكومه‌تیش بێت ده‌ستی ئه‌وی تێدا بێت و كارێك بۆ پێشخستنی سلێمانی بكات، به‌تایبه‌ت ده‌ستپێكردنی شه‌قامی سه‌د مه‌تری و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی دیكه، هه‌روه‌ها له‌بری كاره بچوكه‌كان هه‌وڵ بدات له كاری گه‌وره‌ی وه‌ك دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون و مۆڵی بازرگانی و سه‌وزكردن ده‌ربكه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانیش ڕه‌خنه له كاره بچوكه‌كانی نه‌گرن، كه له‌وه‌یه كاری پارێزگار نه‌بێت.