پلانە ستراتیژییەکەى ڤێلاکەى سەر ڕووبارى دیجلە چۆن سەرى سولەیمانى خوارد...؟

پلانە ستراتیژییەکەى ڤێلاکەى سەر ڕووبارى دیجلە چۆن سەرى سولەیمانى خوارد...؟

1166 خوێندراوەتەوە

بەپێى ڕاپۆرتێکى ڕۆیتەرز، قاسم سولەیمانى دوو مانگ پێش کوژرانى پلانى هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا لەگەڵ چەند سەرکردەیەکى میلیشیاى چەکدارى عێراقیدا داناوە و بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن سوپاى پاسدارانەوە چەکى پێشکەوتووى ئێرانى بۆ دابین کردووە و کەتائیبى حزبوڵاشى کردووەتە سەرپەرشتیارى جێ بەجێ کردنى پلانەکانیى ....

بەپێى نوێترین زانیارى کە ڕۆیتەرز لەڕاپۆرتێکیى دا لەسەر زارى چەند سەرچاوەیەک لەناو میلیشیا چەکدارەکان و دەزگا ئەمنییەکانى عێراقەوە ئاشکراى کردووە، دوو مانگ بەر لە لەکوشتنى قاسم سولەیمانى لەگەڵ ئەبو مەهدى موهەندیس سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى و چەند سەرکردەیەک لەمیلیشیا چەکدارە بەکرێگیراوەکانى ئێران کۆبووەتەوە و فەرمانى ئەوەى پێکردوون هێرش بکەنە سەر چەند ئامانجێکى ئەمریکا لەعێراق بەچەکى پێشکەووتوى ئێرانى.

،،

ڕۆیتەرزباسى لەوە کردووە ، ئەو کۆبوونەوەیە لەمانگى ئۆکتۆبەرى ساڵى 2019 لەڤێلایەکدا لەسەر ڕووبارى دیجلە و نزیک لەباڵیۆزخانەى ئەمریکا لەبەغدا، لەو ئان و ساتەشدا بەڕێوەچووە کە خۆپیشاندانەکانى عێراق دەستیانپێکردووەتەوە و دژى ئێرانیش دروشمى توندى تێدا وەتراوەتەوە.

 

بەپێى چەند زانیارییەک کە لەسەر ئەو کۆبونەوەیە کە لەنێو لایەنە سیاسیەکانى شیعە و بەرپرسانى نزیک لە عەبدولمەهدیەوە بەو ئاژانسە دراوە، پلانە ستراتیژییەکەى سولەیمانى لەو کۆبونەوەیەدا کە پێشتر ئاشکرا نەکراوە، بۆ وروژاندى وەڵامى سەربازى ئەمریکا لەسەر ڕوداوەکانى ناوخۆى عێراق بووە بۆ ئەوەى ببێتە هۆى توڕەبوونى زیاتر بەرەو ڕووى ئەمریکا.

ڕۆیتەرز ئەوەشى خستووەتە ڕوو، پێش کۆبونەوەکەى ئۆکتۆبەر سولەیمانى فەرمانى بەسوپاى پاسداران کردووە چەکى پێشکەوتووى ئێرانى لەدەروازە سنورییەکانەوە بەرەو عێراق بگوازنەوە لەنێو ئەو چەکانەدا موشەکى کاتیۆشا و ئەو موشەکانەى کەبەشان هەڵدەگیردرێن و تواناى پێیکانیى فڕۆکەیان هەیە تێیدا بووە.

هەر لەکۆبونەوەى ڤێلاکەى سەر ڕووبارى دیجلەدا سولەیمانى داواى لەسەر کردە بەشداربووەکانى کۆبونەوەکە کردووە، گروپى جیاجیاى نوێى میلیشیاى دروستبکرێن کە بەلاى ئەمریکا نەناسراوبن بۆ ئەوەى هێرشەکان بکرێنە سەر بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا لەعێراق و فەرمانى بە کەتائیبى حزبوڵاى سەر بەحەشدى شەعبیش کردووە سەرپەرشتى ئەو پلانە نوێیە بکات.

لەسەر زارى چەند بەرپرسێکى ئەمریکاوە ئەوەش ئاشکرا کراوە ، پێش هێرشەکانى ئەمدواییەى، دەزگاى هەواڵگرى ئەمریکا هەستى بەوە کردووە سولەیمانى چووەتە پێشڕەوى کردووە و چووەتە قۆناغێکى ترەوە بۆ جێ بەجێ کردنى پلانەکانى لەدژى ئەمریکا لەهەندێ وڵاتانى ناوچەکە لەوانە عێراق و لوبنان و سوریا، بۆ هەموو ئەو مەبەستانەش سولەیمانى چەکى ئێرانى گەیاندووەتە کەتائیبى حزبوڵا.

،،

دوێنێش ڕۆژى هەینى 3ى کانونى دووەمى 2020، دوابەدواى ڕوداوەکە ڕۆبرت ئۆپراینى ڕاوێژکارى ئاسایشى نەتەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، پێش کوژرانى قاسمى سولەیمانى لەدیمەش پلانی داناوە هێرش بکاتە سەر سەربازو فڕۆکەوان و هێزە دەریایى و دیپلۆماتکارانى ئەمریکا.

 

سەرکردەیەکى میلیشیا چەکدارەکان بەڕۆیتەرزى ووتوە " سولەیمانى کەتائیبى حزبوڵاى هەڵبژاردووە بۆ پێکانیى ئامانجەکانى ئەمریکا لەناوچەکە چونکە ئەو کەتائیبە توانایى بەکارهێنانى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى هەبووە بۆ ئاشکرا کردنى ئامانجەکان و هێرش کردنە سەرى بەموشەکى کاتیۆشا" لەنێو ئەو چەکانەشدا کە قاسم سولەیمانى بۆ ئەو میلیشیانە و کەتائیبى حزبوڵا دابینى کردووە، فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى دروستکراوى ئێرانى تێدا بووە کە ڕادار ناتوانێت ئاشکرای بکات و ئەو فڕۆکانەش لەلایەن کەتائیبى حزبوڵاوە بۆ وێنەگرتنى ئامانج و بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا لەناوچەکە بەکارهێنراوە.

نزیکەى دوو مانگ پێش ئێستاش بەرپرسێکى باڵاى سەربازى ئەمریکا باسى لەوە کرد، هێرشى میلیشیا چەکدارە بەکرێگیراوەکانى ئێران لەدژى ئەو بنکە سەربازییانەى عێراق کە سەربازى ئەمریکیان تێدایە زیادیان کردووە بەتایبەت هاوکات لەگەڵ ڕوداوى هێرش کردنە سەر چەند سەربازێکى ئەمریکا لەنزیک فڕۆکەخانەى بەغدا بەچەکى کاتیۆشا.

گەرچى سەرجەم ئەو هێرشانەى لەماوەکانى ڕابردوودا بنکە سەربازییەکانى ئەمریکاى کردووەتە ئامانج لەلایەن هیچ گروپێکەوە بەرپرسییارێتیەکەى ئاشکرا نەکراوە بەڵام ئەمریکا بەڵگەى ئەوەى لەبەردەستتدابووە کە میلیشیا چەکدارەکانى نزیک لەئێران ئەنجامیدەدەن بەسەرپەرشتى قاسمى سولەیمانى ، تادواجار و چەند کاتژمێرێک پێش کوشتنى سولەیمانى، مایک پۆمپیۆ هۆشدارى ئەوەیدا یارییەکە دەگۆڕێت و ئەوان بۆ پاراستنى ئەمریکییەکان درێغى ناکەن.