ئيران دەتوانێ تۆڵە بکاتەوە؟

هەرێم چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکات....؟

ئيران دەتوانێ تۆڵە بکاتەوە؟

743 خوێندراوەتەوە

هێمن سەعید_ ماستەر لە زانستە سیاسیەکان

پێشبینی و شیكاری لەسیاسەتدا، وەك پێشبینی كەش و هەوا وایە، بە رەچاوكردنی لێكەوتەكان و خویندنەوەی زیاتری بارودۆخەكە و ئاستی كاریگەری مەفاعیلەكان دەتوانرێت زیاتر لێی تێبگەین و بۆچونمان لەبارەیەوە بخەینە روو.

لەو سۆنگەیەوە و بەگەڕان بەدوای وەڵامی ئەم پرسیارانەدا هەوڵدەم شیكاریەكی دروست بخەمەرو، پرسیارەكانیش: ئایا ئەمریكا لە ئێران دەدات یان دەیەوێت رژێمەكەی بروخێنێت؟ ئایا ئێران تۆڵەی سولەیمانی دەكاتەوە؟ ئایا هەردوولا دەیانەوێت ئاستی گرژیەكان بەرزبكەنەوە؟

بۆردومانە ئاسمانیەكانی دوێنی شەوی ئەمریكا و كوژرانی سەركردەی فەیلەقی قودسی ئیرانی قاسم سولەیمانی و سەركردەی دیاری حەشدی شەعبی ئەبو مەهدی موهەندیس ئەو مەتەڵەی بەتاڵكردەوە كە لەدوای هاتنە سەركاری رژێمی ئیسلامی ئیران لە ساڵی 1979 چیتر ئیران و ئەمریكا هاوپەیمان نەماون.

هەروەك ئەوەشی سەلماند ئەمریكا هەرگیز نیازی روخانی رژێمی ئیرانی نەبوە و نیشە.

،،

ئیران کاردانەوەی دەبێت كوژرانی قاسم سولەیمانی یەكێك بوو لە گەورەترین زیانەكان كە بەر ئیران كەوت

 

جگە لەوەی سولەیمانی بە وەزیری درەوەی فیعلی ئیران دادەنرا لە هەریەكە لە سوریا و عیراق و لوبنان و یەمەن، وە بە دووەم كەسی فیعلی لەدوای خامنەیی لەناوخۆی ئیرانیش وێنا دەكرا.

بۆیە كوژرانی كاریزمایەكی وەك سولەیمانی بەئاسانی بەسەر ئیراندا تێپەرنابێت، بۆیە كاردانەوەی ئیران بەرێژەیەكی زۆر چاوەروانكراوە ئەویش لەبەر دوو هۆكار:

یەكەم: بارودۆخی ناوخۆیی ئیران ئەوەدەخوازێت ولاتەكەیان وەڵامێكی توندی هەبێت، چونكە زیانێكی زۆر بەر ناو ناوبانگی ولاتەكەیان گەشتوە، بۆیە خامنەیی نایەوێت ئەم هەلەی لەكیس بچێت و بەدوای وەلامێكی هاوتای خۆیدا دەگەرێت كە هەم ناوخۆی ولاتەكەی رازیبكات و هەمیش قورسای خۆی بسەلمێنیت لەلای رژیمەكەی و هاوپەیمانەكانی لەدەرەوە و ئیدامەی سیاسەتەكانیشی بدات لەدەرەوە.

دووەم: سیاسەت و ئەجێندای ئیران لەدەرەوە بۆ بەهێزكردنی ناوخۆیە، لەم پێناوەشدا چەندان ملیار دۆلاری سەرفكردوە، بۆیە نایەوێت وادەركەوێت وەڵامی نیە، ئەمە جگەلەوەی ئێران وڵاتَیكی خاوەن ئەجێندای گەورەی لەپێشینەیە هەلبەت حساباتی ئەوەشیكردوە لە وەها حالەتێكدا چ رێگایەك بگرێتە بەر، هەربۆیە كارت و سیناریۆكانی بەردەست ئیران زۆرن و جیاوازن، هەروەك سوپای پاسداران رایگەیاند زیاتر لە 35 شوێن هەیە كە ئیران بیەوێت بیكاتە ئامانج، بۆیە بەئەگەرێكی زۆرەوە ئیران لەدەرەوە كاردانەوەی دەبێت.

ئەمریكا بێدەنگ نابێت ئەو پرسیارەی بۆچی ئەمریكا پێشتر سولەیمانی لەناونەبرد لە كاتێكدا 12 ساڵە پلانی كوشتنی هەیە؟

نزیكمان دەكاتەوە لە وەڵامێكی دروست كە سەلمێنەری ئەوەیە بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا تائەم كاتە نەكەوتبوە بەرمەترسی گەورە، واتە ئیران لەگەڵ ئەمریكا جۆرێك لیكتێگەشتنیان هەبوو لەدەرەوە كە هەندێكجار ئیران كارەكانی ئەمریكای جێبەجیدەكرد، بەڵام ئەمرۆ بارودۆخەكە جیاوازە، هەردولا بەتایبەت ئەمریكا هەڵبژاردنێكی لە پێشە پێویستی بە پاڵشتی ناوخۆیی هەیە، هەروەها 11ی مانگ ئەنجومەنی پیران دەنگدانی لەسەر دەدەن بۆ لەكار لابردنی هەرچەندە ئەمە پێناچێت سەربگرێت، بەلام بۆ چوار ساڵی تر ئەگەرەكانی هەڵبژاردنەوەی لاوازن، بۆیە ترەمپ بۆ بەرزكردنەوەی كێرفی لە ناوخۆدا پێویستی بەجوڵە هەیە لەدەرەوە، ناچاركردنی ئیران بۆ داواكردنی دانوستان و وازهێنان لەبەرنامە ئەتۆمیەكەی و دەستهەڵگرتن لە ئەجینداكەی لەدەرەوە گەرەنتی بردنەوەی ئینتخاباتیكی دیكە بۆ ترەمپ مۆسۆگەردەكات.

ئیسرائیل چاودێری دۆخەکە دەکات وەك ئاشكرایە بارودۆخی ناوخۆی ئیسرائیل لەم كاتەدا یارمەتی دەرنیە بۆ بەشداری كارای لە ململانێی لەگەڵ ئیراندا، چونكە حكومەتی ئێستای ئیسرائیل حكومەتێكی كاربەریكەرە و سەرۆك وەزیران ناتانیاهۆ لە ژێر زەختی ناوخۆی ولاتەكەیدایە، بۆیە وا پیشبینی دەكرێت ئەجێندای ئیسرائیل لەبەرامبەر ئیران وەدەرنان و دورخستنەوەی بێت لە سنورەكانی(عیراق و سوریا و لوبنان و یەمەن).

عیراق لەناو ئاگرەكەیە عێراقی نوێ داهێنراوی ئەمریكایە، لەم پێناوەشدا هەم خوێنی بەخشیوە هەم پارەیەكی زۆری خەرجكردوە، بۆیە دەستهەڵگرتنی ئەمریكا لە عیراق پێشبینیكراونیە، هەربۆیە ئەشكرێت پشتگوێ خستنی عیراق بۆ تەراتێنی زیاتری ئیران بۆ ئەوە بوبێت ئەمریكا بە موریحی یاری زياتر بكات لە عیراق، بۆیە دروستكردنی گرژی لە عیراق یاریكردن تیایدا ئاسانتر دەكات.

ئەمە جگە لەوەی عیراق شوێنێكی گونجاوە بۆ ئەمریكا بۆ روبەروبونەوەی ئیران، چونكە لەیەكاتدا دەتوانێت لە پارچەكانی جەستەی ئیران(حەشدی شەعبی) بدات و رەخنەی نێودەوڵەتیشی نەیەتە سەر.

لەبەرامبەردا ئەمریكا هیچ زیانێكی راستەوخۆی بەرناكەوێت لەلایەن ئیرانەوە، چونكە جگە لە باڵوێزخانەكانی كە ئەویش بە هیز و تەكنەلۆجیای نوێ‌ پاریزگاریان لێدەكات، هیچ شتێكی تری نیە بكرێتە ئامانج، جگە لە هاوپەیمانەكانی.

هەروەها ئەمەریكا ئەوە باش دەزانێت هەستی مەزهەبی بەهۆی گەندەڵی بەپرسە شیعیەكانەوە وایكردوە شیعەكانی عیراق ئینتيمایان بۆ شیعە لاوازبێت. هەرچەندە رێژەی وجودی هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژهەلاتی ناوەراست نیشانەی شەری روبەرونیە لەگەڵ ئیراندا.

،،

هەرێمی كوردستان لەدەوری ئاگرەكەیە روداوەكانی رابردوو ئەوەیان سەلماندوە ناجێگیری عیراق لەبەرژەوەندی هەرێمی كوردستاندایە كە دەتوانێت دەسكەوتە مادی و مەعنەویەكانی زیاتر بەدەستبهێنێت.

 

 

لە ئێستاشدا هەرێم ئەگەر بەحەكیمانە هەنگاوبنێت دەتوانێت بارودۆخەكە بۆ سودی خۆی بقۆزێتەوە.

لەم كاتەدا بەسود وەرگرتن لە ناجێگیری بارودۆخی ئەمنی عیراق هەرێم دەتوانێت خۆی بەهێز بكاتەوە بە راكیشانی سەرنجی ولاتان و گواستنەوەی بالوێزخانەكانی بۆ هەرێم و بەهێزكردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێم و راكێشانی كۆمپانیا بیانیەكان و بەهێزكردنی پەیوەندیەكانی لەگەڵ دەرەوە.

بەلام بەداخەوە روداوەكانی 16 ی ئۆكتۆبەر ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێت كورد یەك دەنگ و یەك هەلوێست نابێت، بەتایبەت لەبارەی كۆبونەوە چارەنوسسازەكەی سبەینێی