لەساڵ رۆژی دامەزراندیدا،سوپای عێڕاق یەکەمی بێ رکابەرە

لە ٦ی ژانیوەری ١٩٢١دا ئینگلیز سوپایەکی بۆ عەرەبەکانی عێراق دامەزراند

لەساڵ رۆژی دامەزراندیدا،سوپای عێڕاق یەکەمی بێ رکابەرە

528 خوێندراوەتەوە
ئارام رەفعەت

سوپای تورکیای لێ دەرچێت، سوپای عێراق لە ناو هەموو سوپاکانی جیهاندا یەکەمی بێ رکابەرە.

ئەم بێ رکابەرییە هەر لە فراوانی و دەوڵەمەندی ئەزموونەکەیدا نییە، بەڵکو لە مێژوو و درێژی ماوەی ئەزموونەکانیدایە.


ئەمەی خوارەوە مشتێک لە خەروارێکە لە تەمەنی پر ئەزموونی ئەو سوپایە:


٣ ساڵ دوای دامەزراندنی:
ئەزموونی چالاکی سەربازی.
لە ساڵی ١٩٢٤دا سوپای عێراق هێرشی سەربازی کردە سەر شاری سلێمانی و یەکەم چالاکی سەربازی تۆمار کرد.


٩ ساڵ دوای دامەزراندنی:
ئەزموونی بەکار هێنانی چەک دژی خۆپیشاندەران.
لە ساڵی ١٩٣٠دا سوپای عێراق بە چەک وەڵامی خۆپیشاندانی مەدەنییانەی کوردی دایەوە و زیاتر لە ٦٠ کەسی مەدەنی لە خەڵکی شاری سلێمانی قەتڵ و عام کرد.


١٢ ساڵ دوای دامەزراندنی:
ئەزموونی سوتاندنی مرۆڤ بە زیندویی.
لە ساڵی ١٩٣٣دا ٦٧ کەسی مەدەنی کریستیانەکانی لە ئەشکەوتێکی لە شارەدێی سێمێل دا سوتاند.


٢٠ ساڵ دوای دامەزراندنی:
ئەزموونی فەرهوودکردن (تاڵانی) کردن و ئیغتیشابکردنی خەڵکی مەدەنی.لە ساڵی ١٩٤١دا سوپای عێراق هاوکاری عەرەبەکانی بەغدای کرد لەکاتی لە هەڵمەتی فەرهودکردن و ئیغتیسابکردنی جووەکانی بەغدا و بەشدار بوو لە کوشتنی زیاتر لە ٢٠٠ جووی بێ دیفاع و مەدەنی.


٢١ ساڵ دوای دامەزراندنی:
ئەزموونی راگواستن و ئاوارەکردنی زۆرەملێ.
لە ساڵی ١٩٤٢دا سوپای عێراق دانیشتوانی دەڤەری بارزانی بەزەبری هێز راگواست و بەسەر شار و شارۆچکەکانی باشوری عێراقدا دابەشی کردن.


٣٧ ساڵ دوای دامەزراندنی:
ئەزموونی سڕینەوەی رەچەڵەکی بنەماڵەیەک.
لە ساڵی ١٩٥٨دا سوپای عێراق سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەی پادشایی عێڕاقییان کوشت، بە پیرەژنی ٧٠ ساڵە و منداڵی ناو بێشکەشەوە.


هەر لە ٣٧ ساڵی دامەزراندنی:
ئەزموونی هەڵواسینی مرۆڤ و لەدوای سەیارە راکێشانی مرۆڤ.
لە ساڵی ١٩٥٨دا سوپای عێراق تەرمی عەبدولئیلاه و نوری سەعیدیان بەدوای سەیارەدا راکێشا و پاشان لە گۆڕەپانی شاری بەغدادا تەرمەکانییان هەڵواسین.


٤٠ ساڵ دوای دامەزراندنی:
ئەزموونی بەسەربازگە کردنی کوردستان.
لە ساڵی ١٩٦١ دا ئەو سوپایە ٣٠ هەزار سەرباز لە کۆی ٤٠ هەزار سەربازی عێڕاقی (واتە سێ لەسەر چواری سوپا) بۆ شەڕی کوردی ناردە کوردستان و کوردستان بووە سەربازگەیەکی گەورە.


دوای ٤٢ ساڵ لەدامەزراندنی:
ئەزموونی گەلەکۆمەکێی هەرێمی/عەرەبی لەدژی خەڵکی کوردستان.
لە ساڵی ١٩٦٣دا سوپای عێراق داوای لە سوریا کرد تا٥٠٠٠ سەربازی خۆی بنێرێتە باشوری کوردستان بۆ شەڕ لەگەڵ گەلی کورددا.


٤٤ ساڵ دوای دامەزراندنی:
ئەزموونی وێرانکردنی بەکۆمەڵی گوندەکانی کوردستان.
لە ساڵی ١٩٦٥دا ئەو سوپایە زیاتر لە ٧٥٠ گوندی کوردستانی وێران کرد.


٥٠ ساڵ دوای دامەزراندنی:
ئەزموونی لێەندنەوەی ناسنامەی نیشتیمانی
لە ساڵی ١٩٧١ و دواتریش لە ١٩٨دا عێراق بە دەیان هەزار کوردی فەیلی لە ناسنامەی نیشتیمانی داماڵی و ئاوارەی ئێرانی کردن و کردنی بە گروپی بێ نیشتیمان.


٥٣ ساڵ لە دامەزراندنی:
ئەزموونی مامەڵە کردن وەک خەڵک و خاکی دوژمن.
لە ساڵی ١٩٧٤دا سوپای عێراق شەڕی بەرەیی هەمەلایەنەی لەگەڵ خەڵکی کوردستاندا هەڵگیرساند و مامەڵەی خەڵک و خاکی دووژمنی لەگەڵ هەموو خەڵک و خاکی کوردستانی دەرەوەی دەسەڵاتی خۆیدا دەکرد.


٥٥ ساڵ دوای دامەزراندنی:
ئەزموونی قەدەغە کردنی ژیان.
لە ساڵی ١٩٧٦دا سوپای عێڕاق بە قوڵایی ٢٠ کیلۆمەتری کوردستانی باشوری وێرانکرد و ژیانی تێدا قەدەغە کرد .
هەر لەهەمان ساڵدا
کۆکردنەوەی خەڵک لە ئۆردوگای زۆرەملێ
لە ساڵی ١٩٧٦دا سوپای عێڕاق بە هەزاران خەڵکی راگواستووی سەر سنوورەکانی لە دەیان ئۆردوگای زۆرەملێدا نیشتەجێ کرد.


٦٦ ساڵ دوای دامەزراندنی:
ئەزموونی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لەدژی خەڵکی مەدەنی.


٦٧ ساڵ دوای دامەزراندنی:
ئەزموونی کیمیابارانکردنی شارێک.
لە ساڵی ١٩٨٨ دا سوپای عێراق شاری هەڵەبجەی کیمیا باران کرد و پێنج هەزار کەس شەهید و شارەکەشی وێران کرد.


هەر لە ٦٧ ساڵەی دامەزراندنیدا.
ئەزموونی ئەنفال و جینۆسایدی نەتەوەیەک.

،،

لە ساڵی ١٩٨٨دا و لە هەشت قۆناغی ئەنفالدا کە ٦ مانگی خایاند و سەرجەم کوردستانی گرتەوە سوپای عێراق زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەسی ئەنفال کرد و هەزارانیشی بە کیمیاوی و کوشتنی مەیدانی قەتڵ و عام کرد.


٦٨ ساڵدوای دامەزراندنی:
وێرانکردنی دوو لەسەر سێی کوردستان.
تا ساڵی ١٩٨٩دا سوپای عێڕاق زیاتر لە ٤٠ هەزار کیلۆمەتر دووجای لەسەرجەم ٧٥ هەزار کیلۆمەتر دووجای کوردستانی وێرانکردبوو و ژیانی تێدا قەدەغە کردبوو


٧٠ ساڵ دوای دامەزراندنی:
کۆڕەو پێکردنی نەتەوەیەک
لە ساڵی ١٩٩١دا سوپای عێڕاق هێرشێکی هەمەلایەنەی کردە سەر خەڵکی کوردستان و لە ئەنجامدا سێ ملیۆن کورد ئاوارەی رۆژهەڵات و باکور بوو و زیاتر لە ٢٠ هەزار کەسیش گیانییان لەدەست دا.


٩٦ ساڵ دوای دامەزراندنی
درێژەدان بە سیاسەتی داگیرکاری و تەعریب.
لە ساڵی ٢٠١٧دا سوپای عێڕاق بە هاوکاری مییشیای حەشدی شیعە نیوەی خاکی کوردستانی داگیرکردەوە.


..
ئەمانەی سەرەوە چەند نموونەیەکن کە ئەوە پیشان دەدەن سوپای عێراق لەسەر ئاستی هەموو سوپاکانی دونیا یەکەمی بێ رکابەرە لە:
کوشتن،
تاوانی جەنگ،
جینۆساید،
پاکتاوی رەگەزی،
داگیرکاری،
وێرانکردن،
شۆڤێنیزم،
هتد....
بۆیە هەموو ساڵێک لەم رۆژەدا دەڵێم:
نەفرەت لەدامەزرێنەرانی سوپای عێراق،
نەفرەت لە سەرکردە و فەرماندەکانی سوپای عێراق،
نەفرەت لە مێژوو و سەروەرییەکانی سوپای عێراق،
نەفرەت لەوانەش بەشدار بوون لە سەرلەنوێ بونیادنانەوەی سوپای عێراق.