بارەگای بارزانی

بارەگای بارزانی

1293 خوێندراوەتەوە

هەتا حاجی قاسم لە ژیاندا بوو... هیچ سیاسیەكی كورد قسەی لە بارەوە نەئەكرد ، چونكە سلێمانی مایسترۆی رووداوەكانی ناوچەكەبوو، ئەو رۆژێك لەسەری رەش و رۆژێك لە دەباشان و قاچێكی لە ناو ئیسلامیەكان و قاچەكەی تری لە ناو گۆران و ئەوانتر بوو .

ئێمە لە میدیا ئەوەی گوێمان لێ بووە دەربارەی (قاسم) تەنها بۆڵە بۆڵی جادە و سۆسیاڵ میدیا بوو ، هەرگیز ئەوەمان نەزانیوە ئەو چی ووتوە لە سەری رەش و دەباشان ئێستا هەر نازانین ئەم پیاوە دۆستمان بووە یاخود دوژمن .

كەچی كە ئێستا نەماوە قسەی تازە پەیدابووە چیرۆكی سەیر و سەمەرەی بۆ دروست ئەكەن.

،،

دڵنیام هیچ سەركردەیەكی كورد بۆچوونی خۆی لا قاسمنەوتووە باشتر وا بوترێت كە نەیانوێراوە هیچ دەربڕن.

لەدوای كوژرانی حاجی قاسم جارێكی تر لەگەڵ راوێژكارەكانی بارەگای بارزانی كە هێشتا دەرئەنجامی شۆكی كۆنگرەی یەكێتی لەشۆكی نەخستوون ،كردویانەتە فرسەت بۆ پەلاماردانی یەكێتی و جارێكی تر جۆشدانەوەی ململانی یەكێتی لەبەرژەوەندی پارتی هەموو دوایی قاسم پێیان وایە حاجی لە یەكێتی رۆشتووە لە كاتێكدا ئەو لەپارتی نزیك تربوو بەشێكی زۆری كاتەكانی لەسەری رەش بوو ئێستا كە هەموو قەلەقی پێشهاتەكانی دوای كوژرانی قاسمین لە ناوچەكە بەتایبەت لە نیوان ئێران و ئەمریكا و باردۆخی ناوخۆی عیراق بەرەوكوێ ئەروات ؟

بەلام وادیارە بارەگای بارزانی هێشتا هەر خەیاڵیان لە دروستكردنی كێشە و ئاژاوەیە لەناو یەكێتی و فاڵ بۆ ئایندەی ئێمە ئەگرنەوە، لەو كاتانەی كورد پێوستی بەیەك ریزییە پارتی وەكو پیشەی هەمیشەیی ئەیەوێت یەك رێزی پەرت بكات بۆ ئەوەی قەت كورد نەگات بە مەقسەد وەك چۆن لەكاتی دانانی سەرۆك كۆمار كردیان ،چونكە پارتی هێشتا لەوە نەگەیشتوە كە خواستەكانی وەكو جاران جێبەجێ نابێت .

پارتی لە جیاتی كۆكردنەوەی ناوماڵی كوردی خەریكی پەرتكردنی ناوماڵی یەكێتین ئەمەش وائەكات جارێكی تر گەنجەكانی ستۆپ بە خواستەكانی پارتی بكەن. دەرئەنجامی كۆنگرەی یەكێتی ئەوە روونكردۆتەوە كە یەكێتیەكان حیزبێكی تۆكمەی خاوەن ستراتیژیان ئەوێت و رووئیایی تایبەت بەخۆی هەبێت لە كۆنگرە هەموو بەیعەتیان بە لاهور داوە بۆ ئەو ئەركەحەق نیە بارزانی دوایی ئەوانە بكەوێت كە هەر رۆژەوە قەڵەمەكانیان بە نرخێك ئەفرۆشن هەقە لەبابەتی تەباییدا شتێك لە تاڵەبانی فیربووبێت، بۆ ئەوەی بۆ یەك جاریشبێت بەكاری بهێنێت .

كۆتایی گرنگە هیچ كەس بە قەدەر نێچرڤان بارزانی نەتیجەی كۆنگرەی یەكێتی پێ خۆش نەبووە.

چونكە رێگەی نێچرڤان بارزانی هەمان ڕێگەی بەرهەم سالحە لەناو یەكێتی دووسیاسی كە لەكوردستان زۆر لە یەكتری بچن نێچرڤان بارزانی و بەرهەم سالحن هەردووكیان پێگەی جەماوەری فروانیان هەبوو بەڵام لەناو ئۆرگانەكانی حیزب لاوازن هەردووكیان وەكو پیاوی حكومداری و میانرەو دەرئەكەون لە موجامەلەی یار و نەیار تارادایەك سەركەوتوون. هەردووكیان سەردەمی زێرینیان بەیەكەوە دەستی پێكردوە سەردەمی لاواز بوون و ئاوابوونیشیان هەر پێكەوە بوو.

بەرهەم ساڵح بەهۆی جیابونەوەی لە یەكێتی و پاشان گەڕانەوە بوو بەسەرۆك كۆمار و پشتیوانی شەقامی بەتەواوی لەدەستدا. لەناو حیزبیش هیچ سۆزێكی لەگەل نیە پۆستی سەرۆكایەتی كۆماریش لە بەردەم مەترسیدایە.

،،

بەهۆی ئەو یاریانەی كە لە رابردوو كردویەتی ئێستا ئەو سیاسیەكی تەنهایە باوەڕم وایە ئەگەر فریایی خۆی نەكەوێت چانسی زۆری لەبەردەم نەماوە....

نێچرڤان بارزانی لەناو ئۆرگانی حیزب و دەزگا ئەمنی و سەربازیەكانی پارتی لاوازە تەنها سۆزی شەقامی لەگەڵە..

ئەویش ئیستا لە رێگەی حكومەت و میدیا خەریكی شیرین كردنی مەسرور بارزانی وەك پیاوی چاكسازی و حكومی رەشید بەمەش نێچرڤان بارزانی سۆزی جەماوەری نامنێت پۆستی سەرۆكایەتی هەرێمشی بەلاوازی پێدراوە.

هیشتا مەسعود بارزانی ئیعتباری ناوخۆی و نێودەوڵەتی ماوە هەر ئەو مەرجەعی بریاردانە ئەو سەرۆكێ هەرێم راستەقینەیە و بارەگای بارزانی هەر سەرۆكایەتی هەرێمە بەس ناوەكەی گۆراوە بۆیە چانسی زۆر لەبەردەم نێچرڤان نەماوە ئەگەر بیر لەئایندەی سیاسی خۆی نەكاتەوە نێجرڤان و بەرهەم سالح ئایندەی سیاسیان بەستراوە بە لاهور تاڵەبانی چونكە لاهور لە كۆنگرە بڕیاری كۆتایی لە سەر كەسی یەكەمی یەكێتی ئەدات ئایا فرسەت بە بەرهەم سالح ئەدات یان نا ؟

لەلایەكی تریشەوە ئەبێتە بەربەست و رێگر لە بەردەم هەژموونی سیاسی مەسرور بارزانی ئەوەش تۆزێك فشاری سەر نێچیرەڤان كەم ئەكاتەوە فرسەت ئەدات هەناسەیەك بدات لەكۆتایی دا دەبێت لە چیرۆكی دانانی خەلیفەكانی ئیسلام شتێك فێربووبن كاتێك عەلی بێدەنگ ئەبێت و بیلایەنی هەڵئەبژێرێت چەند ئاسان ئەوانی تر دەستیان ئەچێتە خوێنی عومەر و عوسمان !!!!

دوور نیە مێژوو دووبارە بێتەوە ئاگاتان لە عەلی بێت تا رێگەكەتان ئارام بێت.