لەدوای کوشتنی قاسم سولەیمانی پڕۆژەی هیلالی شیعە چی بەسەردێت ؟

لەدوای کوشتنی قاسم سولەیمانی پڕۆژەی هیلالی شیعە چی بەسەردێت ؟

1031 خوێندراوەتەوە


کوشتنی قاسم سولەیمانی یەکێکە لەو باسانەی کە زۆرتیرن میدیا جیهاینی و نێوخۆیەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردوە. 

چونکە کوشتننی  کەسایەتیەکی وەک قاسم سولەیمانی بەرپرسی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران هەروائاسان نیە،  ئەمریکا بۆچی ئەمەی ئەنجام دا ، زۆربەی شرۆڤەکاران لەسەر ئەم ڕووداوە قسەی جیاواز دەکەن و هەر یەکەیانو بەشێوەیەک لێکی ئەدەنەوە هەندێک دەڵێن :ئەمە تەنها ترامپ بۆ بانگەشەی  هەڵبژاردن کردیویوتی و هەندێکی تر دەڵێن ئەمریکا دەیەوێت عێراق لەدەست ئێران دەربێنێت و ئەمەش وەک زەنگی ئاگادار کردنەوە بەئێرانی دا ، هەموو ئەمانە ئەشێت ڕاستبن و زۆبەری خەڵکی مەترسی ئەوەیان هەیە کە شەڕەگەورەکە ڕووبدات لەنێوان ئەمریکاو ئێران ، هەموو ئەم بابەت و شیکاریانە لەم هەفتەیەدا گەرم ترین بابەتەکان بوە ، بەلام پرسیارێکی زۆر گرنگ لەئیستادا لەئارادایە ئەویش ئەوەیە کە،  ئایە لەدوای کوشتنی قاسم سولەیمانی پڕۆژەی هیلالی شیعی چی بەسەردێت ؟

 
کەمە پرسیارێکە بەنیسبەت کۆمەڵێکەوە گرنگە ، ئەمە پرسێکی زۆر گرنگە کە جێگەی تێڕامان لەسەر کردنە کە خەونی لەمێژینەی ئێران دروست کردنی هیلالی شیعیە کە هەر لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کاری بۆدەکات و دەیەوێت بەئەنجامی بگەێنێت هەرچی ئەمریکاشە بەئەوپەڕی هیزەوە دژایەتی دەکات و لەهەوڵی ئەوەیە کە ئەم پڕۆژەیە پەک بخات لەرێگەی وەکیلەکانیەوە  کەخۆی دەبینێتەوە لە بەشێک لە وەڵاتانی عەرەبی  .


سەرتابابزانین چەمکی هیلالی شیعی چیەو چۆن ئەم ناوە هاتۆتە کایەوە؟

یەكەمجار ساڵی 2004 مەلیك عەبدوڵا شای ئوردن، دەستەواژەی هیلالی شیعی "Shia Crescent  یا  Shiite Crescent"ی بۆ بە دەسەڵاتگەیشتنی حكوومەتی شیعەی وەفادار بە كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق، بەكار هێنا. 

،،

شا عەبدوڵا هۆشداری دا، ئەگەر ئەو پلانە سەربگرێت و حكوومەتەكانی ئێران، سووریا، عێراق و حزبوڵای لبنان بەیەكەوە بلكێن، هیلالێكی شیعی درووست دەبێت.

وەك ئەو رای گەیاند "ئامانجی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ حكوومەتی نوێی عێراق بۆ دروستكردنی ئەو هیلالەیە". دوای ئەو لێدوانانە، شا سەلمان عەبدولعەزیز پاشای سعوودیە، ئاماژەی بە پرۆسەی "بە شیعەكردنی عەرەبی سوننە" لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێران دا و ساڵی 2006 حوسنی موبارەك، سەرۆكی ئەوكاتی میسر لە كۆنفرانسێكی میدیاییدا رایگەیاند، شیعەكانی ناو جیهانی عەرەبی وەفادارییان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران هەیە تا وڵات و خاكی خۆیان.

بۆیە موبارەكیش هۆشداری لە ئەگەری درووستبوونی "هیلالی شیعی" دا.

بەڵام لە سەرەتای هاتنەسەركاری دۆناڵد ترەمپ، ئەگەرەكان لەبارەی دیدی نوێی ئەمەریكا بۆ ئێران بە دڵی تاران نییە، پێچەوانەكەیشی دروستە كاتێك پێوەندییەكانی ئەمەریكا و سعوودیە قۆناغێكی نوێی بەخۆوە بینی و هاوكات بنیامین نەتەنیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل، چەند جارێك لەڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ شا سەلمان عەبدولعەزیزی دەسەڵاتداری سعوودیە گفتوگۆی كردووە، دواتر لە سەرەتای مانگی نیسان/ئەپریل میدیاكانی ئیسڕائیل و ئەمەریكا باسیان لە درووستبوونی "ناتۆی عەرەبی" كرد.

رۆژنامەی "ئورشەلیم پۆست" لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كردبوو، ئەمەریكا و ئیسڕائیل هاوكاری وڵاتانی عەرەبی دەكەن بۆ ئەوەی بە سەرۆكایەتیی سعوودیە هێزێكی هاوشێوەی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دژی زێدەڕۆییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران درووست بكەن.

بەگوێرەی رۆژنامەكە، ئەمەریكا و ئیسڕائیل رەنگە راستەوخۆ هێزیان لەناو ئەو هاوپەیمانێتییەدا نەبێت، بەڵام لەڕووی هەواڵگرییەوە پاڵپشتییان دەكەن، مانگێك دوای ئەو هەواڵە دۆناڵد ترەمپ سەردانی ریازی كرد و لەگەڵ سعوودیە گرێبەستی فرۆشتنی چەك بە سعوودیە بە بەهای زیاتر لە 125 ملیار دۆلار واژوو كرد.

 

رۆژی 21ی ئایار، ریكس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا واژووكردنی ئەو گرێبەستەی وەك پەیامێك وەسف كرد بۆ تاران و رای گەیاند، ئەو گرێبەستە پەیامێكی ئاشكرایە بۆ دوژمنی هاوبەشی ئەمەریكا و سعوودیە، فرۆشتنی چەك بە سعوودیە واتای پاراستنی تەناهیی ناوچەكە لە بەرامبەر پەلامار و دەستوەردانەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران.


هەرچی ئێرانیشە دەیەوێت بەهەمووتوانایەوە کاربکات بۆئەوەی ئەو ستونەی کەگرتویەتی تەواوی بکات و لەسوریاو یەمەنو لیبیاو لبناو عێراق هیتر ، دەسەڵات بگرێتەدەست و وەک قسەیەکی کۆن هەیە دەڵێت هەموو شوێنێک دەبێت فیکرەی شیعەی بۆبچێت و کاریگەربێت بەو فکریە وەک باسم کرد لەو کاتەوە لە ساڵی ١٩٧٩ کاری بۆدەکات و هەنگاو بەهەنگاو خۆی بەرو پێش بردوە .

بەلام ڕوودانی کوشتنی قاسم سولەیمانی خەریکە ئەوەی ئێران زیاتر لەنیوسەدەیە کاری بۆدەکات ڕێسەکەی لێی بێتەوە بەخوری ، چونکە بەبڕوای بەشێک لەچاودێران پێیان وایە کەسایەتیەکی وەک قاسم سولەیمانی شەخسێکی ئەوەندە کاریگەر بوو کە پێیان وایە پڕۆژەی هیلالی شیعی  بەسەرپەرشتی ئەو زۆر بەبرە و پێش چووبوو و جێگرتنەوەی زۆر قورسەو ئێران ئەمەی زۆر پێوەدیار دەبێت ، هەروەک لە قسەکانی محەمەد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران  وتی: جێگرتنەوەی قاسم سولەیمانی زۆر قورسەو ئەستەمە جێگرتنەوەی بۆیە لەم سۆنگەیەوە دەتوانیین بگەین بەزۆر شت کە  ئەمریکاش یەکێک لەو هۆکارانەی کە بۆتەهۆکار کە سولەیمانی  بیکوژێت ئەوەیە کە پڕۆژەی هیلالی شیعی پەک بخات لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست  ، کە بە ڕاستی کاریگەری گەورەی لەسەر دەبێت ، چونکە ئەوەی کۆیی هەموو ئەڵقەکانی بەیەکتری دەبەستەوە و بوە گەیەنەری هەموو شیعەکانی ناوچەکە ئەویش قاسم سولەیمانی بوو 

 

،،

بۆیە دەتوانین بڵێن پڕۆژەی  هیلالی شیعی بە کوشتتنی قاسم سولەیمانی پەکخراو کۆتایی هات چونکە کارەکتەری قاسم سولەیمانی  لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاری گەری هەبوو و زۆر بەجدی کاری بۆئەوە دەکرد پڕۆژەی هیلالی شیعی بگەێنێتە ئامانج وە

جموجۆڵەکانی ئەم دوایەشی هەربۆئەوە بوو کە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمریکا هەژموونی نەمێنێت وئێران  دەسەڵاتی ڕەهای هەبێت و هیلالەشیعیەکەی پەرە پێی بدات بۆیە ئەمریکا بە کوشتنی قاسم سولەیمانی کۆمەڵێک دەستکەوتی بەدەست هێنا کە هەم کەسایەتیەکی کاریزمای وەک قاسم سولەیمانی لەناوبرد لەبۆئێران و ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست گەورەبوو هەم پرۆژەهیلالەشیعیەکەی لایەنی کەم ئێران ئیستاکە جێگرەوەیەکی نیە کە بە کرداری وەک قاسم سولەیمانی دەیکرد .

 لەئەگەرێکی تر کەبەشێک لەشیکەرەوان جیاواز بیردەکەنەوە دەڵێن پڕۆژەی هیلالی شیعی نەبە کوشتنی قاسم سولەیمانی کۆتایی پێدێت نەبە جەنگی ئەمریکاو ئێران کۆتایی دێت چونکە ئەوە پڕۆژەیەکی هەمەلایەنەو کەوتۆتە سەر سکەی خۆی بەلام بە کوشتنی قاسم سولەیمانی کەمێک لاوازی پێوەدیار دەبێت ، لەئەگەری هەردوو بۆچوونەکە دەبێت چاوەڕوانی ڕۆژانی داهاتوو بکەین جوابی هەموو ئەم پرسانەمان دەدرێتەوە . 

 

author photo

ڕۆژنامەنوس