رێكه‌وتنى چـین و عێراق، ئەو ڕێکەوتنەی هیوای گەورەی عادل عەبدولمەهدی بوو

رێكه‌وتنى چـین و عێراق، ئەو ڕێکەوتنەی هیوای گەورەی عادل عەبدولمەهدی بوو

798 خوێندراوەتەوە

عەلی عومەر

به‌ئومێدى ڕێكه‌وتنێكى گشتگیر و به‌هیواى بوون به‌ئه‌ندام له‌یه‌كێك له‌هه‌ره‌ پاره‌دارترین بانكه‌كانى جیهان، حكومه‌تى عێراق سه‌ردانى چینی كرد، عه‌بدولمه‌هدی 55 وه‌زیر وپارێزگار وڕاوێژكارى له‌سه‌ردانه‌ 5 ڕۆژیه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ خۆیدا برد به‌مه‌به‌ستى تاواوكردنى رێكاره‌كان به‌ زووترین كات.

عه‌بدولمه‌هدی كه‌خاوه‌نى به‌كه‌لۆریۆسێك و دوو ماسته‌رو دكتۆرایه‌كه‌ له‌ ئابوورى، چاوى له‌وه‌ بوو به‌رێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ چیـن گۆڕانكاری گه‌وره‌ بكات و بازدانێكی سه‌رنج ڕاكێش بكات له‌ ئابوورى عێراق. چیــن ڕۆژانه‌ 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌عێراق ده‌كڕێت ئێستا له‌چه‌ند مانگی داهاتووش ده‌یكات به‌ 1ملیۆن به‌رمیل.

هه‌موو حكومه‌ته‌كانى پێشتر خواستى ئه‌م رێكه‌وتنه‌یان هه‌بوو له‌گه‌ڵ چین، به‌ڵام چین نه‌یوویست له‌گه‌ڵ كه‌سیان رێك بكه‌وێت، به‌ڵام حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدی توانى ئه‌و كاره‌بكات، به‌ڵام لێی تێكدرا. رێكه‌وتنه‌ی عێراق و چین هه‌شت رێكه‌وتن بوو سه‌رجه‌میشان له‌چوار چێوه‌ى رێكه‌وتنێكى گه‌وره‌تر بوون به‌ناوى رێكه‌وتنى هه‌ماهه‌نگی عێراقی ــ چینى.

به‌پێ رێكه‌وتنه‌كه‌ چین له‌رێگه‌ى كۆمپانیاكانیه‌وه‌ چه‌ندین پڕۆژه‌ى له‌ته‌واو عێراق دروست ده‌كرد، له‌وانه‌ رێگاوبان و پرد وباڵاخانه‌و قوتابخانه‌و فه‌رمانگه‌كان، له‌بواری ناوخۆو به‌رگرى حكومه‌تى چین هێزى عێراق ڕاده‌هێنا له‌سه‌ر چه‌ندین ئامێرى پێشكه‌وتووى هه‌واڵگیرى و به‌رگری و موشه‌كى له‌ پیشه‌سازى، بڕیاربوو چه‌ندین كارگا وكارخانه‌ى له‌لایه‌ن چینه‌وه‌ له‌عێراق بكرێته‌وه‌. له‌ بواره‌كانى تریش به‌هه‌مان شێوه‌ چین هاوكاری عێراق ده‌كات.

،،

بڕیاربوو حكومه‌تى چینى وه‌ك ئاژانسى شیخوای فه‌رمى چین بڵاویكرده‌وه‌ چوار وێستگه‌ى گه‌وره‌ى كاره‌بــا له‌ عێراق دروست بكات، به‌یه‌كجارى له‌ماوه‌ى 4ساڵدا كۆتایی به‌كێشه‌ى كاره‌با له‌ عێراق بهێنێت.

هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌رامبه‌ر به‌وه‌ى عێراق ڕۆژانه ‌ 100هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بدات به‌چین له‌سه‌روى ئه‌و 800 هه‌زاره‌ى كه‌ خۆی ده‌یكڕێت. سیناشوری چینى بڕیار بوو به‌ بڕی 30 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له‌عێراق بكات. رێكه‌وتنه‌كه‌ هێنده‌ ورده‌كاری هه‌یه‌ سه‌رجه‌میان هیوای عێڕاقێكى نوێی تێدا به‌دیده‌كه‌یت كه‌ عه‌بدولمه‌هدی به‌دڵ و گیانه‌وه‌ هه‌وڵى بۆده‌دا.

ئه‌وه‌شى نیگه‌رانى ئه‌م رێكه‌وتنه‌ بوو ئه‌مریكا بوو، ڕاسته‌وخۆ هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى هه‌واڵی رێكه‌وتنى هه‌ردوولا له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانى رێكه‌وتنه‌کــە، سۆشیاڵ میدیایی عێراق پڕبوو له‌ بانگەوازى خۆپیشاندانى 1ی ئۆكتۆبه‌ر .

ئەبو هاشم خەونی زۆر بوو هەوڵی باشیشیدا بۆ بەدیهێنانی، بــەڵام ئەویش پێی نەکرا، خۆی نەگرت لە بەرامبەر گـەلەکۆمەکەدا.