هه‌رچه‌نده، هه‌مان داواكارییه‌كانى 17ى شوبات به‌رقه‌رارن، به‌ڵام له خۆپیشاندانى 25ى ئازار‌و ڕۆژانى دواتردا، داواكارى نان و ژیان‌و موچه، داواكارى بنه‌ڕه‌تى خۆپیشانده‌رانن و بوونه‌ته فاكته‌رى گه‌وره‌ى جۆشدان و خرۆشانى شه‌قام.
فاكته‌ره‌كانى به‌رپابوونى 17ى شوبات
سیستمى سیاسى‌و خراپى جۆرى حكومڕانى له هه‌رێمى كورستان، هه‌میشه ئیلهامى ئه‌وه‌یان به‌خشیووه كه ناڕه‌زایی خه‌ڵكى كوردستانیان لێبه‌رهه‌م بێت، زۆر هۆكار هه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ى توڕهییو ناڕه‌زاییه‌كان بته‌قنه‌وه‌و خرۆشانى خه‌ڵك به‌رفراوان ببێت و بگاته لوتكه:
پێش له 17ى شوبات، ناو به‌ناو، خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ى ناڕه‌زایی بوونیان هه‌بوو، به‌ڵام 17ى شوبات بووه وێستگه‌ى گه‌وره و فراوانى نمایشكردنى ناڕه‌زاییه‌كان، دژ به ده‌سه‌ڵاتى كوردیی.
،،
پێش له 17ى شوبات، ناو به‌ناو، خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ى ناڕه‌زایی بوونیان هه‌بوو، به‌ڵام 17ى شوبات بووه وێستگه‌ى گه‌وره و فراوانى نمایشكردنى ناڕه‌زاییه‌كان، دژ به ده‌سه‌ڵاتى كوردیی.
پێش 17ى شوباتیش، به‌مه‌به‌ستى جیاواز و بۆ فشارخسته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى كوردیی، به‌رده‌وام خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ى ناڕه‌زایی ئه‌نجامده‌درا، به‌ڵام ڕووداوه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى، به‌تایبه‌تى له تونس و میسر، بوونه فاكته‌رى گرنگ بۆ خرۆشانى شه‌قام له شارى سلێمانى و 17ى شوبات بووه یه‌كه‌مین وێستگه‌ى گه‌وره‌ى ده‌ربڕینى ناڕه‌زاییه‌كان.
بەردەرکی سەرای سلێمانی ـ خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوباتی ٢٠١١
رۆژی 14- 2-2011، تۆڕی به‌رگری له ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵك له سلێمانی، بانگه‌وازی بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێك له رۆژی 17-2-2011 له به‌رده‌ركى سه‌راى شارى سلێمانى بڵاوكرده‌وه، بۆ پشتگیری له شۆڕشه‌كانی تونس و میسر و فشار خستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازیی.
١٥ ڕۆژ به‌ر له 17ى شوبات و له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى به‌هارى عه‌ره‌بیدا، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌یاننامه‌یه‌كى حه‌وت خاڵى بڵاوكرده‌وه و داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كرد، هه‌رچه‌نده حكومه‌ت و هه‌ردوو هێزى ده‌سه‌ڵاتدار، هه‌رزوو وه‌ڵامى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیان دایه‌وه، به‌ڵام به‌یاننامه‌كه، بووه یه‌كێك له هۆكاره‌كانى دیكه‌ى جوڵاندنى شه‌قام .
،،
چه‌ند ساڵێک دواى 17ى شوبات، د.به‌رهه‌م ساڵح له دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه "ململانێكانى نێوان گۆڕان و یه‌كێتى و نێوان یه‌كێتى و یه‌كێتى هۆكارى به‌رپابوونى 17ى شوبات بوون".
چه‌ند ساڵێک دواى 17ى شوبات، د.به‌رهه‌م ساڵح له دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه "ململانێكانى نێوان گۆڕان و یه‌كێتى و نێوان یه‌كێتى و یه‌كێتى هۆكارى به‌رپابوونى 17ى شوبات بوون".
فاكته‌ره‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندانه‌كانى 25ى ئازار
هه‌رچه‌نده خۆپیشاندانه‌كانى 17ى شوبات به زه‌برى هێز كۆتاییان پێهێنرا، به‌ڵام 17ى شوبات هه‌میشه به‌رده‌وام بوو، تا ئه‌وكاته‌ى له 25ى ئازاردا و له پاش حه‌وت ساڵ، خرۆشانى خه‌ڵك 17ى شوباتێكى دیكه‌ى له‌سه‌ر شه‌قام نه‌خشانده‌وه.
ده‌یان هۆكار و شكستى جۆراوجۆرى ده‌سه‌ڵاتى كوردیی هه‌بوون، بۆ به‌رپابوون و به‌رهه‌مهێنانى خۆپیشاندانى به‌رفراوان و خرۆشانى شه‌قام، به‌ڵام نان و ژیان و بڕینى قوت و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، بوونه هۆكارى بنه‌ڕه‌تى بۆ سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندانه به‌رفراوانه‌كانى 25ى ئازار.
خۆپیشاندانەکانی ٢٥ی ئازار و ڕۆژانی دواتر ـ هەولێر ـ ٢٠١٨
بایكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندن و خۆپیشاندانى سێ ساڵى ڕابردووى مامۆستایان به‌رامبه‌ر به‌بڕینى مووچه‌كانیان، ناڕه‌زاییه‌كانى به 25ى ئازار گه‌یاند.
،،
هه‌رچه‌نده خۆپیشاندانه‌كانى 17ى شوبات به زه‌برى هێز كۆتاییان پێهێنرا، به‌ڵام 17ى شوبات هه‌میشه به‌رده‌وام بوو، تا ئه‌وكاته‌ى له 25ى ئازاردا و له پاش حه‌وت ساڵ، خرۆشانى خه‌ڵك 17ى شوباتێكى دیكه‌ى له‌سه‌ر شه‌قام نه‌خشانده‌وه.
ڕێكخه‌ران و ڕێبه‌رانى 17ى شوبات
هه‌ندێك له ڕێكخراوه‌كان و چالاكانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى كه خۆیان له‌ژێر ناوى " تۆڕی به‌رگری له ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵك"دا ڕێكخستبوو، بانگه‌وازیان بۆ ئه‌نجامدانى خۆپیشاندانى مه‌ده‌نى كرد و دواتریش به‌شێك له ئەمان بوونه ڕێكخه‌ر و ڕێبه‌رانى خۆپیشاندانه‌كانى 17ى شوبات وڕۆژانی دواتر.
هاوشان، كۆمه‌ڵێك له نوسهرانو ڕۆشنبیران و ڕۆژنامهنووسانو چالاكانى سیاسیش، بوونه كاره‌كته‌رى دیارى ناو خۆپیشاندانه‌كانى 17ى شوبات.
د.فاروق ڕەفیق، لە ناو خۆپیشاندەرانی ١٧ی شوباتی ٢٠١١
زۆرێك له‌وانه‌ى له 17ى شوبات‌و لهسهراى ئازادییه‌وه وتاریان ده‌داو كه‌سانى دیارى ناوخۆپیشاندانهكان بوون، 17ى شوبات بوویه باشترین ده‌روازه بۆ ده‌ركه‌وتنى ئه‌وان و گه‌شتنیان به په‌رله‌مان و پۆست‌و پله‌ى حكومى.
،،
ئه‌و نوسه‌رو ڕۆشنبیرو ڕۆژنامهنووسو چالاكانه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى كه له 17ى شوباتدا ڕۆڵیان له جۆشدانى جه‌ماوه‌ردا هه‌بوو، ئێستا له خۆپیشاندانه‌كانى 25ى ئازاردا، هیچ ڕۆڵێكیان نییه و نابینرێن.
ئه‌و نوسه‌رو ڕۆشنبیرو ڕۆژنامهنووسو چالاكانه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى كه له 17ى شوباتدا ڕۆڵیان له جۆشدانى جه‌ماوه‌ردا هه‌بوو، ئێستا له خۆپیشاندانه‌كانى 25ى ئازاردا، هیچ ڕۆڵێكیان نییه و نابینرێن.
ڕێبه‌رانى خۆپیشاندانه‌كانى 25ى ئازار
هه‌رچه‌نده فه‌رمانبه‌ران بهگشتىو خه‌ڵكى دیكه‌ش به‌شدارن له خۆپیشاندانه‌كانى ئێستادا، به‌ڵام مامۆستایان وه‌كو ڕێبه‌رانى 25ى ئازار ده‌ركه‌وتوون‌و ئه‌وان ڕێبه‌رایه‌تى شه‌قام ده‌كه‌ن.
بەشداری بەرفراوانی مامۆستایان لە خۆپیشاندانەکانی ٢٥ی ئازار و ڕۆژانی دواتر ـ هەولێر ـ ٢٠١٨
بایكۆت‌و خۆپیشاندان‌و چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانى مامۆستایان له سێ ساڵى ڕابردوودا‌و خۆپیشاندانه‌كانیان له ڕۆژان به‌ر له 25ى ئازاردا، ناڕه‌زاییه‌كانى به 25ى ئازار گهیاندو هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه كه جڵه‌وى ناڕه‌زایه‌تییه‌كان‌و ڕێبهرایهتیكردنى له ده‌ستى ئه‌واندا بێت.
داواكارییه‌كانى خۆپیشانده‌ران له‌نێوان 17ى شوبات‌و 25ى ئازاردا
خۆپیشاندانه‌كانی17ی شوبات، دروشمى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى نادادىو گهندهڵىو به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادییهكانو قۆرخكاری سیستمى سیاسیی‌و باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان هه‌ڵگرتبوو.
له 17ى شوباتدا، داواى گۆڕانكارى ڕیشه‌یی له سیستمى سیاسی‌دا دهكراو زۆرینه‌ى داواكانى خۆپیشانده‌ران داواكارى سیاسی‌بوون.
،،
هه‌رچه‌نده، هه‌مان داواكارییه‌كانى 17ى شوبات به‌رقه‌رارن، به‌ڵام لهخۆپیشاندانى 25ى ئازار‌و ڕۆژانى دواتردا، داواكارى نان و ژیان‌و مووچه، داواكارى بنه‌ڕه‌تى خۆپیشاندهراننو بوونه‌ته فاكته‌رى گه‌وره‌ى جۆشدانو خرۆشانى شه‌قام.
هه‌رچه‌نده، هه‌مان داواكارییه‌كانى 17ى شوبات به‌رقه‌رارن، به‌ڵام لهخۆپیشاندانى 25ى ئازار‌و ڕۆژانى دواتردا، داواكارى نان و ژیان‌و مووچه، داواكارى بنه‌ڕه‌تى خۆپیشاندهراننو بوونه‌ته فاكته‌رى گه‌وره‌ى جۆشدانو خرۆشانى شه‌قام.
بارودۆخى سیاسىیی و ئابوریی له نێوان 17ى شوبات و 25ى ئازاردا
به به‌راورد به 25ى ئازار، له 17ى شوباتدا، بارودۆخى ئابوورى‌و گوزه‌رانى مووچهخۆرانو خه‌ڵك به‌گشتى، له ئاستێكى باش‌دا بوو، له‌ڕووى سیاسیشه‌وه دۆخ‌و پێگه‌ى سیاسى حكومه‌تى ههرێمو هه‌ردوو هێزى ده‌سه‌ڵاتدار له ئێستا باشتر بوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد كه به‌بێ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى داخوازییه‌كانى جه‌ماوه‌رى خۆپیشانده‌ر بده‌نه‌وه، توانییان كۆتایی به 17ى شوبات بهێنن.
ئێستا كه 25ى ئازار به‌رپابووه، دۆخى ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم له‌وپه‌ڕى خراپیدایه‌و ده‌یان قه‌یرانى ئابورى جۆراوجۆر به‌رۆكى خه‌ڵكى كوردستانیان گرتووه‌و ژیان‌و گوزه‌ران تا ئاستى مه‌رگه‌سات چووه.
بڵاوەپێکردنی هێزە ئەمنییەکان لە بەردەرکی سەرای سلێمانی دوای کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوباتی ٢٠١١
به به‌راورد به 17ى شوبات، ئێستا حكومه‌تى ههرێمو هه‌ردوو هێزى ده‌سه‌ڵاتدار له دۆخێكى خراپدان‌و له‌ڕووى سیاسییه‌وه پێگه‌یان لاوازتر بووه‌و له ته‌نگژه‌ى سیاسى گه‌وره‌دان.
له 17ى شوباتدا، حكومهتو ده‌سه‌ڵات، بالۆره‌و هۆكارگه‌لێكى جیاوازیان به‌ده‌سته‌وه بوو، تا بیكه‌نه فشار بۆ كپكردنه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، به‌ڵام ئێستا، پاش گشت شكسته ئابووریهكانیانو دواى شكستى ڕیفراندۆم‌و 16ى ئۆكتۆبه‌ر، سیحرى بالۆرهكانیان به‌تاڵبووه‌ته‌وه.
،،
له 17ى شوباتدا، دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بوو بەڵام ئێستا خۆی و قه‌واره‌كه‌ى پشتیوانى له خۆپیشانده‌ران و جوڵانه‌وه‌كانى 25ى ئازار ده‌كه‌ن.
له 17ى شوباتدا، دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بوو بەڵام ئێستا خۆی و قه‌واره‌كه‌ى پشتیوانى له خۆپیشانده‌ران و جوڵانه‌وه‌كانى 25ى ئازار ده‌كه‌ن.
له 17ى شوباتدا، هه‌ردوو یه‌كگرتووى ئیسلامى‌و كۆمه‌ڵى ئیسلامى له حكومه‌تدا بوون‌و ئێستا له ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تن، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه به‌ئاشكرا پشتیوانى بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌ر ببڕن.
د.بەرهەم ساڵح لە ناو لایەنگرانی هاوپەیمانیی ـ ڕانیە ـ ٢٠١٨.٣.٢٥
هێزه‌كانى ئه‌وكاته‌ى ئۆپۆزیسیۆن " گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو"، به دڕدۆنگى له گه‌ڵ 17ى شوباتدا مامه‌ڵه‌یان دهكردو له‌سه‌ره‌تاشه‌وه هیچكامیان پشتیوانیان بۆ خۆپیشانده‌ران دهرنهبڕىو له ماوه‌ى 63 ڕۆژى خۆپیشاندانه‌كانیشدا ههڵووێستهكانیان به‌رانبه‌ر 17ى شوبات گۆڕانكارى به‌سه‌ردا ده‌هات، به‌ڵام هه‌ر له‌یه‌كه‌م ڕۆژى 25ى ئازاره‌وه، ئه‌وان پشتیوانی‌یان بۆ داواكارییه‌كانى خۆپیشانده‌ران دهبڕىو تا ئاستێكى زۆریش كێبركێیانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كامیان به ڕاسته‌وخۆ بێنه ناوخۆپیشاندهرانهوه.
،،
" گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو"، به دڕدۆنگى له گه‌ڵ 17ى شوباتدا مامه‌ڵه‌یان دهكردو له‌سه‌ره‌تاشه‌وه هیچكامیان پشتیوانیان بۆ خۆپیشانده‌ران دهرنهبڕىو له ماوه‌ى 63 ڕۆژى خۆپیشاندانه‌كاندا هه‌ڵوێسته‌كانیان گۆڕانكارى به‌سه‌ردا ده‌هات، به‌ڵام هه‌ر له‌یه‌كه‌م ڕۆژى 25ى ئازاره‌وه، ئه‌وان پشتیوانی‌یان بۆ داواكارییه‌كانى خۆپیشانده‌ران ده‌بڕى و كێبركێیانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كامیان به ڕاسته‌وخۆ بێنه ناوخۆپیشاندهرانهوه.
17ى شوبات نه‌گه‌شته زۆنى زه‌ردو 25ى ئازار له‌وێش سه‌ریهه‌ڵدا
17ى شوبات كه سه‌نته‌ره‌كه‌ى شارى سلێمانى بوو، هه‌ر زوو ته‌واوى شار‌و شارۆچكه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى گرته‌وه، به‌ڵام نه‌توانرا ببرێته زۆنى زه‌ردو ئه‌و ناوچانه‌وه كه پارتى تێیدا ده‌سه‌ڵاتداره.
له سه‌روه‌ختى خۆپیشاندانه‌كانى 17ى شوباتدا، چه‌ند جارێك له‌هه‌ولێر، داواى مۆڵه‌تى خۆپیشاندان كرا، به‌ڵام ڕێگه به‌هیچ جموجوڵ‌و گردبوونه‌وه‌و خۆپیشاندانێك نه‌دراو، ئه‌وانه‌شى هه‌وڵى سازدانى خۆپیشاندان‌و گردبوونه‌وه‌یان ده‌دا، به‌توندى ده‌كه‌وتنه به‌ر زه‌برو ههڕهشو لێدانه‌وه.
25ى ئازار، ئه‌و دیواره ئهستورهى تێك‌شكاند، كه پارتى به‌رانبه‌ر ده‌نگى ناڕه‌زایی له هه‌ولێرو دهۆك هه‌ڵى چنیبوو، له ڕووى خه‌باتى مهدهنىو خرۆشانى شه‌قامه‌وه، گه‌شتنى شه‌پۆلى خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زاییه‌كان به زۆنى زه‌رد، به وێستگه‌ى هه‌ره گرنگ‌و پڕبایه‌خ دێته ئهژمارو به ده‌ستكه‌وتى هه‌ره گرنگى 25ى ئازار داده‌نرێت.
،،
25ى ئازار، ئه‌و دیواره ئهستورهى تێك‌شكاند، كه پارتى به‌رانبه‌ر ده‌نگى ناڕه‌زایی له هه‌ولێرو دهۆك هه‌ڵى چنیبوو، له ڕووى خه‌باتى مهدهنىو خرۆشانى شه‌قامه‌وه، گه‌شتنى شه‌پۆلى خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زاییه‌كان به زۆنى زه‌رد، به وێستگه‌ى هه‌ره گرنگ‌و پڕبایه‌خ دێته ئهژمارو به ده‌ستكه‌وتى هه‌ره گرنگى 25ى ئازار داده‌نرێت.
پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان ـ هەولێر ـ ٢٠١٨.٣.٢٥
دونیابینىو مامه‌ڵه‌ى پارتى‌و هێزه ئه‌منییه‌كانى ئه‌وێ، سه‌باره‌ت به خۆپیشاندان‌و خۆپیشاندهرانو خه‌باتى مه‌ده‌نى، هیچ گۆڕانكارییه‌كى به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌و هه‌ر به‌وێنه‌ى سه‌رده‌مى 17ى شوباته، به‌ڵام له‌پاڵ بوێرىو ڕیسكى ڕێكخهرانى خۆپیشاندانه‌كان‌و خۆپیشانده‌رانى زۆنى زه‌رد، ڕه‌نگه هۆكار گه‌لێك هه‌بن بۆ گه‌شتنى خۆپیشاندانه‌كانى 25ى ئازار به هه‌ولێرو دهۆكو ناوچه‌كانى ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وى پارتى:
خراپى‌و سه‌ختى دۆخى ئابورى‌و بڕینى قوت‌و مووچه‌ى فهرمانبهرانو هاوارى نان‌و ژیان، یه‌ك له‌و هۆكارانه‌یه كه وایكرد سه‌ربارى هه‌ڕه‌شه‌و به‌ربه‌سته سهختو دژواره‌كان، 25ى ئازار بگاته زۆنى زه‌ردو له‌وێش خۆپیشاندان ساز بكرێت.
به‌هۆى تێكشكانهكانى ده‌سه‌ڵاتى كوردى له ڕووى ئابوورییه‌وه‌و له‌پاش شكستى ڕیفراندۆم‌و شكستى 16ى ئۆكتۆبه‌رو شكسته سهربازییو ئه‌منییه‌كان، تا ئاستێكى زۆر هه‌یمه‌نه‌ى دهسهڵاتو ئه‌و هێزانه شكاوه كه ده‌سه‌ڵات بۆ كپكردنه‌وه‌ى شهقامو ده‌نگى ناڕه‌زایی به‌كارى ده‌هێنان، پێناچێت ئه‌و هێزانه‌ش وه‌كو ڕابردوو خواستى هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان جێبه‌جێێ بكه‌ن كاتێك بیانه‌وێت دژ به شهقامو خۆپیشانده‌ران به‌كاریان بێنن.