چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا.. عێراق ڕووبه‌ڕووی چوار كێشه‌ ده‌كاته‌وه‌

چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا.. عێراق ڕووبه‌ڕووی چوار كێشه‌ ده‌كاته‌وه‌

731 خوێندراوەتەوە

وه‌رگێڕانی گۆران قادر

سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق ده‌ربچن، ئه‌وا ئه‌و وڵاته‌ ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ له‌ بواره‌كانی( ئه‌منی و ئابوری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی) ده‌بێته‌وه‌.

سه‌نته‌ری (ئه‌تڵانتیك كاونسڵ) بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی له‌ واشنتن وتارێكی ڕه‌ند ره‌حیم باڵیۆزی پێشووی عیراقی له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڵاو كردۆته‌وه‌، كه‌ ئاماژه‌ به‌ چوار لێكه‌وته‌ی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق ده‌كات بۆ ده‌ركردنی هێزه‌ بیانیه‌كان، ده‌رباره‌ی لێكه‌وته‌ی ئه‌منی ده‌ڵێت:" خۆی له‌ كۆتایی هێنانی ڕاهێنان و هاوكاری لۆجستی و ته‌كنیكی و زانیاری هه‌واڵگری ده‌بینێته‌وه‌، كه‌ هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كان به‌ هێزه‌ عێراقیه‌كانی ده‌ده‌ن".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئه‌م ڕێكارانه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ خۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی داعش كه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی

،،

هه‌روه‌ها هێزه‌ عێراقیه‌كان تاوه‌كو ئێستا له‌ توانایاندا نیه‌ به‌ ته‌نها ڕووبه‌ڕووی ئه‌و گروپه‌ ببنه‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، ڕه‌ند ره‌حیم ئاماژه‌ به‌ لێكه‌وته‌ی ئابووری ده‌كات، كه‌ له‌ حاڵه‌تی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م سیناریۆیه‌( ترسناكه‌)دا كاریگه‌ریه‌كی به‌سه‌ر نه‌وت و داهاتدا ده‌رده‌كه‌وێت ، كه‌ عیراق ڕووبه‌ڕووی كه‌می داهات ده‌كاته‌وه‌ و ئابوری وڵات داده‌ڕمێت، كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا به‌ ده‌ست چه‌ندین قه‌یرانه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت.

ئه‌و باڵیۆزه‌ی پێشووی عیراق له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی دوو لێكه‌وته‌كه‌ی دیكه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ دوو ئه‌نجامه‌كه‌ی دیكه‌ هه‌مان گرنگی دوو لێكه‌وته‌كه‌ی پێشووتریان هه‌یه‌، كه‌ یه‌كێكیان بریتی یه‌ له‌ په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی عیراق به‌ ڕۆژئاواوه‌، ته‌نها به‌ ئه‌مریكاوه‌ نیه‌ به‌ڵكو ئه‌وروپاشه‌، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گرژی تێده‌كه‌وێت، له‌م كاته‌شدا عێراق ناچار ده‌بێت ڕووبكاته‌ روسیا و چین

 

author photo

نوسەر و رۆژنامەنوس

 بروانامەی بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی عەرەبی