ئێران رازی نییە بەرهەم ساڵح ببێت بە سەرۆكی یەكێتی

بەرهەم ساڵح بۆ ماڵی مام: سەرۆكایەتی یەكێتی پیرۆزی خۆتان بێت

ئێران رازی نییە بەرهەم ساڵح ببێت بە سەرۆكی یەكێتی

2128 خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی ماڵباتەكانی یەكێتی بەهۆی ڕێكنەكەوتنیانەوە لەسەر دابەشكردنی پۆستەكانی ناو یەكێتی بڕیاری هاوسەرۆكیاندا,ململانێكانی ناو ئەو حیزبە دەچنە قۆناغێكی نوێوە و بەرهەم ساڵحیش لە كێبەركێی سەرۆكایەتی كشایەوە،دوای ئەوەی ئێران یەكێتی ئاگاداركردەوە كە رازی نییە بەرهەم ساڵح ئەو پۆستە وەربگرێت.

رێكەوتنەكانی پێش كۆنگرە:
بەپێی ئەو ڕێكەوتنەی لەناو یەكێتیدا بەر لە كۆنگرە كرابون،بەرهەم ساڵح كاندیدی تەوافقی هەموو باڵەكانی یەكێتی بوو بۆ سەرۆكایەتی حیزبەكەو ناوبراویش مەرجی ئەوەی هەبووە كە هەموان كۆك بن لەسەر راسپاردنی.


لەسەر ئەو بنەمایەش هەریەكە لە كۆسرەت رەسوڵ و لاهور جەنگی و باڤڵ تاڵەبانی و كەركویەكان چونە رێكەوتنێكەوە كە بناغەكانی بەم جۆرەبون:
كۆسرەت رەسوڵ بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی


بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆكی یەكێتی


هەریەكە لە باڤڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی و رەفعەت عەبدوڵا و شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ و حاكم قادر بۆ جێگری سەرۆك،


دواتر لەسەر ڤیتۆی ماڵی مام جەلال حاكم قادر گۆڕدرا بۆ عیماد ئەحمەد.

،،

 باس لەوە دەكرێت كە بیرۆكەی هاوسەرۆكی چارەسەرێكی ئێرانییە بۆ دابەشكردنی دەسەڵات لە نێوان دوو ئامۆزاكەدا و پێشنیاریش بۆ بەرهەم ساڵح كراوە وەك كەسی سێیەم بێتە ناو سەرۆكایەتیەكەوە و بۆئەوەی لەشێوەی كۆنسەی سەرۆكایەتی یەكێتی بەڕێوە ببەن،بەڵام بەرهەم ساڵح رەتیكردۆتەوە و پێی وتون كەئەو بەوشێوەیە سەرۆكایەتی قبوڵ نییە و پێشكەشی خۆتان ببێت

 
ئەنجامی كۆنگرە هاوكێشەی ڕێكەوتنەكانی گۆڕی
لەدوای دەركەوتنی ئەنجامی كۆنگرە و كۆنترۆڵكردنی سەركردایەتی نوێ‌ لەلایەن ماڵی مام جەلال و شێخ جەنگییەوە،دوو هێزی گەورەی نوێش دەركەوتن كە ئەوانیش باڵی كەركوكیەكان و باڵەكەی دلێری سەید مەجید و كۆمپانیای نۆكان بوو.


لە كۆنگرەی یەكێتیدا بەرهەم ساڵح خۆی بۆ سەركردایەتی نەپاڵاوت و فۆرمی سەركردایەتی پڕنەكردەوە،بەڵام تاڵەبانیەكان رێكەوتبون كە بەتەزكییە بیهێننە سەركردایەتی و دواتریش بیپاڵیون بۆ سەرۆكی یەكێتی وەك ئەوەی لەسەری رێكەوتبون.


بەرهەم ساڵح بەبێ‌ هیچ ئامادەكاریەك چوە كۆنگرەی یەكێتییەوە و نەچوە ژێرباری هیچ رێكەوتنێكەوە بۆ سەرخستنی كەسە نزیكەكانی بۆ سەركردایەتی یەكێتی.

بەڵام هەرزوو باڤڵ تاڵەبانی بەهۆی داواكاری بۆ ئەوەی تەنها جێگری سەرۆك بێت شكستی بەرێكەوتنەكانی پێشوو هێنا،چونكە لاهور شێخ جەنگی بەتوندی دژی ئەم داواكارییە وەستایەوە و باڤڵ تاڵەبانی وەستانەوەی لاهور شێخ جەنگی بەرامبەری والێكدایەوە كە لەسەر داواكاری بەرهەم ساڵحە.


بەوهۆیەوە باڤڵ تاڵەبانی خۆپاڵاوتنی بۆ سەرۆكی یەكێتی وروژاند و بەدوای ئەویشدا لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند كەئەویش بەرامبەر بافل تاڵەبانی دەوەستێتەوە.

،،

 پرسیاری سەرەكی ئەوەیە ئایا ئەم خواستەی تەڵەبانیەکان بۆ کۆنترۆڵکردن لەناو یەكێتیدا تێدەپەڕێت، تەنانەت ئەگەر تێپەڕیش ببێت دەتوانێت دۆخی یەكێتی رابگرێت و كێشەكانی ناو ئەو حیزبە چارەسەر بكات یان جارێكی دیكە كێشەكان قوڵتر دەكاتەوە.

 
رۆڵی ئێران لە ململانێكاندا و ڤیتۆ لەسەر بەرهەم ساڵح
بەهۆی تەسلیم نەبونی بەرهەم ساڵحەوە بە داخوازیەكانی شیعەو ئێران لە یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیراندا،ئێرانیەكان بە توندی هاتونەتە سەرخەت و لەچەندین رێگەی جیاوازەوە یەكێتیان ئاگاداركردۆتەوە كە رازی نین بەرهەم ساڵح ببێتە سەرۆكی یەكێتی.


گومانیش دەكرێت تێكدانی رێكەوتنەكە لەلایەن باڤڵ تاڵەبانیەوە هەر لەسەر داواكاری ئێرانییەكان بوبێت و بۆ دورخستنەوەی بەرهەم ساڵح و كشانەوەی لە پرۆسەكە.


هەروەها باس لەوە دەكرێت كە بیرۆكەی هاوسەرۆكی چارەسەرێكی ئێرانییە بۆ دابەشكردنی دەسەڵات لە نێوان دوو ئامۆزاكەدا و پێشنیاریش بۆ بەرهەم ساڵح كراوە وەك كەسی سێیەم بێتە ناو سەرۆكایەتیەكەوە و بۆئەوەی لەشێوەی كۆنسەی سەرۆكایەتی یەكێتی بەڕێوە ببەن،بەڵام بەرهەم ساڵح رەتیكردۆتەوە و پێی وتون كەئەو بەوشێوەیە سەرۆكایەتی قبوڵ نییە و پێشكەشی خۆتان ببێت

 

ئایا هاوسەرۆكی تاڵەبانیەكان سەردەگرێت
ئەم رێكەوتنە نوێیەی باس دەكرێت تەنها خواستی تاڵەبانیەكان بەدیدەهێنێت و هەریەكە لە كۆسرەت رەسوڵ و كەركوكیەكان و گروپەكەی نۆكان كە عیماد ئەحمەدیان كاندیدكردووە دژی ئەم رێكەوتنە نوێەدەبن و بەرهەم ساڵحیش پشتگیریی ناكات،بەڵام خواستێك پەیدابووە لای تاڵەبانیەكان كەبەهۆی زۆرینەوە ئەم بابەتە تێپەڕێنن.


بەڵام پرسیاری سەرەكی ئەوەیە ئایا ئەم خواستەی تەڵەبانیەکان بۆ کۆنترۆڵکردن لەناو یەكێتیدا تێدەپەڕێت، تەنانەت ئەگەر تێپەڕیش ببێت دەتوانێت دۆخی یەكێتی رابگرێت و كێشەكانی ناو ئەو حیزبە چارەسەر بكات یان جارێكی دیكە كێشەكان قوڵتر دەكاتەوە.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری