لەبری هاوسەرۆكی،كۆنسەی سەرۆكایەتی

یان رێكەوتن و یان ترازان

لەبری هاوسەرۆكی،كۆنسەی سەرۆكایەتی

989 خوێندراوەتەوە


هەرچەندە هەریەك لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بە مەبەستی رازیكردنی، سەردانی كۆسرەت رەسوڵ عەلیان كرد،بەڵام بەپێی زانیاریەكانی دیبلۆماتیك كۆبونەوەكە بەبێ‌ هیچ ئەنجامێك كۆتایی هاتوە و تاڵەبانیەكان نەیانتوانیوە قەناعەت بە كۆسرەت رەسوڵ بكەن كە بە سیستمی هاوسەرۆكی رازی بێت.

لەئێستادا تەنها دوو باڵەكەی تاڵەبانی بە سیستمی هاوسەرۆكی رازین و هەریەك لە كۆسرەت رەسوڵ،بەرهەم ساڵح، كەركوكیەكان و خانەقینی و گروپەكەی نۆكان بەو شێوازەی ئیدارەدانی یەكێتی ناڕزین و ئاماژە بەوەش دەكەن كەهاوسەرۆكی ئامۆزاكان پاكێجێكی ئێرانیی بووە بۆ بەڕیوەبردنی یەكێتی و لەڕێگەی زۆرینەی سەركردایەتییەوە فەرزكراوە بەسەر حیزبەكەدا.

لەكاردانەوەی ئەو دۆخەدا بەرهەم ساڵح وەك ناڕەزایەتیەك لە دانوستانەكان كشاوەتەوە و باڵی كۆسرەت رەسوڵ و كەركوكیەكانیش بەشداری كۆبونەوەكانی سەركردایەتیان نەكردووە.

هەروەها تەواوی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندیەكانی یەكێتیش دژی پێشنیاری هاوسەرۆكین و خودی كۆسرەت رەسوڵ لەهەموو لایەك زیاتر لە هاوسەرۆكی توڕەیە.

بەپێی زانیاریەكانی دیبلۆماتیك لەئێستادا پێشنیارێك بۆ باڵەجیاوازەكانی یەكێتی كراوە كە لەبری هاوسەرۆكی ئەنجومەن یان كۆنسەیەكی سەرۆكایەتی دروستبكرێت كە نوێنەری هەموو باڵەكانی تێدابێت


بەم شێوەیە:بەرهەم ساڵح،باڤڵ تاڵەبانی،لاهورشێخ جەنگی،رەفعەت عەبدوڵا،شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ،عیماد ئەحمەد وەك نوێنەری گروپەكەی نۆكان و دلێری سەید مەجید.


بەڵام ماڵی مام جەلال بە پێشنیارەكە رازی نین و لەبری ئەوە پێشنیارێكی دیكەیان كردووە كە هاوسەرۆكیەكە بكرێتە سێ‌ كەس و بەرهەم ساڵحیشی بۆ زیاد بكرێت، و ئەو كاتەش ئاساییە د.بەرهەم سەرۆكی دەستەكە بێت، بەڵام ڤیتۆیان هەیە لەسەر عیماد ئەحمەد، هەروەها دەیانەوێت هەریەكە لە شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ و رەفعەت عەبدوڵا جێگربن نەك دەستەی سەرۆكایەتی.


لەنێوانی هاوسەرۆكی و ئەوپێشنیارە نوێیانەدا كە هەیە ئەبێت باڵە جیاوازەكانی یەكێتی لە نێوان رێكەوتن و ئینشیقاق یەكێكیان هەڵبژێرن.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری