په‌ندێكی كۆنی سه‌رده‌می عوسمانیه‌كان هه‌یه كه ده‌ڵێت "هه‌ر كه‌س كۆنترۆڵی باكوری سوریا بكات، كۆنترۆڵی سوریای كردووه، كۆنترۆڵی سوریاش واته ده‌ستگرتن به‌سه‌ر میسردا، كۆنترۆڵی میسریش واته ده‌ست گرتن به‌سه‌ر هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا".
پێده‌چێت زلهێزانی جیهان به‌هۆی ستراتیژی باكوری سوریا و به دیاریكراوی شاری ئیدلب، ئێستا باشتر له‌م په‌نده تێگه‌یشتبێتن، بۆیه به‌هه‌موو هێزی خۆیانه‌وه ده‌یانه‌وێت شاری ئیدلب له باكوری سوریا بۆ خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه
،،
بۆ ئه‌مه‌ش ماوه‌ی نۆ ساڵه جه‌نگێكی قورسیان له‌و شاره هه‌ڵگیرساندووه، كه بۆته نه‌هامه‌تی و كوشتن و ئاواره‌بوونی دانیشتوانه‌كه‌ی له‌لایه‌ك و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی سوده سیاسی و ستراتیژی مادیه‌كانی له‌لایه‌ن ئه‌و زلهێزانه‌وه.
ده‌مانه‌وێت له ڕاپۆرتێكی شیكاریدا تیشك بخه‌ینه سەر دواین پێشهاتی ئیدلب و ئه‌و شه‌ڕه نێوده‌وڵه‌تیه‌ی كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ئه‌و شاره ده‌ستوتێنێت.
یه‌كه‌م: ئیدلب و پێگه‌ی جوگرافی و دانیشتوان و كه‌شوهه‌وا: ئیدلب پارێزگایه‌كی سوریایه‌و ده‌كه‌وێته باكوری ئه‌و وڵاته‌وه، به‌هۆی زۆری داری زه‌یتون تیایدا پێی ده‌وترێت ( ئیدلبی سه‌وز)ئه‌م شاره به دووری 60كیلۆ مه‌تر ده‌كه‌وێته باشوری خۆرئاوای (حه‌ما)، هه‌روه‌ها 330 كم له دیمه‌شقی پایته‌خته‌وه دووره.
له ڕووی ئیداریه‌وه سه‌ر به پارێزگای ئیدلبه، واته خۆی شارێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و خۆی سه‌نته‌ره. به پێی سه‌رژمێری ساڵی 2004 ژماره‌ی دانیشتووانی 126.284 كه‌س بووه، به‌ڵام به پێی ئاماری 2010 ژماره‌ی دانیشتووانی گه‌یشتۆته 164.983 كه‌س، ئه‌م شاره زۆرینه‌ی عه‌ره‌به و كه‌مێكیش له كورد و تورك تیایدا ده‌ژین.
له ڕووی ئاینیه‌وه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی مسوڵمانی سوننه مه‌زهه‌بن، به‌ڵام مه‌سیحی و دروزیش به‌شێكی تری پێكهاته‌ی ئاینی ئه‌م شاره پێكده‌هێنن، به شێوه‌یه‌كی گشتی ڕێژه‌ی گه‌شه‌كردنی ئیدلب(5.15)یه، به‌مه‌ش ده‌بێته دووه‌مین شاری سوریا له ڕووی گه‌شه‌ی دانیشتوانیه‌وه.
كه‌شوهه‌وای ئیدلب به شێوه‌یه‌كی گشتی وشكه و هاوشێوه‌ی كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته، به‌راورد به‌وه‌ی كه شارێكهو كه‌وتۆته سه‌ر كه‌نار ده‌ریا بارانی كه‌م لێده‌بارێت، به‌شێوه‌یه‌ك ساڵانه له(495م‌م) تێپه‌ڕ ناكات، به‌ڵام بارانی زستانه به‌شی ئاودانی ده‌خڵ و دان و زه‌یتونه‌كان ده‌كات،ئابوری ئه‌و شاره زیاتر له‌سه‌ر به‌رهه‌مه كشتوكاڵیهكانه.
ئیدلب له هاویندا پله‌ی گه‌رمی له نێوان (30-45) پله‌دایه، له زستانیشدا پله‌ی گه‌رمی له نێوان(-3 بۆ13) پله‌دایه، ڕێژه‌ی شێی كه‌مه.
دووه‌م: ئیدلب له كاتی هه‌ڵگیرسانی شۆِرشی گه‌لانی سوریا له ساڵی 2011دا: ئیدلب وه‌ك زۆرنه‌ی شاره‌كانی تری سوریا، له كۆتاییه‌كانی ئازاری 2011 به‌شداری له شۆڕشی گه‌لانی سوریادا كرد( ئه‌و شۆڕشه به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ئۆپۆزسیۆن و گروپه چه‌كداریه‌كانه‌وه له ڕێڕه‌ی خۆی لایدا، له ئێستادا له ناوخۆ و ده‌ره‌وه وه‌ك شۆڕشگێر سه‌یری سه‌ركرده به‌رهه‌ڵستكاره‌كان ناكرێت، به‌ڵكو زۆرنه‌یان وه‌ك تیرۆرست سه‌یر ده‌كرێن)، هاوڵاتیانی شاره‌كه و شاروشارۆچكه‌كانی ئه‌و پارێزگایه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای (چاكسازی سیاسی)یان ده‌كرد، دواتر خۆپیشاندانه‌كان بوونه سه‌رتاسه‌ری، ئه‌وه‌بوو ئۆپۆزسیۆن له ساڵی 2015 به یه‌كجاری له ژێر ده‌ستی ڕژێمی سوریا ده‌ریهێنا و كۆنتڕۆڵی كرد، بۆیه له‌و كاته‌وه ئه‌م شاره بۆته مه‌یدانی جه‌نگ و به‌رده‌وام گروپه چه‌كدارییه‌كان له نێوان خۆیاندا هه‌وڵی كۆنتڕۆڵ كردنی ئه‌و شاره‌یان ده‌دا، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی سوریاش هه‌وڵی زۆری داوه بیخاته‌وه ژێر كۆنترۆڵی خۆی، به‌ڵام دواتر له دانوستانی ( ئاستانه6)دا بڕیاردار ئه‌م شاره بكرێته ناوچه‌یه‌كی ( كه‌م شه‌ڕ) ، به‌ڵام له ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه سوپای سوریای ئازاد به پاڵپشتی توركیا، به‌رده‌وام هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی داوه، بۆیه چه‌ند جارێك هێرش كراوه‌ته سه‌ر شاره‌كه له‌وانه:
• له 23/3/2015 سوپای فتح( كه له چه‌ند گروپێكی چه‌كداری ئۆپۆزسیۆن پێكهاتبوون و دواتر له‌یه‌ك هه‌ڵوه‌شا، ئۆپراسیۆنێكی بۆ كۆنترۆِڵ كۆدنهوهی شاره‌كه ڕاگه‌یاند، دوای پێنج ڕۆژ له شه‌ڕو پێكدادان توانی ته‌واوی شاره‌كه كۆنترۆِل بكات.
• 25/4/2018 سوپای فتح جه‌ختی له كۆنترۆڵ كردنی ته‌واوی پردی( شغور) له ریفی ئیدلب كرده‌وه، كه ده‌روازه‌ی ئیدلبه بۆ شاری لازقیه ی شوێنی له دایك بوونی سه‌رۆكی سوریا.
• كۆتایی 2015كۆتایی مانگی هه‌نگوینی جه‌یشی فه‌تح بوو، چونكه ئه‌و سوپایه له یه‌ك هه‌ڵوه‌شایه و چه‌كدارانی (تحریر الشام)كۆنترۆِلی ئه‌و شاره‌یان كرد، ئیداره‌ی خۆیان دامه‌زراند و كۆتاییان به ئیداره‌ی جه‌یشی فتح هێنا.
پاشان ئیدلب بووه گۆڕه‌پانی جه‌نگ له نێوان ( نوسره و احرار الشام و حركه احرار و جیش الحر) و هه‌ریه‌كیان ده‌یویست بیخانه ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی، بۆیه له 15/9/2017 وڵاتانی به‌شدار له ئه‌ستانه( توركیا، ئێران، روسیا) ئاشكرایان كرد كه ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیدلب بكرێته ناوچه‌یه‌كی كه‌م شه‌ڕ، به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه هه‌ر خۆیان پابه‌ندی ڕێكه‌وتنامه‌كه‌ی خۆیان نه‌بوون، چونكه چه‌ندین پێكدادان به هاوكاری ڕوسیا و توركیا ئه‌نجامدرا، له رۆژی 7/10/2017 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند پارێزگای ئیدلب ئۆپراسیۆنێكی نوێ به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و سوپای سوریای ئازاد به ئاگاداری روسیا هێرش ده‌كاته سه‌ری ، توركیاش به‌بێ ئه‌وه‌ی سنور ببه‌زێنێت پاڵپشتی سوپای سوریای ئازاد ده‌كات.
سێیه‌م: جه‌نگێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئیدلب: وه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد، ئیدلب هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی گه‌لانی سوریادا ڕۆڵێكی به‌رچاوی گێڕا، بۆیه هه‌ر زوو بووه شوێنی شۆڕش و ڕاپه‌ڕین پاشانیش دوای شكستی شۆڕش به‌هۆی ستراتیژی شوێنه‌كه‌یه‌وه، بووه چه‌قی ململانێیه‌كی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی.
ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له مانگی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی بۆ كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی ئیدلب ده‌ستی پێكردووه، ئۆپراسیۆنه‌كه به هاوكاری و پاڵپشتی ئاسمانی هێزی ڕوسیا ئه‌نجام ده‌درێت، له سه‌ره‌تای شوباتی ئه‌مساڵیشدا پێشڕه‌وی زۆری كرد، به‌ڵام پێشڕهویهكه بێ له‌مپه‌ر نه‌بوو، چونكه له‌و شاره‌دا (12) خاڵی چاودێری توركیا بوونیان هه‌یه، كه هاوپه‌یمانی گروپه توندڕه‌وه‌كانه، به‌ڵام سوریا بێ گوێدانه ئه‌و خاڵانه هێرشه‌كانی به‌رده‌وام بوو، بڕیاریدا ئه‌و له‌مپه‌ره تێكبشكێنێت و له هێرشێكیدا بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی تهفتنازی سه‌ربازی پێنج سه‌ربازی توركیای كوشت، به‌ڵام ئه‌م هێرشه دۆخه‌كه‌ی له‌به‌رده‌میدا ئاڵۆز كرد و له‌مپه‌رێكی دیكه‌ی هاته به‌رده‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ،كه ئێستا سوپای سوریا ته‌نها له‌گه‌ڵ گروپه تیرۆرستیه‌كان به شه‌ڕ نه‌هاتووه له‌و شاره‌دا، كه ئێران و روسیا پشتگیری له سوریا ده‌كه‌ن و به مافی دیمه‌شقی ده‌زانن كه شاره‌كه له تیرۆرستان پاك بكه‌نه‌وه،به‌ڵكو پێویسته شه‌ڕی توركیاش بكات كه ئه‌مریكا و ناتۆ پشتگیری ده‌كه‌ن، بۆیه بۆته شه‌ڕێكی قورس و ئاڵۆز كه هه‌ر وا به ئاسانی دۆخه‌كه بۆ هیچ لایه‌نێك یه‌كلایی نابێته‌وه.
توركیا له‌به‌رامبه‌ر كوشتنی سه‌ربازه‌كانی هه‌ر زوو وه‌ڵامی دایه‌وه، له ڕۆژی 3ی شوباتدا،خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا ئاشكرای كرد كه زیاتر له 50 پێگه‌ی سوپای سوریایان كردۆته ئامانج كه نزیكه‌ی 76 سه‌رباز كوژراون.
هه‌ر له‌سه‌ر هێرشه‌كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر سوپای سوریا له پێشڕه‌وی به‌رده‌وام بێت و هێرش بكاته‌وه، ئه‌وا له زه‌وی و ئاسمانه‌وه لێی ده‌ده‌ین، داواشی كرد پێش كۆتایی هاتنی ئه‌م مانگه سوپای سوریا له پشت خاڵه چاودێریه‌كانی توركیا بكشێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا به هێز و ئۆپراسیۆنێكی نوێ ده‌ریانده‌كه‌ین.
كێشه‌ی توركیا لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه ڕوسیا هاوپه‌یمانی سوریایه‌و له ئیدلب پشتیوانی له به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات، توركیاش نایه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ روسیادا تێكبچێت، بۆیه توركیا پێش هه‌ر هێرشێك پرس به ڕوسیا ده‌كات. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئه‌ردۆگان په‌یوه‌ندی به ڤلادیمێر پۆتینه‌وه كرد، دوای په‌یوه‌ندییه‌كه‌ش ئاشكرای كرد، كه روسیا له هه‌ستیاری توركیا تێگه‌یشتووه، توركیاش ئه‌وه‌ی به ڕوسیا وتووه، كه" به توندی وه‌ڵامی هه‌موو هێرشه‌كانی سوپای سوریا ده‌داته‌وه".
هێرشی روسیا‌و سوریا بۆ سه‌ر ئیدلب و بهریهكهوتنیان له‌گه‌ڵ توركیا و گروپه توندڕه‌وه‌كان، دۆخێكی پڕ له ئاڵۆزی بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی دروست كردووه و بۆته هۆی ئاواره‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی شاره‌كه، كه له ساڵی 2011ه‌وه شه‌پۆلی ئاواره بوونی وای به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه.
،،
د‌یڤید سوانسۆن وته‌بێژی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای كرد كه" له كانوونی یه‌كه‌می 2019ه‌وه، له ماوه‌ی ده هه‌فته‌دا نزیكه‌ی 690 هه‌زار كه‌س له ئیدلب و ده‌وروپشتی ئاواره بوون".
به‌رپرسێكی بالای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش ڕۆژی 11 ی شوبات به ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگه‌یاند، تاكو ئێستا 800 هه‌زار كه‌س ئاواره بوون. ئاواره‌بوونی ئه‌و ژماره زۆره و به‌ریه‌ك كه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان وای له لایه‌نه ناكۆكه‌كان كرد كه ئاگربه‌ست له‌و شاره ڕابگه‌یه‌نن، به‌ڵام ئاگر به‌سته‌كه زۆری نه‌خایه‌ند و هه‌ر زوو له‌لایه‌ن سوریا و توركیا و گروپه تیرۆرستیه‌كانه‌وه شكێندرا، مۆسكۆ توركیا تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی پابه‌ندی ئاگر به‌ست نه‌بووه و هێرشه‌كانی به‌رده‌وام بووه، هه‌روه‌ها توركیاش مۆسكۆی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه پابه‌ندی ڕێكه‌وتنامه‌كه‌ی سوچی نه‌بووه و پاڵپشتی له به ئامانج گرتنی خاڵه چلودێریهكان ده‌كات.
له كۆتاییدا مۆڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان بۆ پاشه‌كشه‌ی سوپای سوریا، واته‌ی ئه‌وه‌یه كه توركیا ده‌یه‌وێت له ڕێگای سیاسیه‌وه دۆخی ئیدلب وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، واته خاڵه چاودێریه‌كانی توركیا و گروپه توندڕه‌وه‌كان پێگه‌كانی خۆیان بپارێزن، هه‌روه‌ها له‌م ڕوه‌وه خۆشی له به‌ریه‌ك كه‌وتنی له‌گه‌ڵ روسیا به دوور ده‌گرێت، به دووریش ده‌بێت له هه‌ر شكستێكی چاوه‌ڕوان كرا‌و، چونكه شكستی توركیا له‌و ناوچه‌یه‌دا شكۆی پارتی داد‌و گه‌شه و ئه‌ردۆگان له‌لایه گروپه تیرۆرستیه‌كان و ناوخۆی توركیاش ئه‌شكێنێت، به‌ڵام ئاگر به‌ست و پاشه‌كشه له به‌رژه‌وه‌ندی سوریادا نیه، كه حكومه‌تی دیمه‌شق ده‌یه‌وێت هه‌موو ناوچه‌كان بخاته‌وه ژێر ده‌ستی خۆی، بۆیه ده‌یه‌وێت هه‌رچۆنێك بێت ئه‌و ناوچه‌یه بگرێته‌وه،بۆیه به‌رده‌وامه له هێرشه‌كان و گوێ به هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا نادات، له‌م ڕوانگه‌یه‌دا دۆخی ئیدلب ئاڵۆزه و ڕه‌وشه‌كه به‌ره‌و دژواری زیاتر ده‌چێت، كه به‌م زووانه پێناچێت به یه‌كجاریی بۆ لایه‌نێك یه‌كلایی ببێته‌وه، چونكه شاره‌كه بۆته چه‌قی ململانێی زلهێزه‌كان كه هه‌ر لایه‌نه و ده‌یه‌وێت بۆ خۆی بپچڕێت.