هێزە ئەمنییە جل مەدەنییەکان کێن ؟

بۆچی مەترسیداربوون بۆ خۆپیشاندەران ؟

هێزە ئەمنییە جل مەدەنییەکان کێن ؟

967 خوێندراوەتەوە

كاتێك له ‌سه‌ره‌تای به‌هارى عه‌ره‌بییه‌وه‌ خۆپیشاندانه‌كان له‌چه‌ند وڵاتێكى عه‌ره‌بى ده‌ستیان پێكرد، خۆپیشانده‌ران ته‌نها نیگه‌ران نه‌بوون له‌و هێزانەی كه رێیان ده‌گرت له‌خۆپیشانده‌ران و داواكردنى مافه‌كانیان، به‌ڵكو تاقمێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌میشه‌ له‌ نێو خۆپیشانده‌ران و ده‌ره‌وه‌ى خۆپیشانده‌راندا به‌جلى مه‌ده‌نییه‌وه‌ ڕووبەڕووی خۆپیشانده‌ران  دەبوونەوە و توندوتیژییان بەکاردەهێنا. 

 ئه‌و جۆرە هێزانە،‌ ته‌نها جله‌كانیان مه‌ده‌نین ئەگه‌رنا هێزێكى سەربازیین و ده‌سه‌ڵاتیان له‌ هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ زۆرترە، جلی سەربازیی و ئەمنیان لەبەردایە و هاتوون بۆ بڵاوەپێکردن و سەرکوتکردنی خۆپیشانده‌ران. 

ئه‌و جۆرە هێزە،‌ جلى مه‌ده‌نى له‌به‌ر ده‌كه‌ن و له‌هه‌مانكاتدا هێزێكى تایبه‌تى ئه‌منین، له‌ چه‌ند وڵات و شوێنێكى ‌ناوچه‌كه‌ ناو و  ته‌عریفاتى جیا جیایان بۆ ده‌كرێت. 

،،

 ئه‌و جۆرە هێزانە،‌ ته‌نها جله‌كانیان مه‌ده‌نین ئەگه‌رنا هێزێكى سەربازیین و ده‌سه‌ڵاتیان له‌ هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ زۆرترە، جلی سەربازیی و ئەمنیان لەبەردایە و هاتوون بۆ بڵاوەپێکردن و سەرکوتکردنی خۆپیشانده‌ران.

 

vbn
سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی میسر ـ شوباتی ٢٠١١

له‌ به‌هارى عه‌ره‌بیدا ـ به‌تایبه‌ت له‌ وڵاتى میسر ـ به‌م كه‌سانه‌ ده‌وترا "به‌ڵـته‌جى" و "شه‌بیحه‌" كه‌ به‌جلى مه‌ده‌نییه‌وه‌ ده‌هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناو ئاپۆڕای خۆپیشاندانەکان، بۆ سەرکوتکردن و ئازاردان و کوشتنی خۆپیشاندەران. 

له‌ وڵاتی ئێران، هه‌مان سیناریۆ دووباره‌ ده‌بێته‌وه، لە کاتی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکان هێزى ئه‌منى به‌جلى مه‌ده‌نییه‌وه‌ ده‌هێنرێنه‌ سه‌رشه‌قامه‌كان. 

له‌  ئێران، ئەو هێزانەی کە جلوبەرگی مەدەنیان لەبەردایە، نەک هەر لە خۆپیشاندانەکان بەڵکو دەستوەردان لە ژیانی ئاسایی هاوڵاتیانیش دەکەن لە بازاڕ و پارک و شوێنە گشتییەکانیشدا، لە ئێران بەم هێزانە "به‌سیج یاخود به‌سیج فعال" ناودةبر]ن.

 

،،

له‌ وڵاتى ئێران، ئەو هێزانەی کە جلوبەرگی مەدەنیان لەبەردایە، نەک هەر لە خۆپیشاندانەکان بەڵکو دەستوەردان لە ژیانی ئاسایی هاوڵاتیانیش دەکەن لە بازاڕ و پارک و شوێنە گشتییەکانیشدا، لە ئێران بەم هێزانە "به‌سیج یاخود به‌سیج فعال" ناودەبرێن.

 

vft
خۆپیشاندانەکانی ئێران ـ کانونی یەکەمی ٢٠١٧

لە ‌هه‌رێمى كوردستانیش له‌ كاتى گردبوونەوە و چالاکیی و خۆپیشاندانەکاندا، هەندێک جار دەسەڵاتداران کەسانی ئەمنیی بە جلی مەدەنییەوە دەنێرنە ناوخۆپیشاندانەکان، لە مەشدا ئامانجی جیا جیایان هەیە.  

مێژووى خۆپیشاندان و ناره‌زایییه‌كان له ‌هه‌رێمى كوردستان، پڕە له‌ چیرۆكى سه‌یرى تراژیدیی، به‌تایبه‌ت خۆپیشاندانه‌كانى 17ى شوبات، کە کەسانێکی ئەمنیی بە جلی مەدەنییەوە دەخزێنرانە نێو خۆپیشاندانەکانەوە. 

 زۆر جار لە هەرێمی کوردستان، كاتێك خۆپیشانده‌ر و شه‌قام كۆبوونه‌وه‌ ئیدى سێیه‌میان جل له‌به‌ره‌ مه‌ده‌نییه‌كانن،  ئەوان ئامانجیانە هەم زانیاریی کۆبکەنەوە هەم ئەگەر داوایان لێبکرێت ئەوا زوو بکەونە خۆیان بۆ لە باربردنی خۆپیشاندان و ناره‌زایییه‌كان، هەم بۆ ئەنجامدانی سیخوڕیی بەسەر خۆپیشاندەرانەوە. 

،،

مێژووى خۆپیشاندان و ناره‌زایییه‌كان له ‌هه‌رێمى كوردستان، پڕە له‌ چیرۆكى سه‌یرى تراژیدیی، به‌تایبه‌ت خۆپیشاندانه‌كانى 17ى شوبات، کە کەسانێکی ئەمنیی بە جلی مەدەنییەوە دەخزێنرانە نێو خۆپیشاندانەکانەوە.

 

sdfgc
خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوبات ـ سلێمانی ـ ٢٠١١

 

لەم ڕۆژانەشدا، کە خۆپیشاندان و ناره‌زاییه‌كانى مامۆستایان  و موچه‌ خۆران شه‌قامى گرتەوە، جارێكى دیكه‌ جل له‌به‌ره‌ مه‌ده‌نییه‌كان هه‌مان ئه‌ركیان پێ سپێردرایەوە، شان به‌شانى خۆپیشانده‌ران لەسەر ‌شه‌قامه‌كاندان. 

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌جلى مه‌ده‌نییه‌وه‌ له ‌كوێی خۆپیشاندانه‌كاندان؟

یان له‌نێو خۆپیشانده‌راندا به‌جلى مه‌ده‌نییه‌وه‌ ده‌سوورێنه‌وه‌ و وەک ئەوان دروشم بەرزدەکەنەوە، ئه‌مه‌ش واده‌كات درەنگ خۆپیشانده‌ران جیایان بكه‌نه‌وه‌ لە خۆپیشاندەری ڕاستەقینە و ئاسایی، بۆیه‌ زۆرجار زانیارییه‌كان و جموجوڵی خۆپیشاندەران و مەبەستەکانیان له ‌ڕێگه‌ى ئه‌مانه‌وه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات.

یان له ‌لێوار و پەراوێزی خۆپیشاندانەکاندان و له‌ دوورى چه‌ند مه‌ترێكه‌وه‌ چاودێریی خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن.

 

جل له‌به‌ر مه‌ده‌نییه‌كان چى ده‌كه‌ن؟

ئەوان یان زانیارییه‌كان ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتداران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى دیكه‌ و ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ دواین گۆرانكارییه‌كان و پلانی خۆپیشاندەران، یان ئەوەی هاوکات لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی دیکەدا، ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵده‌ستن به‌ ئازاردان و قۆڵبه‌ستكردنى خۆپیشانده‌ران و سەرکوتکردنیان.

 

df
خۆپیشاندانی مامۆستایان و موچەخۆران لە شاری هەولێر ـ ٢٠١٨.٣.٢٥

 

 

،،

ئەوان یان زانیارییه‌كان ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتداران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى دیكه‌ و ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ دواین گۆرانكارییه‌كان و پلانی خۆپیشاندەران، یان ئەوەی هاوکات لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی دیکەدا، ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵده‌ستن به‌ ئازاردان و قۆڵبه‌ستكردنى خۆپیشانده‌ران و سەرکوتکردنیان.

 

مه‌ترسی جل له‌به‌ر مه‌ده‌نییه‌كان چییه‌؟ 

یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ى ئازارى خۆپیشانده‌ر ده‌دات به‌جلى مه‌ده‌نییه‌وه، دواتر خۆپیشانده‌ر نازانێت سكاڵا له‌سه‌ر كێ تۆمه‌تبار بكات چونكه‌ لایه‌نێكى فەرمیی و بەرچاو ئەنجامی نەداوە.

دووه‌م: خۆپیشانده‌ران گومان ده‌كه‌ن له‌ زۆر كه‌سى دیكه‌ كه لە خۆپیشاندانەکاندا لەگەڵیاندان، ئەمەش کاریگەریی لەسەر فراوانی و سنوری خۆپیشاندانەکان دەبێت.

 

،،

ئه‌و كه‌سه‌ى ئازارى خۆپیشانده‌ر ده‌دات به‌جلى مه‌ده‌نییه‌وه، دواتر خۆپیشانده‌ر نازانێت سكاڵا له‌سه‌ر كێ تۆمه‌تبار بكات چونكه‌ لایه‌نێكى فەرمیی و بەرچاو ئەنجامی نەداوە.

 

بۆچی دەسەڵات پەنا بۆ جل لەبەرە مەدەنییەکان دەبات ؟

یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵات به‌ كه‌مترین هێز و به ‌ئاسانترین شێوه‌ له ‌ڕێگه‌ى جل له‌به‌ره‌ مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه‌ ده‌توانێت ئاگادارى جوڵه‌ى خۆپیشانده‌ران بێت.

 

cb7
خۆپیشاندانی مامۆستایان و موچەحۆران ـ سلێمانی ـ ٢٠١٨.٣.٣١

دووه‌م: ده‌سه‌ڵات زۆرجار ده‌توانێت له ‌رێگه‌ى ئه‌م كه‌سانه‌وه‌ ئاراسته‌ى خۆپیشاندانه‌كان بگۆرێت به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ى خۆى ده‌یه‌وێت، تا ئاستی کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکان.

سێیەم: کۆکردنەوەی زانیاریی لەسەر ئەو کەسانەی ڕێبەری خۆپیشاندانەکان دەکەن، کە دەسەڵات بە ئاسانی شوێنی ئەمانە دەدۆزێتەوە و دەستگیریان دەکەن.

 

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان